وێكڕا له قاقای پێكه‌نین ده‌ده‌ن. قریشك و هۆڕی پێكه‌نینی ناجسنانه‌ی بێ‌نه‌شه. ئارمسترانگ وه‌رسووڕا ڕوانیه هاوكلاسه‌كانی، له ته‌نیشتڕا شادییه‌كی گه‌وجانه‌ی به ده‌م و چاویه‌وه دیار بوو. جا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی دی ده‌یكه‌نه بازاڕی خۆیان، ده‌زانن من به‌رگێڕه‌وه‌یان لێ‌ناكه‌م، مه‌منا بابیشیان بۆ خوێندنه‌كه‌یان پووڵ ده‌دا.
ستێفێن به كتێبه‌كه له شانی كوتا و گوتی:
- ده‌ی، ئه‌مجار بڵێ، پایه‌ر چییه؟
ئارمسترانگ گوتی:
- پایه‌ر، قوربان. شتێكه له ناو ئاودا. ئه‌میش جۆره پردێكه. بۆ وێنه پایه‌ری كینگستۆون2، قوربان.
هێندێكیان دیسان له قاقای پێكه‌نینیان داوه: پێكه‌نینێكی بێ‌نه‌شه به‌ڵام به ماناوه. دوان له‌سه‌ر نیمكه‌ته‌كه‌ی ڕیزی دواوه پێكه‌وه سرته‌یان ده‌كرد. ئه‌دی. ده‌یزانی هه‌موویان ده‌زانن: ئه‌م خوا نه‌كا هیچ فێر بێ یان كوڕێكی عال و سال بێ. هه‌موویان .
به ئێره‌ییه‌وه ده‌یڕوانییه ده‌م و چاویان. ئێدیس3، ئێسێل4، گرێتیی5، لیلی6. ئا ئه‌مانه: ئه‌مانیش هه‌ناسه‌یان له‌به‌ر چایی و مره‌با شیرینه، كه خش ده‌به‌نه‌وه ده‌ستبه‌نده‌كانیان ده‌له‌رێته‌وه.
1_ وشه‌ی پایه‌ر له زمانی ئینگلیسی‌دا به مانای جۆره پردێكه. به ناو چه‌م یا كه‌نداو یان ده‌ریا كشابێ. خوێنه‌ر ده‌بێ سه‌رنجی وێكچوونی وشه‌ی phyrus (پایرۆس) و پایه‌ر (واته پرد) بدا كه چ پێوه‌ندییه‌كیان پێكه‌وه نییه. – وه‌رگێڕ.
2_ Kingston Pier
3_ Edith
4_ Ethel
5_ Gerty
6_ Lily
5
ستێفێن گوتی:
- پردی گینك ستۆون، ئه‌ها، ئه‌و پرده بێ هیوایه1.
به‌م قسانه ده‌تگوت به شووڵ له كه‌پۆیان ده‌ده‌ی.
كۆمین پرسی:
- قوربان، شتی وا چۆن ده‌بێ. پرد شتێكه له‌مبه‌ر بۆ ئه‌وبه‌ری چۆم ده‌چێ.
له‌و په‌ڕتووكه ساویلكه خڵه‌تێنه‌ی هایندا ئا2.
نییه گوێیه‌ك لێره كڕیاری ئه‌و قسه‌یه. ئه‌مشه‌و به كارزانی له باده‌دا مه‌له‌باسكه‌ی بۆ ده‌كا و ده‌دوێ، ئای به‌شكوو مڵه‌مایه‌ك په‌یابێ له‌و زرێ پڕ زریقه و بریقه‌ی وا مێشكی داپۆشیوه. پێتوایه دوایه چ ده‌كا؟ به‌رده‌بێته فشه و گاڵته له ده‌رباری ئه‌ربابه‌كه‌یدا، نوغمی خۆشی و بێ‌حورمه‌تی، ئه‌مه چییه ئه‌رباب به مێهره‌بانییه‌وه ئافه‌ریمی لێده‌كا، ئه‌مانه ئاخر بۆ ئه‌م چاره‌نووسه‌یان هه‌ڵبژاردووه؟ مه‌به‌ست ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه نییه ده‌ستی خۆشه‌ویستی به سه‌ریانا بێنن. لای ئه‌مانیش مێژوو حیكایه‌تێكه وه‌ك ئه‌و حیكایه‌تانه‌ی زۆر جاران بیستوویانه، لای وانه وڵاته‌كه‌یان دووكانی كابرایه‌كه بارمته گل ده‌داته‌وه و پووڵ به سوود ده‌دا.
1_ لێره‌دا ستێفێن زۆر ژیرانه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ له سه‌نبولی «پردی بێ‌هیوا» كه هێمایه بۆ ناهومێدی ئه‌م وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك كه ناتوانێ له كۆمه‌ڵی ئیرله‌ند ڕابكا و ئه‌مه پردێك نییه بتوانێ ئه‌م لێی‌بپه‌ڕێته‌وه. – Bloomsday book نووسراوی Harry Blamires لاپه‌ڕه‌ی 10 و 11.
2- لێره‌دا ستێفێن وه‌ك ئیرله‌ندییه‌ك تیز ده‌كا به ده‌رباری «ئه‌رباب»ه ئینگلیسیه‌كه - Bloomsday book لاپه‌ڕه‌ی 10.
6
چ ده‌بوو ئه‌گه‌ر پایرۆس نه‌كه‌وتایه‌ته داوی هه‌ڵڵا و هه‌نگامه‌ی ئارگۆس1 و یان جوولیۆس سێزاریان2 به زه‌بری چه‌قۆ نه‌كوشتبا. ئه‌مانه ، بوون و بۆ حاشایه نابن. زه‌مان داخی كردوون و كۆت و زنجیری كردوون و له هۆده‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ره بێ‌ژمارانه‌ی په‌ستاوتوون ئه‌مان وه‌لایان نا. به‌ڵام ئایا ئه‌و ئه‌گه‌رانه ده‌یانتوانی بێنه دی وه‌كی كه ده‌زانین هه‌رگیز نه‌هاتنه دی؟ یان ته‌نیا ئه‌و ئه‌گه‌ره ڕاسته‌قینه بوو كه وه‌دی هات؟ هه‌ر بۆ خۆت ئه‌گه‌ر بته‌نه، ئه‌ی جۆڵای ڕایه‌ڵ و پۆی با.
- قوربان، حیكایه‌تێكمان بۆ بڵێ.
- قوربان، تۆ خوا حیكایه‌تمان بۆ بكه، حیكایه‌تی دێ‌و و ستێفێن په‌ڕتووكێكی دی هه‌ڵداوه و پرسی:
- وانه‌ی ئه‌مه‌یان له كوێوه ده‌ست پێده‌كا؟
كۆمین گوتی:
- له «ده به‌س بگریی»ه‌وه3.
- ده ده‌ست پێ بكه، تالبۆت4.
- قوربان، ئه‌ی مێژوو؟
ستێفێن گوتی:
- ئه‌و بۆ دوایه. ده‌ی، بخوێنه‌وه، تالبۆت.
1_ Argos
2_ Julius Caesar (44 – 100 به‌ر له زایین)، سه‌رله‌شكر و سیاسه‌تمه‌دار و دیكتاتۆڕی ڕۆم كه ڕه‌قیبه ئاریستۆكراته‌كانی له‌وه‌ی كه ئه‌م له په‌ستا ده‌سه‌ڵاتی پتر ده‌بوو ترسیان لێ‌نیشت و قسه‌یان كرده یه‌ك و وێكڕا به چه‌قۆ وه‌ری‌گه‌ڕانێ و كوشتیان. لێره‌دا ستێفێن بیر له مێژوو و ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌كاته‌وه و بۆی پرسیاره ئاخوا مێژوو بریتییه له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی وا نه‌هاتنه دی یان هه‌ر ئه‌و ڕاسته‌قینانه‌ی هاتنه دی و هه‌بوون و بۆ حاشا نابن و ئایا ئه‌و سنووره‌ی ئه‌ره‌ستوو داینا هه‌ر به نێۆ هه‌یه؟ _ ده‌قی ئینگلیسی.
3_ شێعری جان میلتۆن John Milton (74 - 1608). شیوه‌نێكی شوانه‌وێڵییه بۆ مردن یان له ئاوا خنكانی ئێدوارد شا، كه ده‌گه‌ڵ میلتۆن له زانكۆی كرایمست Christ (مه‌سیح) له كه‌مبریج ده‌رسی ده‌خوێند.
4_ Talbot
7
كوڕێكی ڕه‌شتاڵه په‌ڕتووكێكی كرده‌وه و به لێزانییه‌وه نووساندی به به‌رقه‌دی جانتاكه‌یه‌وه. چاوی به شێوه‌یه‌كی سه‌یر بڕیبووه ده‌قی نووسراوه‌كه و به‌ربووه خوێندنه‌وه‌ی شێعره‌كه به شه‌ل و گێڕیی:
- ده به‌س بگری، شوانه‌ی ڕه‌نجه‌ڕۆ، ده به‌س بگری
چونكه لای لیسی داس، خه‌فه‌تی تۆ، نه‌مردووه
جا با له ئاو ڕۆچووبێ...1
كه‌وایه مێژوو بزووتنه‌وه‌یه‌كه، ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌گه‌رێكه وه‌ك ئه‌گه‌رێك. قسه‌ی ئه‌ره‌ستوو به شێوه‌ی ئه‌م شێعره به‌په‌لانه خۆ ده‌نوێنێ و ده‌ڕوا به ده‌م باوه به‌ره‌و بێده‌نگی په‌ڕتووك خوێندنه‌وه له‌و په‌ڕتووكخانه‌ی وا حه‌زره‌تی جێنێڤیڤ2 شه‌وانه كتێبی لێ‌ده‌خوێنده‌وه و له ترسی وه‌ی له پاریس تووشی گوناح نه‌یه په‌نای بۆ ئێره هێنابوو. له په‌نا ده‌ستی وی سیامییه‌كی زه‌ریف كه‌وتبووه داوی په‌ڕتووكی ڕێ‌شانده‌ری ستراتژیی. مێشكی سه‌باره‌ت به من پڕ و مێشكی كه‌سانی دیشی پڕ ده‌كردن: له‌به‌ر ڕووناكی لامپا، به ڕه‌نگی بزركاو و به‌و پێشنیارانه‌ی هه‌وایه‌ك هه‌ژێنه‌ر: و له تاریكایی زه‌ینمدا، ته‌مبه‌ڵییه‌كی جیهانی بن عه‌رز، بێ‌نه‌شه، سرك سه‌باره‌ت به رووناهی، ئاڵقه پووڵه‌كاوییه‌كانی ئه‌ندامی هه‌ژدیهائاسای خۆی ده‌گوێزتنه‌وه.
1- Weep no more, woful shepherd, weep no more
For Lycidas, your sorrow, is not dead
Sunk thongh he be beneath the watery floor…
2_ جۆییس له ساڵه‌كانی 4 – 1903 له پاریس بوو و كتێبی physics (طبیعیات)ی ئه‌ره‌ستووی به زمانی فه‌ڕانسه‌وی خوێندووه، به‌ش به‌ش لێره و له‌وێ له ده‌فته‌رێكدا به ئینگلیسی ته‌رجه‌مه‌ی ده‌كردن. ئه‌م ده‌فته‌ره ون بووه، به‌ڵام هێندێ له‌و یادداشتانه ده‌ست كه‌وتوونه‌وه و له كتێبه‌كه‌ی هێربێرت گوڕمه‌ن Herbert Gorman، یه‌كه‌م بیوگرافی نووسی جۆیی، له لاپه‌ڕه‌ی 215دا ئه‌م وته‌یه‌ی وا له زمانی ئه‌ره‌ستووه‌وه نه‌قڵ كراوه هاتووه. ئه‌و ئاماژانه‌ی كه جۆیس له سه‌رانسه‌ری ڕۆمانی «یوولیسز»دا بۆ physics (طبیعیات)ی ئه‌ره‌ستووی كردووه قورس و پێچه‌ڵاپووچن و خوێنه‌ر گێژ ده‌كا چونكه جۆیس ئه‌و كتێبه‌ی به فه‌ڕانسه‌وی خوێندۆته‌وه نه‌ك به زمانی ئینگلیسی ستاندارد.- ده‌قی ئینگلیسی.
8
بیر كردنه‌وه بریتییه له بیر كردنه‌وه له بیر كردنه‌وه1. ڕووناكییه‌كی هێور. ڕووح شێوه‌یه‌كی هه‌یه كه هه‌موو شته: ڕووح شێوه‌ی هه‌موو شێوه‌كانه. هێمنی له پڕ، به‌رین، به تین: شێوه‌ی شێوه‌كان.
تالبۆت دووپاته‌ی كرده‌وه:
- به هێزی به‌ڕێزی عیسا2 كه به ناو شه‌پۆلاندا ده‌ڕۆیی به هێزی به‌ڕێزی ...
ستێفێن له‌سه‌ره‌خۆ:
- هه‌ڵده‌وه. من هیچ نابینم.
تالبۆت خۆی به‌ره‌و پێش كۆم كرده‌وه، ساكارانه پرسی:
- چی، قوربان؟
ده‌ستی وی ئه‌وپه‌ڕه‌ی هه‌ڵدابۆوه. دیسان پاڵی داوه و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی وه‌بیر هاته‌وه و له‌سه‌ری ڕۆیشت. عیسا كه به ناو شه‌پۆلاندا ده‌ڕۆیی. سێبه‌ریشی به‌سه‌ر ئه‌م دڵه ترسه‌نۆكانه‌ی ئه‌مانه‌دا و به‌سه‌ر دڵ و لێوی من و گاڵته‌پێكه‌ر ده‌كشێ. ئه‌م سێبه‌ره وا به‌سه‌ر ده‌م و چاوی تامه‌زرۆیی ئه‌ماندا ده‌كشێ كه سكه‌یه‌كی وه‌ك پاداش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
1_ لێره‌شدا خوێنه‌ر تووشی وه‌رگێڕانی وته‌كانی ئه‌ره‌ستوو له لایه‌ن جۆیسه‌وه _ له نوسخه‌ی فه‌ڕانسه‌وی په‌ڕتووكی «متافیزیك» (ماوراءالطبیعه)ی ئه‌ره‌ستووه‌وه بۆ سه‌ر ئینگلیسی _ ده‌بێ . _ ده‌قی ئینگلیسی.
2_
9
به‌شی سێزار لای سێزار چییه و به‌شی خوا لای خوا چییه1. نیگای دوور و درێژی چاوی تاریك، ڕسته‌یه‌كی مه‌ته‌ڵۆكه ئاسا كه ده‌بێ بیته‌نن و له‌سه‌ر ده‌زگای جۆڵایی كلیساشی بته‌نن2. ئادی.
ئازاده‌كه‌م من چیم، ئازاده‌كه‌م من چیم، هۆو هه‌وه‌س هه‌ستا و هۆو. بابم گوتی هاتۆ بچێنه تۆ‌و.
تالبۆت په‌ڕتووكی پێوه‌دراوی خزانده‌وه ناو جانتاكه‌ی.
ستێفێن پرسی:
- شێعره‌كه‌ت هه‌موو خوێنده‌وه؟
- به‌ڵێ، قوربان. قوربان، كاتژمێر ده ، یاری هاكی3 ده‌ست پێده‌كا.
- قوربان، ئه‌وڕۆ پێنج‌شه‌مبه‌یه، دانێك وانه ده‌خوێنین.
1_ هێمایه بۆ ئینجیل (ئینجیلی مه‌تتا به‌شی 22 ئایه‌تی 21، ئینجیلی مورقۆسی به‌شی 12 ئایه‌تی 17، ئینجیلی لوقا به‌شی 20 ئایه‌تی 25) كاتێك سیخوڕان به فێڵ به عیسا ده‌ڵێن ئه‌مه ده‌زانین تۆ ڕاست ده‌فه‌رمووی و قسه‌كانت قسه‌ی خوداوه‌ندن، به‌ڵام پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه ئایا له دینی تۆدا ڕه‌وایه ئینسان سه‌ری كوڕنش بۆ سێزار دانه‌وێنێ ...عیسا فه‌رمووی سكه‌یه‌م لۆ بێنن. هێنایان. پرسی ئه‌و وێنه‌یه و نووسراوه‌ی سه‌ری ئی كێیه؟ گوتیان هی سێزاره. گوتی ده باشه، ئه‌و شته‌ی مڵكی سێزاره بیده‌نه‌وه به سێزار و ئه‌وه‌ی ئی خوداوه‌ندیشه بیده‌نه‌وه به خوداوه‌ند . _ ده‌قی ئینگلیسی (سه‌رنج: بۆوه‌ی خوێنه‌ری كورد تێر و ته‌سه‌لتر له‌و به‌شه‌ی حاڵی بێ، له ئینجیلی ئینگلیسی نوسخه‌ی King James كه‌ڵكم وه‌رگرت – وه‌رگێڕ.)
2_ وشه‌ی «ته‌نین» و هه‌روه‌ها «ده‌زگای جۆڵایی كلیسا» كه له په‌ستا دووپاته ده‌بێته‌وه، پێوه‌ندیی هه‌یه به جۆڵایی كردنه‌كه‌ی پێنیلۆپ penelope _ ژنه‌كه‌ی ئۆدیسه كه به‌م فێڵه ده‌یه‌ویست خوازبێنیكه‌ره‌كانی كه به ته‌ماعی مڵك و ماشی ئۆدیسه‌وه هاتبوون به‌ربینگیان پێ‌گرتبوو، سه‌رقاڵ بكا تا به‌شكوو ئۆدیسه‌ی مێردی سه‌ر هه‌ڵدا و په‌یدا بێته‌وه. Bloomsday Book.
3_ hockey شێوه‌یه‌كه له یاری گۆیه‌ن – وه‌رگێڕ.
10
ستێفێن گوتی:
- مه‌ته‌ڵۆكه‌یه‌كتان لێ‌دادێنم1، بزانم كێ هه‌ڵی‌دێنێ.
شاگرده‌كان په‌ڕتووكیان كۆ كردنه‌وه، شه‌قه و ته‌قه‌ی قه‌ڵه‌م و خشه‌خشی كاغه‌ز ده‌ستی پێكرد. پۆلیان به‌ست، به‌ندی جانتایان توند كردن و ئاغزوونه‌یان داخستن و وێكڕا به كه‌یف خۆشییه‌وه له هه‌رایان دا:
- قوربان، مه‌ته‌ڵۆكه؟ قوربان، له منی هه‌ڵبێنه.
- تۆخودا قوربان، له منی پرسه.
- قوربان، قورسه؟
ستێفێن گوتی:
- مه‌ته‌ڵۆكه ئه‌مه‌یه:
كه‌ڵه‌شێر ده‌یقووقان
شین بوو ئاسمان
ئه‌و زه‌نگانه‌ی ئاسمان
یازده جار تێی‌سره‌وان
وه‌ختییه‌تی ئه‌و ڕۆحی به‌سته‌زمان
هه‌ڵكشێ به‌ره‌و ئاسمان.
ده‌ی ئازاده‌كه‌م ئه‌وه چییه؟
- چییه، قوربان؟
- قوربان، جارێكی دیش بیڵێوه. باشمان گوێ تێوه نه‌بوو.
كاتێك به‌ندی مه‌ته‌ڵۆكه‌كه دووپاته ده‌بوونه‌وه، چاویان بز ده‌كردنه‌وه.
كۆچرێین گوتی:
- قوربان، چییه. وه‌ڵا ئێمه بۆمان هه‌ڵنایه.
1_ ئه‌م مه‌ته‌ڵۆكه داهێنانه به شێوه‌ی مه‌ته‌ڵۆكه داهێنانی سوننه‌تییه كه ساڵان ده‌یانگوت: «ئازاد ده‌كه‌م ئه‌وه چییه، ده‌غڵ و دان ڕه‌ش و عه‌رز سپییه» (ئه‌وه‌ی هه‌ڵی‌بێنێ، شمشاڵێكی ده‌ده‌مێ). ده‌یجا جوابه‌كه‌ی: كاغه‌زه و نامه‌ی تێدا نووسراوه. _ ده‌قی ئینگلیسی.
11
ستێفێن گه‌رووی ده‌خورا، گوتی:
- ئه‌وه ڕێوییه ته‌رمی نه‌نكی1 له بن داری ڕاج‌دا2 ده‌شارێته‌وه.
ستێفێن هه‌ستا و قاقایه‌كی هێنده عه‌سه‌بیی لێدا كه منداڵ له حه‌یبه‌تان وێكڕا زریكاندیان.
دارێك له درگای سره‌واند و ده‌نگێك له ڕاڕه‌وه‌كه‌وه هه‌رای كرد:
- هاكی!
پۆلی شاگردان ده‌سته‌وجێ بڵاو بوون، له به‌ینی نیمكه‌ته‌كانه‌وه خوشین و بۆی ده‌رپه‌ڕین. ئه‌وه‌نده‌ی چاو لێك‌نێی له‌و هه‌رد و مه‌كانه‌ی نه‌مان. له دیوی هه‌مارخانه‌كه شه‌قه‌ی دار و زرمه‌ی پۆتین و ته‌قه‌ی زار بوو ده‌هات.
ته‌نیا سارجێنت3 مابۆوه له‌سه‌ره‌خۆ هاته پێش و ده‌فته‌ری مه‌شقه‌كه‌ی كردبۆوه. سه‌روقژی هاڵۆزاوی و ملی ڕه‌قه‌ڵی شایه‌دییان لێده‌دا كه ده‌رزی ڕه‌وان نییه و چاوی كه‌م سۆمای له پشت چاویلكه‌ی هه‌ڵمگرتووی ڕا ده‌پاڕانه‌وه.
سه‌ر ڕوومه‌تی هه‌ڵزڵه‌پاوی بێ‌نه‌شه و گه‌شه‌ی په‌ڵه‌یه‌ك جه‌وهه‌ری تازه‌ی له شێوه‌ی ده‌نكه خورمای پێوه مابوو، هێشتا ته‌ڕ و بڕ بوو و وه‌ك جێی حه‌سانه‌وه‌ی نینۆكه‌شه‌یتان4 ده‌چوو.
1_ ستێفێن له‌م مه‌ته‌ڵۆكه‌یه‌دا به دانسته وشه‌ی «دایك» لاده‌با و وشه‌ی «نه‌نك» داده‌نێ _ ده‌قی ئینگلیسی.
2_ holly
3_ Sargent
4_ snail حه‌له‌زوون، لوولپێچ. – وه‌رگێڕ
له په‌ستا و بێ‌وه‌ی گوێ بۆ كه‌س ڕاگرێ ده‌ی نه‌ڕاند:
- چ قه‌وماوه، بوا ده‌كه‌ن؟
ستێفێن هه‌رای كرد:
- كۆچرێین و هالیدێی[1] كه‌وتوونه لایه‌ك.
ئاغای دیزی گوتی:
- بێ‌زه‌حمه‌ت بچۆ تاوێك له هۆده‌ی كتێب خوێندنه‌وه‌كه‌م دانیشه با من ئه‌مانه ئارام كه‌مه‌وه.
له‌و ده‌مه‌یدا به هه‌را وهوریاوه گه‌ڕاوه مه‌یدانه‌كه ده‌نگی پیرانه‌ی به تووڕه‌ییه‌وه گوڕڕاندی:
- چ بووه؟ بوا ده‌كه‌ن؟
ده‌نگی تیژی كوڕان هه‌ریه‌كه‌ی له لایه‌كه‌وه ڕووی له‌م كرد: ئه‌ندامی پڕ ئه‌ژماریان به ده‌وری ئه‌ما ئاڵقه‌یان دا، هه‌تاوی به بریقه و زریقه، ڕه‌نگی هه‌نگوینیی قژی سه‌ری كه خراپ ڕه‌نگ كرابوو ده‌برد.
1_ Halliday
19
بۆنی هه‌وای ماوه ودووكه‌ڵاویی هۆده‌ی كتێب‌خوێندنه‌وه‌كه ده‌گه‌ڵ بۆنی كورسییه چه‌رمییه سواو و به‌دڕه‌نگه‌كان ده‌ستیان لێك‌دابۆوه. دیسان حه‌كایه‌ته‌كه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی هاتنم بۆ ئێره‌یه1، هه‌ر ئه‌لێره بوو له‌سه‌ر هه‌قی مامۆستایانه چه‌نه‌چه‌نی له‌گه‌ڵ ده‌كردم. هه‌روه‌كی كه سه‌ره‌تادا وابوو2. كه‌شه‌فی پڕ له سكه‌كانی ستورات3 له‌سه‌ر كومۆده‌كه‌یه، خه‌زێنه‌ی بنه‌ڕه‌تیی زه‌لكاو: هه‌تا هه‌تایه هه‌ر واش ده‌بێ. له که‌وچکدانه‌که‌دا كه له مه‌خمه‌ری وه‌نه‌وشی كاڵ بۆوه ساز كرابوو دوازده شاگرده‌كه‌ی عیسا پاش مه‌وعیزه بۆ غه‌یره جووله‌كه‌كان پاڵیان لێدابۆوه بحه‌سێنه‌وه: هه‌تا ڕۆژی به‌رێ ئه‌م جیهانه‌یان كۆتایی پێ‌نایه.
شه‌قاوی به پڕتاو دێنه سه‌ر هه‌یوان و پاشان وه‌رده‌بن به ناو ڕێڕه‌وه‌كه‌دا. ئاغای دیزی بایه‌كی كرده ناو سمێڵه بێ‌وێنه‌كه‌یی و له په‌نا مێزه‌كه وێستا.
گوتی:
- جارێ با ئه‌و بڕه حیسابه‌ی نێوانمان ڕێك‌وپێك كه‌ین.
له گیرفانی كۆته‌كه‌ی ده‌فته‌رێكی هێنایه ده‌ر، به زۆڵێك چه‌رم به‌سترابوو. دایچه‌قاند و دوو نووسراوه‌ی لێ‌ده‌رهێنان، دوو نیوه‌په‌ڕه‌ی وه‌ده‌م یه‌ك دراو بوون و به زه‌ریفی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی دانان و گوتی:
- ئه‌وه دوو
پاشان ده‌فته‌ره‌كه‌ی به‌سته‌وه و هه‌ڵی‌گرد و ئێستاش خه‌زێنه‌كه‌ی وی و ئاڵتوونه‌كانی. ده‌ستی شه‌رمێونی ستێفێن به سه‌ر كۆگا سه‌ده‌فه‌كه‌ی ناو ده‌ستاونگه سارده به‌ردینه‌كه‌دا ده‌كشێ:
سه‌ده‌ف و موورووه كه‌رانه و كووژه‌كه‌ی پنۆك پنۆكی له چه‌شنی پێستی پڵینگ: و ئائه‌م سه‌ده‌فه پێچ‌پێچه‌ی ده‌ڵێی پێچ‌و‌كڵاوی ئه‌میرانه و ئه‌م سه‌ده‌فه چین‌چینه‌ی حه‌زره‌تی جێمیز. ئه‌مانه گه‌نجینه‌ی زیاره‌تكه‌رانن، خه‌زێنه‌یه‌كی مردوو، ئه‌م سه‌ده‌فه هڵۆڵانه.
1_ ستێفێن ده‌كه‌وێته‌وه بیری یه‌كه‌م ڕۆژی دامه‌زرانی لێره _ Bloomsday Book لاپه‌ڕه‌ی 12
2_ هێمایه بۆ ئاكامی دۆعاكه‌ی گلۆریا پاتری Gloria patri (واته گه‌وره‌یی هه‌ر بۆ خوایه) كه ده‌ڵێ: «گه‌وره‌یی بۆ خوایه و بۆ كوڕه‌كه‌ی و بۆ ڕووحی پیرۆز» هه‌روه‌كی كه له سه‌ره‌تادا بووه و هه‌تاهه‌تایه و له جیهانی بێ‌پایانیشدا وا ده‌بێ. _ ده‌قی ئینگلیسی.
3_ ستورات شا، جێمزی دووهه‌می ئینگلیس (1701 - 1633) كاتۆلیك بوو و ویلیامی ئۆرێنج William of Orange ی پرۆتستان حكوومه‌تی له ده‌ست هێنا ده‌رێ. ستورات شا ده‌پێشدا هه‌ڵات بۆ فه‌ڕانسه (1689) و پاشان ڕووی كرده ئیرله‌ند كه هێشتا پێی وه‌فادار مابوو. ئه‌م له‌شكرێكی له ئیرله‌ندیان پێك‌هێنا و چوو له شه‌ڕی بۆین Boynes (1690)دا.جێیمزی دووهه‌م( که ناوی ویلیامی سێهه‌می له خۆ نابوو) تێکشکاند ئه‌م تێکشکانه‌ی پادشای ئینگلیس بوو به هۆی مسۆگه‌ر بوونی ئایینی پرۆتستان له باکووری ئیرله‌ند ستوارت شا کاتێ له ئیرله‌ند بوو به کانزای هه‌رزان سکه‌ی به ناوی خۆی لێ ده‌دا( ئه‌مه بوو به هۆی بێ قیمه‌ت بوونی دراو)
20
لیره‌یه‌كی تازه سكه‌ی ئینگلیسی كه‌وته سه‌ر شتومه‌كه‌كانی سفره‌ی سه‌رمێزه‌كه.
ئاغای دیزی قوتووه پووڵه بیچكۆلانه‌كه‌ی له ده‌ستیا خولانده‌وه و گوتی:
- ئه‌وه سێ. ئه‌م قووتووانه خۆش ده‌ستن، پیاو یه‌كی وای لازمه چاو، ئه‌ئێره‌ی بۆ لیره سازكراوه، ئه‌مه‌شی بۆ شیلینگ و سكه‌ی شازده پێنیی و نیوه‌كراون1. ئێره‌ش سكه‌ی كراون2. چاو.
ئاغای دیزی دوو كراون و دوو شیلینگی له قووتووه‌كه هێنا ده‌رێ. گوتی:
- حیسابه‌كه‌مان ده‌كاته سێ پاوند و دوازده شیلینگ. ڕه‌نگه بۆخۆشت بزانی، ڕاست ئه‌وه‌نده ده‌كا.
ستێفێن به په‌له‌یه‌كی پڕ شه‌رمه‌زارییه‌وه پووڵه‌كانی خڕكردنه‌وه و له گیرفانێكی شاڕواڵه‌كه‌ی خنین و گوتی:
- سوپاست ده‌كه‌م، قوربان.
ئاغای دیزی گوتی:
- خوایشت ده‌كه‌م. ڕه‌نجی شانی خۆته.
ده‌ستی ستێفێن دیسان ئازاد بۆوه و چۆوه سه‌ر سه‌ده‌فه هه‌ڵۆڵه‌كان. ئه‌مانه هه‌م هێمای جوانیین و هه‌م هێمای ده‌سه‌ڵات. قولێك پاره له ناو گیرفانمدا. هێمای چه‌په‌ڵی، چاوچنۆكی و هه‌ژاری.
ئاغای دیزی گوتی:
- ئاوای هه‌ڵمه‌گره. له شوێنێك دایده‌نێی و له‌بیرت ده‌چێ. ده‌نكێ ئا له‌م قوتووانه بكڕه. جا بزانه چۆنت ده‌حه‌سێنێته‌وه.
ده جوابێكی له ته‌نگه بگره.
ستێفێن گوتی:
- قوتووی من هه‌میشه به‌تاڵ و هه‌تاڵ ده‌بێ.
هه‌ر ئه‌م هۆده‌یه و هه‌ر ئه‌م كاتژمێره، هه‌ر ئه‌م ئامۆژگارییه: منیش هه‌ر ئه‌و بنیاده‌مه‌ی هه‌میشه‌یی. ئه‌وه سێهه‌م جاره. سێ ئاڵقه ته‌نافی به ده‌وردا پێچاوم. ده‌یجا خۆ ده‌توانم هه‌ر ئائه‌ئێستا بیانپچڕێنم.
ئاغای دیزی قامكی به‌ره‌و وی ڕاداشت وا ده‌كا:
- چونكه تۆ پووڵ پاشه‌كه‌وت ناكه‌ی. هێشتا نازانی پووڵ چییه. پووڵ یانی ده‌سه‌ڵات، كه هاتیه ته‌مه‌نی من لێت حاڵی ده‌بێ. ده‌زانم، ده‌زانم. ئای خۆزگه لاوه‌كان له‌و شته حاڵی بان. ده‌زانی شێیكسپیێر ده‌ڵێ چی؟ لێ‌گه‌ڕێ با پار‌ه‌كه‌ت هه‌ر له ناو كیفه‌كه‌تا بمێنێ.
1_ half crown سكه‌ی ئینگلیسی كه ده‌كاته 2 شیلینگ و 6 پێنیی.
2_ crown
21
ستێفێن له‌به‌ر خۆیه‌وه:
- یاگۆو1
نیگای له‌سه‌ر پۆله سه‌ده‌فه بێ‌خێرییه‌كان هه‌ڵده‌گرێ له چاوی زیت بۆوه‌ی پیره پیاوه‌ی ده‌گرێ.
ئاغای دیزی گوتی:
- ئه‌و ده‌یزانی پووڵ یانی چی. بۆ خۆی پووڵی په‌یدا ده‌كرد. شاعیریش بوو، به‌ڵام ئینگلیسیش بوو. ده‌زانی شانازی ئینگلیسیان چییه؟ ده‌زانی قسه‌یه‌كی كه هه‌میشه ئینگلیسیان به شانازییه‌وه ده‌یكه‌ن چییه؟
فه‌رمانڕه‌وای ده‌ریا. نیگای سڕی وه‌ك ده‌ریای گرتبووه كه‌نداوی به‌تاڵ: مێژوو تاوانباره2: نیگای گرتبووه من و قسه‌كانم و بێزاری تێدا نه‌بوو.
ستێفێن گوتی:
- له وڵاته‌كانی ژێرڕكێفی ئیمپڕاتۆر، ڕۆژ هه‌رگیز ئاوا نابێ.
ئاغای دیزی یه‌ك به خۆی:حه‌ح! خۆ ئه‌وه قسه‌ی ئینگلیسیان نییه. سێلتێكی3 فه‌ڕانسه‌ویی ئه‌مه‌ی گوتووه.
قوتووه پووڵه‌كه‌ی له نینۆكی قامكه گه‌وره‌ی سره‌واند.
به ماقووڵییه‌وه وا ده‌كا:
- جا گوێ بگره با من پێت بڵێم، به‌شه‌ری ئینگلیسی به چی ده‌نازێ. منه‌ت له گیرفانی خۆم. ئه‌ددی كاكی خۆم، ئه‌دی كاكی خوم.
1_ دیزی (به دانسته یان ڕه‌نگه به هه‌ڵه) ئه‌و قسه‌یه له زاری یاگۆو له شانۆی ئۆتێلۆ Othello دا ده‌گێڕێته‌وه. _ ده‌قی ئینگلیسی.
2_ ستێفێن ده‌كه‌وێته‌وه بیر ئه‌و به‌حسه‌ی ده‌گه‌ڵ هاینز (هێمای ئیستعماری ئینگلیس)ی كرد (له به‌شی تێلێماكوس دا) _ وه‌رگێڕ.
3_ Celt
22
- ده‌یجا من هه‌میشه منه‌ت له گیرفانی خۆم بووه. من به حه‌یاتم تاقه شیلینگێك چییه به قه‌رزم وه‌رنه‌گرتووه. تا ئێستا ئه‌وه‌ت لێ‌حاڵی نه‌بووه؟ من تاقه فلسێك به به‌شه‌ری خودا قه‌رزدار نیم. هه‌ر لێت حاڵی نه‌بووه؟1
مولیگن تا ئێستا نۆ پاوندی به قه‌رز داومێ، سێ جووت گۆره‌ویی، جووتێ پێڵاوی2 چه‌رم، كڕاواتێك. كوڕان3 ده سكه‌ی جینی4. مك‌كانیش5 جینییه‌ك، فرێد ریان6 دوو شیلینگ، تێمپڵ دوو جه‌مه نه‌هار. ڕاسێل7 جینییه‌ك. كازنز8 ده شیلینگ، باب ڕێینۆلدز9 نیوه جینییه‌ك، كوهلێر10 سێ جینی، خانمی مك‌كێڕنان11 پاره‌ی پێنج حه‌وتوو كرێ‌ماڵ. ئه‌و گوێله پووڵه به كاری هیچم نایه.
ستێفێن وڵامی داوه:
- جارێ، نا.
ئاغای دیزی به‌وپه‌ڕی كه‌یف خۆشییه‌وه پێكه‌نی و قوتووه پووڵه‌كه‌ی خسته‌وه جێی خۆی.
به كه‌یف خۆشیه‌وه وا ده‌كا:
- ده‌مزانی ناتوانی. به‌ڵام ڕۆژێ دێ لێت حاڵی بێ. ئێمه خه‌ڵكێكی دڵاواین، به‌ڵام ده‌بێ عادڵیش بین.
ستێفێن گوتی:
- من له‌م قسه زه‌لامانه ده‌ترسێم، كه بۆته هۆی كڵۆڵیمان.
1_ ستێفێن به شێوه‌یه‌كی زۆڵانه دژایه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌م ڕه‌وشته‌ی ئینگلسیان پیشان ده‌دا ویزی پێده‌كا. پاشان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. لیستێك له قه‌رز و قۆڵه‌كانی خۆی ده‌خاته پێش چاوان. _ Bloomsday Book.
2_ وشه‌ی «brogues» له وشه‌ی گایلی برۆگ brogوه هاتووه كه به مانای كه‌وش یا پێڵاوه. _ ده‌قی ئینگلیسی.
3_ Curran
4_ Guinea
5_ McCann
6_ Fre Ryan (1913 - 1876) ئابووری‌زان، ڕۆژنامه‌وان، ئێدیتۆڕی گۆڤاری دانا Dana _ ده‌قی ئینگلیسی.
7_ George William Russel (1935 - 1867) نازناوی «AE» بوو. فه‌یله‌سووفی خواناسی، ڕۆژنامه‌وانی ئیرله‌ندی (له گۆڤاری The Irish Homestead دا شتی ده‌نووسی، جۆیسیش هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڤاره هاوكاری ده‌كرد)، ڕیفورمیستی كێڵگه‌یی و له ڕێبه‌رانی ڕۆنسانسی ئه‌ده‌بی ئیرله‌ند.
8_ Cousins
9_ Bob Reynolds
10_ Kohler
11_ Mckernan
23
ئاغای دیزی نیگای تاڵی به سه‌ر تاقچه‌ی سه‌ر ئاگردانه‌كه‌دا بڕییه ئه‌ندامی له‌باری پیاوێكی که دامه‌نی1 په‌شمی چوارخانه‌ی ئیسكاتله‌ندی له‌به‌را بوو: ئاڵبرت ئێدواردز2، شازاده‌ی وێیلز.
به ده‌نگێكی له فكره‌وه چووه‌وه گوتی:
- تۆ منت پێ پیرێكی مێشك كۆن و لایه‌نگرێكی كۆنه‌كاری حیزبی تۆرییه3.
1_ Fillibeg ناوێكی تریشی هه‌یه Kilt. ئه‌مه دامه‌نی پیاوانه‌ی سكاتله‌ندییه‌كانه و ژنانیش هه‌ر ده‌یكه‌نه به‌ریان _ ده‌قی ئینگلیسی.
2_ Albert Edwards شازاده‌ی وێیلز (1910 - 1841)، ساڵی 1904 ببووه شا ئیدواردی حه‌وته‌ی ئینگلیسی _ ده‌قی ئینگلیسی.
3_ Torg
24
من له زه‌مانی ئۆكانێله‌وه1 سێ پشتم دیتووه. من قات و قڕییه‌كی ساڵی 46م2 له‌بیره. ده‌زانی كه ڕێكخراوی ئۆرێنج3 له‌به‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌ره‌ی یه‌كگرتوو بیست ساڵ به‌ر له‌وه‌ی ئۆكانێل بیكا و یان پێش ئه‌وه‌ی قه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێوه ئه‌و زاته وه‌ك خه‌ڵك خه‌ڵه‌تێن شه‌رمه‌زار بكا، كردیانه هه‌را و هوریا؟ ئێوه‌ی فینیان4 هێندی شتان له بیر ده‌چێ.
1_ (1847 - 1775) O Connell ڕێبه‌ری سیاسی ئیرله‌ند كه خه‌باتی له ڕێی ئازاد كردنی كاتۆلیكان ساڵی (1829) سه‌ركه‌وت (كاتۆلیكان) له زه‌مانی هێنری هه‌شته‌مه‌وه له ژێر گوشاری ڕامیاری و ئایینی‌دا بوون و بێ به‌ش له ئازادی ئه‌م خه‌ڵکه بۆ خه‌بات بۆ تێکدانه‌وه‌ی ده‌ستووری به‌ره‌ی یه‌كگرتوو (Avt of Union) كه ساڵی 1800 پارڵمانی ئیرله‌ندی هه‌ڵوه‌شاند و وڵاتی ئیرله‌ندی به ته‌واوی خسته ژێر چنگی پارلمانی بریتانیایی وێست مینستر هان دا، به‌ڵام له‌م بواره‌دا سه‌رنه‌كه‌وت _ ده‌قی ئینگلیسی.
2_ قات و قڕییه سه‌خته‌كه‌ی (8 - 1845) كه سێوه‌ك له ئیرله‌ند ئافه‌ت لێی دا و خراپ بوو. سێوه‌ك یان په‌تاته نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا خواردنی سه‌ره‌كی لانی كه‌م نیوه‌ی جووتیارانی ئیرله‌ند بوو. له لایه‌كی دیشه‌وه ئینگلیس نه‌یده‌هێشت پیشه و سه‌نعه‌تی خۆماڵی و سه‌ربه‌خۆی ئیرله‌ند گه‌شه بكا چونكه وه‌ك ڕه‌قیبی خۆی سه‌یر ده‌كرد، به جارێ خه‌ڵكی ئیرله‌ندی ماڵ وێران بوون. ڕێژه‌ی دانیشتووان له ماوه‌ی ده ساڵاندا واته له 1841 تا 1851 (به هۆی مه‌رگ یان كۆچ كردنه‌وه) له 8.2 ملوێنه‌وه دابه‌زی و هاته 6.6 ملوێن. تا ساڵی 1901 له‌وه‌ش كه‌متر بوو و هاته سه‌ر 4.5 ملوێن. _ ده‌قی ئینگلیسی.
3_ Orange Lodges ئه‌مانه ده‌سته و گرووپی پڕۆتێستان بوون (توند و تیژیان به‌رانبه‌ر به كاتۆلیكه‌كان ده‌كرد) و كۆمه‌ڵه‌ی ئۆرێنج Orange Society (ساڵی 1795) ئه‌مانه‌ی وێك خست و كردییه یه‌ك به‌ره. مه‌به‌ستی ئه‌مانه كه به ئاشكرا ڕایان ده‌گه‌یاند ئه‌مه بوو كه «ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیس له ئیرله‌ند بمێنێته‌وه». ئه‌مانه زۆرتر له ئالستر Ulster واته له كۆنت نشینه‌كانی باشووری ئیرله‌ند كۆ ببونه‌وه.
4_ وشه‌ی Fenian له ناوی له‌شكری فیانا Fianna له چیرۆكه حیماسییه‌كانی فیۆن ماك كومهایل، Fionn Mac Cumhail ناوی به ناوبانگی ڕێكخراوه‌ی برایه‌تی كۆماری ئیرله‌ند Irish Republican Brotherhood كه بناغه‌دانه‌ره‌كه‌ی جێمیز ستێفێن (1901 - 1825) بوو. ئه‌م ڕێكخراوه سیاسییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئیرله‌ند تێده‌كۆشا. وشه‌ی فێنیان وه‌ك وشه‌یه‌كی هه‌موولایه‌نه بۆ كۆماری ئیرله‌ندیش كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرا. _ ده‌قی ئینگلیسی.
25
بیره‌وه‌رییه‌كی پڕ شكۆ، پیرۆز و نه‌مر. ئه‌نجومه‌نی دایه‌مند1 له وڵاتی ئارماگ2، ته‌رمی له دار دراوی پڕشكۆی ڕێڕه‌وانی پاپ3. لایه‌نگرانی په‌یمانی جوتیاران4، توند و تیژ و نقاب‌پۆش. باكووری ڕه‌ش5 و لایه‌نگرانی ئینجیلی شینی ڕاستین6. قژكورتان ڕاده‌كشێن7.
ستێفێن به ده‌ست ئیشاره‌یه‌كی كرد.
26
ئاغای دیزی گوتی:
- منیش خوێنێكی شۆڕشگێڕانه‌م تێدا. به‌ڵام به بارێكی له‌باردا. هه‌ڵبه‌ته من له وه‌چه‌كانی سێرجان بله‌ك وودم1 كه به قازانجی ڕێكخراوه‌ی ده‌نگ دا و ئێمه هه‌موو ئیرله‌ندیین و هه‌مووش عه‌ولادی پادشا2.
ستێفێن گوتی:
- ئه‌ی به داخه‌وه.
ئاغای دیزی قورس و قایم گوتی:
- 3 Per vias rectas، ئه‌مه دروشمی وی بوو. ئه‌و ده‌نگی بۆ ئه‌م دروشمه‌دا و پۆتینی هه‌ڵكێشا و له ئاردز ئا‌ڤ داون4 و به سواری ئه‌سب به‌ره‌و دوبلین كه‌وته ڕێ بۆوه‌ی ئه‌م خه‌ونه‌ی بێنێته دی.
1_ (99 - 1722) Sir John Blackwood، ئه‌ندامی پارڵمانی ئاڵستر كه «پۆتینی سه‌ربازیی هه‌ڵكێشا كه بچێ بۆ دوبلین به‌رهه‌ڵستی به‌ره‌ی یه‌كگرتوو Union واته ده‌نگ بدا و گیانی له‌م ڕێیه‌دا به‌خت كرد. جۆیس هێنری ئێن بلهكوود پرایس
Henry N.Blackwood له وه‌چه‌كانی سێر جان كه ساڵی 1912 داوای له‌م واته له جێمز جۆیس كرد كه له خه‌باتی دژ به چینی ماڵات یارمه‌تی بدا. جۆیس ئه‌و كابرایه‌ی كرده مۆدیل بۆ دروست كردنی كه‌سایه‌تی دیزی له ڕۆمانه‌كه‌یا _ ده‌قی ئینگلیسی.
2_ دیزی مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیرله‌ندیان ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌ڵێ: «هه‌موو ئیرله‌ندیان ئه‌ولادی پادشان» لێره‌دا مه‌به‌ست پادشاكانی زه‌مانی زووی ئیرله‌نده. ئه‌وه‌ی كه ستێفێن ده‌ڵێ: ئه‌ی به داخه‌وه، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆكه هێندێك مه‌به‌ستیان پادشاكانی ئینگلیسه، وا دیاره مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئیرله‌ندییه‌ك وا له ژێر ڕكێفی ئیستعماری ئینگلستاندا. _ ده‌قی ئینگلیسی.
3_ واته «به ڕێی ڕاستدا» دیاره خوێنه‌ر تا ئێستا لێی‌حاڵی بووه كه دیزی به قسه‌ی خۆی « به ڕێی ڕاست»دا ده‌ڕوا. _ ده‌قی ئینگلیسی.
4_ Ards of Down
27
لال رال را1
شۆسته‌ی به‌رده‌ڵانی به‌ره‌و دوبلین.
نه‌جیمزاده‌یه‌كی ڕووگرژ شۆڕه‌سواری به پۆتینی بریقه‌داره‌وه. ڕۆژێكی له‌سه‌رخۆ، سێرجان2. ڕۆژێكی له‌سه‌رخۆ، قوربان... ڕۆژ... ڕۆژ... دوو پۆتینی شۆڕه‌سواری ئه‌سپی به یۆرغه به‌ره‌و دوبلین. لال رال را رال رادی.
ئاغای دیزی گوتی:
- به‌وه‌دا شتێكم بیر كه‌وته‌وه. ئاغای دودالۆس، وه‌ره ده‌گه‌ڵ دۆسته ئه‌دیبه‌كانت پیاوه‌تییه‌كم ده‌گه‌ڵ بكه‌ن. نامه‌یه‌كم نووسیوه بۆ ڕۆژنامه. تاوێك دانیشه. ئه‌وه ته‌واوی ده‌كه‌م.
چووه لای مێزی به‌ر په‌نجه‌ره‌كه و دوو جار كورسییه‌كه‌ی به‌ره‌و لای ڕ‌اكێشا و چه‌ند وشه‌ی له كاغه‌زی سه‌ر ته‌پڵكی ده‌زگای تایپه‌كه‌ی خوێنده‌وه.
ئاوڕێكی له ستێفێن داوه و گوتی:
- دانیشه. ببووره، ده‌ستووره‌كانی ئه‌قڵی سه‌لیم3. تاوێك دانیشه.
له بن برۆ كوڵكنه‌كانییه‌وه چاوی بڕیبووه نووسراوه‌كه‌ی به‌ر ده‌ستی و له‌و ده‌مه‌یدا كه له بن لچه‌وه شتی ده‌گوت، له‌سه‌ره‌خۆ ده‌ستی كرد به داگرتنی دوگمه تونده‌كانی ده‌زگا تایپه‌كه ، جاروباره‌ش كه ته‌پڵكی ده‌زگاكه‌ی ده‌خولانده‌وه كه هه‌ڵه‌یه‌ك ڕاست كاته‌وه، یه‌ك به خۆی دوگمه‌یه‌كی داده‌گرت.
1_ Lal the ral the ral شێعرێكی فۆلكلۆریی ئیرله‌ندییه _ ده‌قی ئینگلیسی.
2_ Sir Jhon
3_ the dictates of common sense
28
ستێفێن بێده‌نگ له حزوورێكی شازاده ئاسایی‌دا دانیشتبوو. وێنه‌كانی ئه‌سپه‌كانی له‌به‌ر چاو نه‌ماوی1 به‌ڕێز و حورمه‌ته‌وه ڕاوه‌ستاوی سه‌ر به تاقه‌ت ڕاگیراو به دیوارانه‌وه هه‌ڵسووڕابوون:
دوژمن‌ڕاونانی لۆرد هه‌ستینگز2، دووكی شات‌تۆڤری3 وێست مینیستر، دووكی سیلانی بۆفۆرت4، prix de paris و 1866. ئه‌سپ سواری شایه‌تینی‌ئاسا ئه‌سپیان له ژێر ڕكێفدا بوون و مه‌حته‌لی ئیشاره‌یه‌ك بوون. ستێفێن تیژتێپه‌ڕیی ئه‌مانی ده‌دیتن و پشتیوانیان له ئاڵای پادشا كه وێڕای نه‌عره‌ته‌ی له‌شكری له‌به‌ر چاو نه‌ما نه‌عره‌ته‌یان لێده‌دا.
ئاغای دیزی ده‌ستووری به‌سه‌ر دوگمه‌كانی ده‌زگاكه‌دا لێدا:
- خاڵی ئاخری ڕسته. به‌ڵام خستنه ڕووی ئه‌م پرسیاره گرینگه...
كه كره‌نلیی5 ده‌یه‌ویست فێرم كا زوو ده‌وڵه‌مه‌ند بم، به‌م شێوه‌یه كه به‌ره‌نده‌كانی له نێوانی تورمیزه قوڕاوییه‌كاندا، له نێوان چڕڕه و گوڕڕه‌ی ده‌ڵاڵانی گرێ‌و له ناو هه‌را و هوریا و بۆنی چێشتخانه‌كه‌دا و به‌سه‌ر قوڕ و به‌فری له هه‌مه‌ڕه‌نگدا، به شك هه‌ڵدێنان. به‌ش كردنی پووڵی گرێ‌و به شێوه‌ی عادڵانه، كایه به شێوه‌ی عادڵانه: تا ئێستا ئه‌وه ده به یه‌ك له مه‌یدانه‌كه‌دا. ئێمه به پڕتاو به لای كۆمه‌ڵی تاس هه‌ڵخه‌ره‌وه و گزی كاراندا و به شوێن چوارناڵی باڵ‌گرتووی ئه‌سپاندا تێده‌په‌ڕین، كۆمه‌ڵێك كڵاو و چاكه‌تی له حاڵی كێبهركێدا بووین و به لای ئه‌و ژنه ده‌م و چاو گۆشتنه‌دا، به لای خانمی قه‌سابێكدا تێده‌په‌ڕین كه به تامه‌زرۆییه‌وه بۆنی به گوڵه‌نارنجه وشك كراوه‌كانییه‌وه ده‌كرد.
ده‌نگی قیژه و زریكه‌ی كوڕان له مه‌یدانی یارییه‌كه‌وه و فیتووی دوور و درێژی فیت فیته‌كه ده‌هات.
1_ هێمایه بۆ نه‌جیمزاده‌كانی ئینگلیس و ئه‌سپه‌كانیان كه له كێبهركێدا خه‌ڵاتیان وه‌رده‌گرت. هێماشه بۆ «نێستۆر»ی هۆمێر «سه‌ركرده‌ی شۆڕه‌سواران» كه ئه‌سپ و درۆشكه‌ی نا به‌ر ده‌ستی تێلێماكووس كه بچێ به دووی بابی بێ‌سه‌ر و شوێنی‌دا _ واته به دووی ئۆدیسه‌دا بگه‌ڕێ _ ده‌قی ئینگلیسی.
2_ Hastings
3_ Shotover
4_ Beaufort
5_ Cranly هاواڵی جارانی ستێفێن كه سه‌ری له‌گه‌ڵ ستێفێن ده‌سووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ببێته هۆگری كێبه‌ركێی ئه‌سپ و گرێ‌و كردن و بیكاته پیشه و مایه‌ی گوزه‌ران. _ Bloomsday Book
29
دیسان: گوڵ1. من له ناویانام، له ناو ئه‌ندامی له هه‌موو شێوه‌یه‌ك له حاڵی كێبهركێدا، شه‌ڕه نێزه‌ی ژیان. مه‌به‌ستت له «من» ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی دایه‌یه كه به شه‌پ له چۆكی دراوه و وێده‌چێ بڕێك دڵی تێكه‌ڵ بێ؟ شه‌ڕه نێزه. كات شه‌پی خۆی بۆ داهێنامه‌وه، یه‌ك به دوای یه‌كدا. شه‌ڕه نێزه قوڕ و به‌فری تواوه و چڕڕه و گوڕڕه‌ی شه‌ڕ، ڕشاوه‌ی كوژراوان بۆته به‌سته‌ڵه‌ك، هاواری پۆلێ سه‌ره‌نێزه كه جه‌رگ و ڕیخۆڵه‌ی خوێناوی عیسانانی پێوه بوون.
ئاغای دیزی له‌و ده‌مه‌یدا هه‌ڵده‌ستا، گوتی:
- ئه‌مجار.
به‌ره‌و مێزه‌که هات و كاغه‌زه‌كانی به ده‌رزیی پێكه‌وه به‌ستن. ستێفێن هه‌ستا.
ئاغای دیزی گوتی:
- باسه‌كه‌م كورت و كرمانجی بڕیوه‌ته‌وه. باسی نه‌خۆشی ته‌به‌قی ماڵاتم2 كردووه. چاوێكی پێدا بخشێنه. باسه‌كه بۆوه نابێ كه‌س به‌رهه‌ڵستی بێت.
ئیزنم بده سنووری فه‌زای پڕبایه‌خی تۆ ببه‌زێنم. داب و ده‌ستووری «ده‌ست له كاری یه‌كه‌وه وه‌رنه‌دان» زۆر جاران له مێژووی مه‌دا هاتۆته گۆڕێ. بازرگانیمان به گاگه‌ل. شێوازی هه‌موو كارخانه كۆنه‌كانمان.
1_ یاری كردنی كوڕه‌كان لای ستێفێن هێمایه بۆ شه‌ڕ و كێبه‌ركێی ژیان. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م یارییه ده‌یخاته‌وه بیری یاری تۆپانێی كه خۆی له زه‌مانی منداڵی‌دا كردبووی. _ Bloomsday Book
2_ ته‌به‌قی ماڵات كه ته‌واوی ئیرله‌ندی داگرتبوو. له ڕاستیدا ئه‌م په‌تایه له ساڵی 1912دا بوو. به‌ڵام جۆیس ده‌یباته‌وه ساڵی 1904 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیباته‌وه سه‌ر هێنری ئین بڵه‌ك‌وود پرایس كه جۆیس كه‌سایه‌تی دیزی له ڕووی وییه‌وه ساز كردووه. _ ده‌قی ئینگلیسی.
30
ئاڵقه‌ی لیڤێرپوول1 كه به پڕتاو پڕۆژه‌ی له‌نگه‌رگای گه‌لوێی2 به‌جێ هێشت. ئاگره گه‌وره‌ی ئورووپای داگرت. باره گه‌نم به باریكایی ده‌ریای مانشدا ده‌ڕۆین. له سه‌ره‌خۆیی بێ كه‌م‌و‌كووڕی ئیداره‌ی كشتوكاڵ. چاوپۆشی له هێمایه‌كی كلاسیك كرد، كاساندرا3. به ده‌سته‌ی ژنێكی وا چ باشتر نه‌بوو له‌وه‌ی كه ده‌بوو ببوایه. با بچینه سه‌ر باسه‌كه.
ستێفێن نووسراوه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه كه ئاغای دیزی لێی‌پرسی:
- خۆ پێچ و په‌نام به قسه‌كانم نه‌داوه، ها؟
نه‌خۆشی ته‌به‌قی ماڵات. شتێك كه پێی د‌ڵێن ده‌رمانه‌كه‌ی كۆخ4. سێڕۆم و ڤایڕۆس. له سه‌تا ڕێژه‌یه‌ك له گۆشتی خوێ‌كراوی ئه‌سپ. وه‌بای مانگا5. ئه‌سپه‌كانی ئێمپڕاتۆر له مورتزتێگ6، لای خواره‌وه‌ی ئۆتریش. پزیشكه نه‌شته‌رگه‌ره‌كانی ئاژه‌ڵان. ئاغای هێنری بلهكوود پرایس7.
پێشنیارێكی نه‌جیمانه بۆ دادگایه‌كی عادڵانه. داب و ده‌ستووری ئه‌قڵی سه‌لیم. كێشه‌یه‌كی زۆر گرینگ. ده‌ست به كار بوون به هه‌موو تواناوه. سوپاس بۆ ئه‌و میواندارییه‌ی له ڕۆژنامه‌دا له منی ده‌كه‌ی.
ئاغای دیزی گوتی:
- ده‌مه‌وێ ئه‌و نووسراوه‌یه له چاپ درێ و بخوێندرێته‌وه. جا ئه‌وه ده‌بینی هه‌ر كه دیسان ئه‌و په‌تایه داكه‌وێته‌وه، ئیتر له هه‌نده‌ران پێش به گاگه‌لی ئیرله‌ندی ده‌گرن. ئه‌و په‌تایه چاره‌سه‌ریی هه‌یه. چاره‌سه‌ریش كراوه. بلهكوود پرایسی ئامۆزام نامه‌ی بۆ نووسیوم ده‌ڵێ پزیشكی ئاژه‌ڵان له ئوتریش ئه‌م په‌تایه له په‌ستا ده‌رمان ده‌كه‌ن و ماڵاتان چاك ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان پێشنیاران كردووه بێنه ئێره. من ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئیداره خه‌ریكم به‌شكه‌م ڕازییان كه‌م. بۆیه ده‌مه‌وێ شته‌كه له ڕۆژنامه‌دا بڵاو كه‌مه‌وه. كه‌ند و كۆسپم له ڕێگادان... و فێڵ و ته‌ڵه‌كه و... ده‌ست... له كار دایه كه نه‌یه‌ڵێ.
1_ Liverpool ring : هێمایه بۆ پرۆژه جۆراوجۆره‌كانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده بۆ ئه‌وه‌ی به‌نده‌ری گه‌لوێی بێته به‌نده‌رێكی كه له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری ئوقیانووسی ئه‌تڵه‌س هاتوچۆی پێدا بكرێ. ئه‌م پرۆژانه سه‌ریان نه‌گرت _ ده‌قی ئینگلیسی.
2_ Galway
3_ Cassandra: كچی شا پریام و هێكوبا. جوابی ئاپۆلۆی نه‌داوه كه عاشقی ببوو. ئه‌ویش له داخا ئه‌و ده‌رده‌ی دایه كه ڕووداوه گرینگه‌كان پێش‌بینی بكا، به‌ڵام كه‌س بڕوای پێ‌نه‌كا. ئه‌م چاره‌نووسی شاری تروای پێش‌بینی كرد كه ده‌كه‌وێته ژێر ڕكێفی دوژمن، به‌ڵام كه‌س گوێی بۆ نه‌گرت _ ده‌قی ئینگلیسی.
4_ Koch
5_ rinderpest
6_ Murzsteg
7_ Henry Blackwood Price
31
قامكی هێمای به‌رز ده‌كاته‌وه و پێش‌وه‌ی زار بكاته‌وه به شێوه‌یه‌كی پیرانه قامك ڕاده‌وه‌شێنێ. گوتی:
- ئاغای دۆدالۆس، جا بزانه چت پێ‌ده‌ڵێم. ئه‌م ئینگلیستانه به جارێ كه‌وتۆته ژێر چنگی جووله‌كان1. كام شوێن گرینگه ئه‌مان خۆیان تێ‌په‌ستاوتووه: له كاروباری ئابووریدا و له چاپه‌مه‌نیدا. ئه‌مانه نیشانه‌ی گه‌نده‌ڵ بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كن. ئه‌مانه له هه‌ر شوێنێ كۆ ده‌بنه‌وه، شیله‌ی گیانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هه‌ڵده‌چۆڕێنن. ئه‌وا چه‌ند ساڵه ئه‌م شته به چاوی خۆم ده‌بینم. چه‌نده دڵنیام كه ئێستا من و تۆ ئه‌لێره وێستاوین، ئاواش دڵنیام كه بازرگانه جووله‌كه‌كان خه‌ریكی خرابكارین. ئینگلیسی قه‌دیم خه‌ریكه تێدا ده‌چێ.
1_ كه‌ف و كوڵی دژ به جووله‌كان كه ئورووپای داگرتبوو. دیزیش هه‌ر وه‌ك هاین زۆر له تاوانه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی جووله‌كان. ئه‌م هه‌سته بۆته هۆی ئه‌وه كه بلووم _ جووله‌كه و كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی كه هێمایه بۆ ئۆدیسه‌ی هۆمێر _ كاتێ ڕوخساری له ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، وه‌ك بیانییه‌ك بێته به‌ر چاو. _ Bloomsday Book
32
چه‌ند هه‌نگاوی به په‌له‌ی نا. دوو چاوی به سه‌ر خۆرخشاوی پڕ بوون له خه‌فه‌تی ژیان. وه‌رسووڕا و دیسان بای داوه. گوتی:
- خه‌ریكه تێدا ده‌چێ، با ئه‌وه‌ی هێشتا تێدا نه‌چووبێ.
شیوه‌نی سۆزاینی له‌م خیابان بۆ ئه‌و خیابان
ده‌ته‌نێ كفنی كۆنه بۆ ئینگلستان.1
چاوی داپچڕاوی نیگای پڕتاڵاوی بڕیه خۆره‌تاو.
ستێفێن گوتی:
- بازرگان ئه‌و كه‌سه‌یه به هه‌رزان ده‌كڕێ و به گران ده‌فرۆشێ، جا چ جووله‌كه چ پیاوماقووڵ، وا نییه مه‌گه‌ر؟
ئاغای دیزی به ده‌نگێكی تاڵ گوتی:
- ئه‌مانه گوناهباران چونكه به‌رهه‌ڵست به ڕووناكی خودایی بوونه‌وه. تاریكیی گوناح له چاویاندا دیاره. بۆیه به هه‌موو وڵاتاندا ئاواره بوون.
ئه‌م پیاوه چه‌رم زێڕانه له سه‌ر پلیكانه‌كانی سه‌ڕاف خانه‌ی پاریس2 به قامكی له ناو ئه‌نگوستیله‌ی قیمه‌تییاندا قیمه‌تی دراو و ئاڵتوونیان لێك ده‌دانه‌وه. گفت و گۆیان قیڕه‌ی پۆلێ قاز.
1_ شێعری ویلیا‌م بڵێیك به ناوی Auguries of Innocencc (نیشانه‌كانی بێ‌گوناحی) _ ده‌قی ئینگلیسی.
2_ ستێفێن ده‌كه‌وێته بیری ئه‌و زه‌مانه‌ی له پاریس بوو، بازرگانه جووله‌كه‌كانی له سه‌ر پلیكانه‌كانی سه‌ڕافخانه‌ی پاریس ده‌دیتن _ Bloomsday Book
33
له ده‌وروبه‌ری كه‌نێسه پۆلیان ده‌به‌ست به‌و چڕڕه و گوڕڕه و ئاكاری ناله‌باریان، سه‌ری پڕ له خه‌تی خواریان1 له بن كڵاوی لاری ئاورێشمینیان. هیچیش هی وان نه‌بوو: نه به‌رگ ولیباس، نه وت‌و‌وێژ، نه ئیشاره‌ی ده‌ست و سه‌ر، چاوی پڕ و به خاوه‌خاویان دونیایه‌ك قسه‌یان پێ‌بوو، ئیشاره‌ی ده‌ست و سه‌ریان پڕ تامه‌زرۆیی به‌ڵام نه‌ك له دڵ‌گران، كه‌چی زۆر شاره‌زا له‌و هه‌موو نیگای پڕ له بێزاری ده‌وروبه‌ر سه‌باره‌ت به خۆیان و ده‌شیان‌زانی ئه‌و هه‌مووه نه‌شه‌یه‌ی وان بێ‌ئاكامه. سه‌بری بێ‌ئاكام بۆ وه‌سه‌ریه‌ك نانی زێڕ و دراو. كات بێ‌گومان هه‌مووی بڵاو ده‌كات. گه‌نجێكی وه‌سه‌ریه‌ك نراو له لێواری ڕێ: به‌تاڵان برا و ئه‌م ده‌سته و ده‌ستی پێكرا. چاویان ئاگادار بوو له ده‌ربه‌ده‌ری ساڵیان، و به سه‌بره‌وه ئاگادار بوون له بێ‌حورمه‌تی به ڕه‌گه‌زیان.
ستێفێن گوتی:
- كێ وای نه‌كردووه؟
ئاغای دیزی پرسی:
- مه‌به‌ستت چییه؟
هه‌نگاوێك هاته به‌ره‌وه و له په‌نا مێزه‌كه وێستا. شه‌ویلكه‌ی خواره‌وه‌ی خواره‌وخوار به سه‌رلێشێواوی داكه‌وت. ئایا ئه‌مه ئه‌قڵداری قه‌دیمیانه؟ ڕاوه‌ستاوه قسه له زاری ببیستێ.
ستێفێن گوتی:
- مێژوو مۆته‌یه‌که من ده‌مه‌وێ له چنگی هه‌ڵێم2.
1_ له‌و مه‌ته‌ڵه كوردییه كه‌ڵكم وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێ: «خه‌تی خوار له ژێر سه‌ری گای پیردایه» كه هێمایه بۆ گزیكاری و فێڵه‌بازی هێندێ مرۆی جانباز و حۆقه‌باز به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به ئه‌زموون و به ته‌مه‌نن. _ وه‌رگێڕ.
2_ هێمایه بۆ قسه‌ی ژوول لافۆڕگ Jules Laforgueی فه‌ڕانسه‌ویی (87 – 1860) كه ده‌ڵێ: «مێژوو مۆته‌یه‌کی كۆنی پڕ باق و بریقه كه گومان ناكا له‌وه‌ی كه باشترین گاڵته‌كان، كورت‌ترینیانه». _ ده‌قی ئینگلیسی.
34
له مه‌یدانی یارییه‌كه‌وه كوڕان له هه‌رایان دا. فیتوویه‌كی دوور و درێژی فیت‌فیته‌كه: گۆڵ.
چت ده‌كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆته‌یه له دواوه شه‌قێكی تێ‌هه‌ڵدابای؟
ئاغای دیزی گوتی:
- ڕێ و شوێنی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ هی مه‌مانان فه‌رقی هه‌یه. سه‌رانسه‌ری مێژوو به‌ره‌و مه‌به‌ستێكی پیرۆز ده‌چێته پێش كه بریتییه له ته‌جه‌لی خوداوه‌ندی.
ستێفێن قامكه گه‌وره‌ی به‌ره‌وڕووی په‌نجه‌ره‌كه جوولانده‌وه و گوتی:
- ئه‌مه خودایه.
- هووڕڕا! ئای! وڕڕویی!
ئاغای دیزی پرسی:
- چی؟
ستێفێن شانی هه‌ڵته‌كاند و گوتی:
- هیچ، هه‌را و قیژه‌ی خیابان بوو.
ئاغای دیزی چاوی به‌رداوه، چه‌ند چركه‌یه‌ک هه‌ردووك په‌ڕه‌ی كه‌پۆی له به‌ینی قامكه‌كانی ده‌ستیدا گرت و لووتی بادا. چاوی هه‌ڵێناوه و كه‌پۆی به‌ردا.
گوتی:
- من له تۆ به‌خته‌وه‌رترم. ئێمه زۆرمان هه‌ڵه و گوناح كردوون. ژنێك گوناهی هێنا ڕووكاری ئه‌م جیهانه‌وه. له‌به‌ر خاتری ژنێك كه هیچ باشتر نه‌بوو له‌وه‌ی كه ده‌بوایه ببوایه، واته هێلێن1، ژنه ڕۆیوه‌كه‌ی مێنێلۆس2
1_ هێلێنی تروایی كه ئافرۆدیت وه‌ك خه‌ڵات و ده‌ستخۆشانه دای به پاریس، چونكه پاریس به ئافرۆدیتی گوتبوو تۆ هه‌م له هێرا جوانتری و هه‌م له ئاتێنا. مێینێلۆسی مێردی هێلێن بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی هێرشی برده سه‌ر یۆنانیان و بووه هۆی له ده‌ست چوونی شاری تروا. ئه‌م سه‌رگوریشته‌یه له ئیلیادی هۆمێردا به تێر و ته‌سه‌لی هاتووه. _ ده‌قی ئینگلیسی.
2_ Menelaus
35
یۆنانیان ده ساڵان له‌گه‌ڵ تروا1 شه‌ڕیان كرد. ژنێكی بێ‌وه‌فا ده‌پێشدا بێگانه‌كانی هێنا ئێره واته بۆ لێواری ئاوه‌كه. ئه‌مه‌ش ئاكاری ژنه‌كه‌ی مك‌ماڕۆ2 و ئۆڕووركی كه‌ڵه‌گای، شازاده‌ی برێفنی. هه‌ر ژن بوو ئابڕووی پارنێلی3 برد.
ئه‌و هه‌مووه هه‌ڵه‌یه، ئه‌و هه‌مووه نه‌شوست‌هێنانه به‌ڵام خۆ گوناح ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه. من خه‌باتكارێكم و پێم له لێوی گۆڕه. به‌ڵام هه‌تا دواهه‌م هه‌ناسه‌ی ژیانم بۆ ڕاستی تێده‌كۆشم.
1_ Troy : شلیمان، كۆنینه‌ناسی ئه‌ڵمانی، چه‌ند ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر شوێنی شاری تروای دیته‌وه كه ئێستا گوندی «حه‌سار لیغ»ی توركیایه كه وا له لێواری ده‌ریای ئێژه. _ وه‌رگێڕ.
2_ دیزی له هه‌ڵه دایه. مك ماڕۆ Mc Murrough كه‌ڵه‌گای دیڤورجێلا Devorgilla بووه. ئۆڕووڕك O Rourke مێردی بووه. دێڕمۆت مك‌ماڕۆ، پادشای لاینستر، ساڵی 1167 له ده‌سه‌ڵاتیان خست. (ئه‌وانه‌ی كه پادشایه‌تییان له چنگ ده‌رهێنا بریتی بوون له تیرنان ئۆڕووڕك، شازاده‌ی برێفی،و ڕۆدریك ئۆكانێڕ، پادشای پایه‌به‌رزی ئیرله‌ند. هانده‌ری ئه‌مانه به ڕواڵه‌ت ئه‌مه بوو كه مك‌ماڕۆ پازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌ین و به‌ینی ده‌گه‌ڵ ژنی ئۆڕووڕك بوو.) مك‌ماڕۆ هه‌ڵات بۆ ئینگلستان. له‌وێنده‌رێوه (له ساڵی 1169 دا به یارمه‌تی له‌شكری هێنری دووهه‌م) یه‌كه‌م هێرشی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئانگلۆ _ نۆڕمه‌نیان هێنا سه‌ر ئیرله‌ند _ ده‌قی ئینگلیسی.
3_ (91 _ 1846) Charles Stewart Parnnell ، خاوه‌ن زه‌وییه‌كی پڕۆتستانی ئانگلۆ _ ئیرله‌ندی، ساڵی 1875 ئه‌ندامی پارڵمان بوو و دوایه بوو به سه‌ركرده‌ی «ڕێكخراوی زه‌وی» Land League و سه‌رۆكی پارڵمانی ئیرله‌ند _ خه‌باتگێڕێكی ده‌ستووری وڵاتی ئیرله‌ندی Irish Home Rule و سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌یه‌ك بوو كه بۆ حه‌للی عادڵانه‌ی ناكۆكی ناو سیستمی خاوه‌ن زه‌وی و ئیجاره‌نشین خه‌باتی ده‌كرد. له‌به‌ر چالاكییه‌كانی له «ڕێكخراوه‌ی زه‌وی»دا گرتیان و زیندانیان كرد. پاش ئه‌وه‌ی به‌ریان دا، بۆوه به ئه‌ندامی پارڵمان. له‌وێنده‌رێ، گله‌دستۆون Gladstoneی سه‌رۆك وه‌زیر پشتگیری لێ‌كرد. له دێسامبری ساڵی 1889 كاپیتان ویلیا‌م ئۆشی O Shea عه‌ریزه‌یه‌كی نووسی بۆ ئه‌وه‌ی كاترین، ئه‌و ژنه ئینگلیسییه‌ی نیوه ئاشكرا و نیوه دزی ژنی پارنێل بوو، ته‌ڵاق بدرێ. پارنێل غیره‌تی وه‌به‌ر خۆی دا و بۆ كه‌سی دانه‌نه‌واند و ده‌یهه‌ویست وه‌ك ئه‌وه‌ی نه بای دیتبێ و نه بۆران، هه‌ر وه‌ك جاری جاران له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حیزبی ئیرله‌ند بمێنێته‌وه، كه‌چی هاواڵه حیزبیه‌كانی پشتیان به‌ردا و یه‌خه‌یان لێ‌هه‌ڵته‌كاند و كلیسای كاتۆلێكیش له دێسامبری 1890 شه‌رمه‌زاری كرد. ئه‌م چوارده حه‌وتوو پاش زه‌ماندوه‌ندی ده‌گه‌ڵ كاترین دا (له ژوئه‌نی 1891 دا) مرد.
36
چونكه ئاڵستر1 خه‌بات ده‌كا
كه وایه ئاڵستر به‌ڕێی ڕاستدا ده‌ڕوا.
ستێفێن په‌ڕه كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵێنان.
گوتی:
- باشه، قوربان.
ئاغای دیزی گوتی:
- من وای بۆ ده‌چم تۆ زۆر له‌سه‌ر ئه‌م پیشه‌یه نامێنییه‌وه. به بڕوای من، تۆ بۆ مامۆستای فێرگه ساز نه‌كراوی. ڕه‌نگه له هه‌ڵه‌شدا بم.
ستێفێن گوتی:
- من شاگردم نه‌ك مامۆستا.
- ده‌یجا چی دی فێر ده‌بی؟
ئاغای دیزی سه‌رێكی له‌قاند. گوتی:
- پیاو چووزانێ؟ بۆ فیر بوون ئینسان ده‌بێ خۆ به كه‌مزان بێ. به‌ڵام ژیان خۆی مامۆستایه‌كی گه‌وره‌یه.
ستێفێن دیسان خشه‌خشی له كاغه‌زه‌كان هێناوه. گوتی:
- با بێینه سه‌ر باسی ئه‌م نووسراوه‌یه.
ئاغای دیزی گوتی:
- ئه‌وه تۆ دوو نوسخه‌ت له لایه، ئه‌گه‌ر توانیت هه‌ردووكیان پێكه‌وه له ڕۆژنامه‌كاندا به چاپ بگه‌یه‌نه.
تێلێگراف. مه‌زرای ئیرله‌ندیی.
ستێفێن گوتی:
- من هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م. سبه‌ینێ پێت ده‌ڵێمه‌وه. بڕێكم ئاشنایی ده‌گه‌ڵ دوو ئێدیتۆڕ هه‌یه.
1_ Ulster ئاڵستر پارێزگا هه‌ره باكوورییه‌كانی ئیرله‌ندی كۆنه و ئێستا سه‌رجه‌م پێی‌ده‌گوترێ ئیرله‌ندی باكوور. ئه‌م ڕسته‌یه له زاری لۆرد ڕه‌ندۆلف چرچیل (94 – 1849) دژی گله‌دستۆون و یاسای نیشتمانی ئیرله‌ندی Irish Home Rule داكه‌وته‌وه و بوو به نه‌قڵی سه‌ر زاران. ئه‌م ڕسته‌یه بوو به دروشمی لایه‌نگرانی پرۆتستان و نه‌یارانی یاسای نیشتمانی.
37
ئاغای دیزی به كه‌یف خۆشییه‌وه گوتی:
- ده ته‌واوه. دوێشه‌و نامه‌یه‌كم نووسی بۆ ئاغای فیلد، ئێم. پی1. یه‌كیه‌تی بازرگانی ڕه‌شه‌وڵاغان2 ئه‌مڕۆ له هۆتێل سیتی ئارمز3 كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه. من داوام له ئاغای فیلد كردووه نامه‌كه‌ی من له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بخاته به‌ر ده‌ست و چاوی دانیشتووان. خۆت ده‌زانی ئه‌گه‌ر له‌و ڕۆژنامانه‌ی خۆتاندا له چاپ بدرێ چلۆن شوێنێك داده‌نێ. ئه‌رێ ناوی ڕۆژنامه‌كان چییه؟
- ز ئیڤینگ تێلێگراف4...
ئاغای دیزی گوتی:
- ده ته‌واوه. ئه‌وه كاری په‌له‌یه. ئه‌مجار ناچارم وڵامی نامه‌ی ئامۆزاكه‌م بده‌مه‌وه.
ستێفێن كاغه‌زه‌كانی خسته گیرفانی و گوتی:
- خواحافیز، ئاغای ستێفێن. سوپاست ده‌كه‌م.
ئاغای دیزی له‌وده‌مه‌دا به نێو كاغه‌زه‌كانی سه‌ر مێزه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕا، گوتی:
- خوایشت ده‌كه‌م. هه‌رچه‌ند پیرم، حه‌ز ده‌كه‌م شه‌ڕه‌نێزه‌یه‌كت ده‌گه‌ڵ بكه‌م.
ستێفێن كوڕنشێكی برد بۆ ئه‌ندامی به پشتدا خواربۆوه‌ی وی‌دا و دیسان گوتی:
- خوداحافیز، قوربان.
به هه‌یوانه ئاواڵه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت و به ڕێگا سه‌نگفه‌ڕشکراوه‌که‌ی ناو داره‌كاندا تێپه‌ڕی، گوێی له قیژه و هه‌رای كوڕانی ناو مه‌یانی یارییه‌كه و ته‌قه و شه‌قه‌ی داره‌كانیان بوو. له ده‌روازه‌كه ده‌رده‌كه‌وت كه چاوی به شێره نوستووه‌كانی سه‌ر ستوونه‌كان كه‌وت. خۆفی بێ‌ددان. كه چی من له خه‌باته‌كه‌یا یاریده‌ی ده‌ده‌م. مۆلگین نێوێكی دیم لێ‌ده‌نێ: شاعیری هاواڵی جوانه‌گای یه‌خته.
1_ Field M.P
2_ Cattletraders association
3_ City Arms Hotel
4_ The Evening Telearaph
38
- ئاغای دۆدالۆس!
ئه‌وه به شوێنمدا هه‌ڵدێ. خودا بكا، نامه‌ی دی پێ نه‌بێ.
- ئا بێ‌زه‌حمه‌ت.
ستێفێن به‌ره‌و ده‌روازه‌كه ئاوڕی داوه و گوتی:
- فه‌رموو، قوربان.
ئاغای دیزی وێستا، هه‌ناسه بڕكێی بوو، هه‌وڵی بوو پشووی بێته‌وه‌به‌ر. گوتی:
- ده‌مه‌ویست شتێك بڵێم. ده‌ڵێن ئیرله‌ند شانازیی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ته‌نیا وڵاتێكه جووله‌كه‌ی ئازار نه‌داون. تۆ ئه‌وه‌ت ده‌زانی؟ نا. ده‌شزانی بۆ؟
دیزی به ڕوو گرژیی ڕوانییه هه‌وا تاو و ساوه‌كه.
ستێفێن خه‌ریك بوو بزه‌ی ده‌هاتێ. گوتی:
- قوربان، بۆ؟
ئاغای دیزی مه‌ند و ماقووڵ گوتی:
- چونكه ئیرله‌ند قه‌تی ڕێگای جووله‌كه نه‌داوه1.
تۆپێكی پێكه‌نین له گه‌رووی ده‌رپه‌ڕی و زنجیره‌یه‌كی به‌ڵغه‌می به دووی خۆدا كێشا. ده‌ست به‌جێ وه‌رسووڕا، ده‌قۆخی، پێده‌كه‌نی، و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ستی له ستێفێن ڕاده‌وه‌شاند.
له‌و ده‌مه‌یدا پای له پووزه‌وانه پێچراوی به سه‌نگفه‌ڕشی ڕێگاكه‌دا ده‌كوتا، به ده‌م پێكه‌نینه‌وه دیسان یه‌ك به خۆی:
- ئیرله‌ند قه‌تی ڕێگای جووله‌كه نه‌داوه. ئه‌وه بۆیه .
خۆره‌تاو به به‌ینی گه‌ڵای شاش و واشی داردا هاتبوو پووڵه‌كه و سكه‌ی به‌سه‌ر شانه ئاقڵمه‌نده‌كانیدا هه‌ڵده‌خسته‌وه و ده‌یڕه‌خساندن.
1_ مێژووی ئیرله‌ند پێمان ده‌ڵێ كه جووله‌كه‌كان له سه‌ده‌ی یازده‌وه هاتن نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته بوون، به‌ڵام جووله‌كه له ساڵی 1290وه له ئیرله‌ند و ئینگلیس ده‌ركران.كاتێ ده‌سه‌ڵات گه‌یشته ده‌ست كراموێڵ Cromwell (ساڵه‌كانی 1650) جووله‌كه‌یان له‌و دوو وڵاته ڕێ‌دانه‌وه و نیشته‌جێیان كردنه‌وه. به پێی سه‌رژوماری ساڵی 1904، ڕێژه‌ی جووله‌كه‌كانی ئیرله‌ند 3.8.8 كه‌س بوون. _ ده‌قی ئینگلیسی.
39
کۆتایی به‌شی دووهه‌م
مافی چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه ته‌نیا هی وه‌رگێڕه و که‌س بۆی نییه به بێ ئیجازه‌ی وه‌رگێڕ(محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی) ، له هیچ کوێیه‌ک و له هیچ جێیه‌ک چاپ و بڵاوی بکاته‌وه .