تێلێماکووس
به‌شی یه‌که‌می یوولیسز1
جێیمزجۆیس2
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه: محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی
په‌ڕاوێز:
1- Ulysses رۆمانی "یوولیسز" یان وه‌کی له ناو رووناکبیرانی ئێران‌دا ناسراوه "ئۆلیس" ؛ گه‌وره‌ترین رۆمانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه . - وه‌رگێڕ .
2-James Joyce (1941 -1880) نووسه‌ری پایه‌به‌رزی ئیرله‌ندی ، داهێنه‌ری تێکنیکیfree association ( ته‌داعی ئازاد ) هه‌ر ئه‌و تێکنیکه‌ی له سینه‌مادا به شێوه‌ی فلاش به‌ک flash back که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ . ناوی دیکه‌ی ئه‌م تێکنیکه‌ی جۆیس دای هێنا stream of conscience ؛ یانی "جه‌ره‌یانی سه‌یالی زه‌ین "ه – وه‌رگێڕ
1
تێلێماکووس1
باک مۆلیگن2ی گۆشتنی به‌ته‌شریفات ، هاته سه‌ر پلیکانه‌کان ، هه‌ڵگری3 پیاڵه‌یه‌ک سابووناو بوو و ئاوێنه‌یه‌ک و تیخ و ده‌زگای ریش تاشینی وا له سه‌ر دانابوو وه‌ک خاچ که‌وتبوونه سه‌ریه‌ک . به‌رگێکی زه‌ردی هاودامانی که‌مه‌ر ئاواڵه‌ی له به‌ردا بوو ، شنه‌ی ئه‌هوه‌ندی به‌یان هه‌وایه‌ک به‌لای پشتییه‌وه گیرساندبۆوه. پیاڵه‌که‌ی هه‌ڵێنا و به ده‌نگ گوتی4:
5 _ Inroibo ad altare Dei
1- تێلێماکووس Telemachusناوی به‌شی یه‌که‌می رۆمانی "یوولیسز" ه . شوێنی ده‌ست پێکردنی یوولیسز : بورجی مارتێلۆMartello Tower له به‌شی سه‌ندیکۆڤ Sandicov له په‌نای که‌نداوی دووبلیین Dublin bay له حه‌وت مایلی جه‌نوبی - غه‌ربی نێوه‌راستی شاری دووبلیین ، پێته‌ختی ئیرله‌نده . کاتی ده‌ست پێکردنی رۆمانه‌که : کاتژمێر 8ی به‌یانی ، پێنج شه‌مبه ، 16ی ژوئه‌نی 1904 .
2- Buck Mulligan
3- نووسه‌ر به دانسته وشه‌ی bear به کار ده‌با که وشه‌یه‌کی پڕ له مه‌تانه‌ت و ته‌شریفاته و هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌م کاراکته‌ره به شێوه‌ی ته‌شریفاتی ئایینی ، هه‌ڵبه‌ت به تیز و گاڵته‌جاڕییه‌وه نه‌ک به بڕوایه‌کی ڕاسته‌قینه‌وه ، ڕۆژ ده‌ست پێده‌کا . بۆیه له کوردییه‌که‌یدا له بری ئه‌وه‌ی بڵێم : " پیاڵه‌یه‌ک سابووناوی پێ بوو " ، به زمانێکی ڕه‌سمیی ده‌ڵێین : " هه‌ڵگری سابووناو بوو " . جۆیس به دانسته له وشه‌ی carry که له چاو , bear وشه‌یه‌کی ئاساییه ،که‌ڵک وه‌ر ناگرێ . - وه‌رگێڕ
4- ئه‌م کرداره‌ی وه‌ک هی قه‌شه‌کان ده‌چێ که رێ و ره‌سمی ئایینی به‌ڕێوه ده‌به‌ن . - وه‌رگێڕ
5- واته : " ئه‌من بۆ مێحرابی خودا ده‌چم . " قه‌دیم قه‌شه‌ی کلێسه‌ی کاتۆلیکی رۆمی له سه‌ره‌تای رێ و ره‌سمی عیشای ره‌ببانی ، یانی Mass دا ئه‌م رسته‌یه‌ی ده‌گوت .
1
وێستا. چاوی به ناو تاریکیی پلیکانه مارپێچییه‌کاندا زیت کرده‌وه و به ده‌نگێکی ناهه‌مواره‌وه هه‌رای کرد:
وه‌ره کینچ1 ، یه‌سووعی2 به‌دفه‌ڕ .
به ته‌شریفاتێکه‌وه هاته به‌ره‌وه و به ده‌وری سه‌کۆی خڕی تفه‌نگ له سه‌ردانانه‌که‌دا سه‌رکه‌وت . چاوی به وڵات‌دا گێڕا و به مه‌تانه‌ته‌وه سێ جاران دۆعای خوێند به سه‌ر بورجه‌که‌دا و به سه‌ر شینایی ده‌وروبه‌ردا و به‌سه‌ر ئه‌و که‌ژ و کێوانه‌ی تازه خه‌ریک بوو خه‌به‌ریان ده‌بۆوه . پاشان هه‌ر که چاوی به ستێفێن دۆدالۆس3 که‌وت ، کوڕنشێکی له به‌ر کرد و به په‌له وێنه‌ی خاچی له حه‌وادا کێشاوه و وشه‌کانی له بن لێو و نێو گه‌روودا ده‌گوت و سه‌ری بۆ لای وی ده‌چه‌مانده‌وه. ستێفێن دۆدالۆس ، ناقایل و خه‌واڵوو ، هه‌ردووک باسکی دان به سه‌ر نه‌رده‌ی پلیکانه‌کاندا و نیگایه‌کی سارد و سڕی بڕیه ئه‌و قیافه‌یه‌ی دۆعای به‌سه‌ر ئه‌مدا ده‌خوێند و ده‌م و چاوی درێژی وه‌ک هی ئه‌سپ ده‌چوو و قژی کاڵی وه‌ک هی قه‌شه‌کان نه‌تاشرابوو4 و نه‌خش و نگار و ره‌نگی مووی سه‌ری له فنده‌قی کاڵ ده‌چوو .
باک مۆلیگن له بن ئاوێنه‌که‌وه ، تیژ چاوێکی لێ کرد و چوست و چالاک سه‌ری پیاڵه‌ی داپۆشی.
به ناخۆشییه‌وه گوتی:
_ با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ربازخانه.
1- Kinch ( له زمانی ئیرله‌ندیدا به مانای " ده‌مه چه‌قۆ" یه )
2- Jesuit ( فیرقه‌یه‌ک له خاچ په‌رستان )
3- Stephen Dedalus قاره‌مانی چیرۆکه به‌ناوبانگه‌که‌ی جۆیسه به ناوی " وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند له تافی لاوی‌دا ". لێره‌دا به شێوه‌یه‌کی هێمایی تێلێماکی Telemac کوڕی ئۆدیسه Odysse پاڵه‌وانی چیرۆکه‌که‌ی هۆمیره له یۆنانی کۆندا . - وه‌رگێڕ
4- قه‌شه‌کانی کاتۆلیک تووکی ته‌پڵی سه‌ریان ده‌تاشی و ده‌وروبه‌ره‌که‌یان ده‌هێشته‌وه . - وه‌رگێڕ
2
پاشان به ده‌نگێکی وه‌ک هی قه‌شه‌کان:
_ چونکه ، ئه‌ی خۆشه‌ویستم ، ئه‌مه شتێکی به‌ڕاستی داده عیسایانه‌یه1 : له‌ش و رۆحه ، خوێن و برینه2 . تکایه مووسیقای له‌سه‌ره‌خۆ لێده‌ن. ئاغایان ، چاو بقووچێنن . وچانێک بگرن . تۆزێك خۆ به‌و گۆ سپییه چکۆلانه‌وه ماندوو که‌ن . هه‌مووتان بێده‌نگ بن.
چاوی به‌ره‌و ته‌نیشتی زیت بۆوه و فیتوویه‌کی درێژ کرده‌وه که هه‌را له یه‌کێک بکا و پاشان کڕ بوو و گوێ قوڵاغ وێستا . ددانه رێکه سپییه‌کانی له چه‌ند جێوه به شه‌وقی زێڕی سه‌ریان ده‌بریسکانه‌وه . کریسۆستۆمۆس3 . دوو فیتووی توند و تیژ وڵامی داوه و شه‌قڵی بێده‌نگیی شکاند .
چوست و چالاک هه‌رای کرد :
_ سوپاس ، دۆستی له‌مێژینه‌م . زۆر باشه ئاده‌ی بێ زه‌حمه‌ت باوه‌شێنه‌که بکووژێنه‌وه.
1 – باک مۆلیگن به تیز و گاڵته‌وه ده‌ڵێ : داده عیسا . لاسایی قه‌شه‌کان ده‌کاته‌وه که مه‌ڕاسمی عیشای ره‌ببانی به‌ڕیوه ده‌به‌ن . - ده‌قی ئینگلیسی
2- هێمایه بۆ ئینجیلی مه‌تا ، ئایه‌ی 26 هه‌تا 28 که عیسا ده‌ڵێ : " له‌م نانه بخۆن ، ئه‌وه له‌شی منه و له‌م شه‌رابه بخۆنه‌وه ، ئه‌وه خوێنی منه ." باک مۆلیگن به گاڵته لاسایی ئه‌م فه‌رمایشانه‌ی عیسا ده‌کاته‌وه که له ئاخر شێوی خۆی به شاگرده‌کانی گوت .
3 – Chrysostomos . وشه‌یه‌کی یۆنانییه یانی " ده‌م و ددان زێڕین " . ناوی دوو وتاربێژی یۆنانی کۆنه یه‌کیان دیۆن کریستۆسمۆس ( ده‌وروبه‌ری 50 تا 117ی زایینی ژیاوه ) ئه‌وی دی حه‌زره‌تی یوحه‌ننا کریستۆسمۆس ( ده‌وروبه‌ری 345 تا 407 ی زایینی ژیاوه ) و یه‌که‌م قه‌شه‌ی کلیسایه . - ده‌قی ئینگلیسی
3
قه‌ڵه‌مبازێکی به سه‌ر سه‌کۆکه‌دا لێدا و نیگایه‌کی مه‌تینی بڕیه ستێفێن که ده‌یڕوانییه ئه‌م و ته‌شک و داوێنی داکه‌وتووی به‌رگه هاودامێنه‌که‌ی کۆکرده‌وه و له ده‌وروبه‌ری هه‌ردووک لاقی هاڵاند . ده‌م و چاوی گۆشتنی که که‌وتبووه به‌ر سێبه‌ر و ئه‌و چه‌ناگه شکڵ هێلکه‌ییه‌ی عیسانی ده‌خسته‌وه بیر ئۆسقۆفێک ، پشتیوانی هونه‌ر له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست . بزه‌یه‌کی خۆش و بێده‌نگ هاته سه‌ر لێوی.
به که‌یف خۆشییه‌وه گوتی:
_ کوڕه وه‌ره پێبکه‌نه . تماشا ئه‌و نێوه قۆڕه‌ی تۆ ، ئه‌م نێوه کۆنه یۆنانییه‌ی1 تۆ.
به گاڵته‌وه و به شێوه‌یه‌کی دۆستانه ، قامکی بۆ دۆدالۆس ڕاداشت و به‌ره‌و نه‌رده‌ی باڵکۆنه‌که هه‌نگاوی نا و له بنه‌وه ده‌کوڵی . ستێفێن دۆدالۆس هه‌نگاوی نا و به شه‌که‌تییه‌وه تا نیوه‌ی ڕێگا به شوێنی‌دا هات و چوو له سه‌ر لێواری سه‌کۆی تفه‌نگ له سه‌ردانانه‌که بۆی دانیشت و چاوی بڕیبووه ئه‌م که ئاوێنه‌که‌ی به قیته‌وه دانا و فڵچه‌که‌ی له سابووناوه‌که هه‌ڵکێشا و مل و ڕوومه‌تی له که‌ف گرت.
باک مۆلیگن هه‌ر به‌و ده‌نگه پڕ نه‌شه‌یه‌وه له سه‌ری ڕۆیی:
_ کوڕه نێوی منیش هه‌ر قۆڕه : مه‌له‌کی2 مۆلیگن . ده‌بێته دوو وشه‌ی سێ بڕگه‌یی . به‌ڵام هه‌ر وه‌ک نێوێکی یۆنانی ده‌چێ ، ده‌نا نا ؟ هه‌ر وه‌ک نێره ئاسکی3 به‌ر تاو سه‌ر سم ده‌دا . من و تۆ ده‌بێ بچین سه‌رێکی ئاتێن4 بده‌ین . ئه‌گه‌ر بیست پاوند له پوورم هه‌ڵکڕێنم له گه‌ڵم دێی ؟
1 – ناوی ''''''''''''''''دۆدالۆس "ی مه‌به‌سته . دۆدالۆس ئه‌و سه‌نعه‌تکاره ده‌ست ره‌نگینه بوو که بوودڕێکی پێچه‌ڵاوپێچی بۆ مینۆس شا King Minos ساز کرد که گای مینۆتۆرMinotaurی تێدا ببه‌ستێته‌وه . دۆدالۆس له دار و ته‌خته مانگایه‌کی بۆ مه‌له‌که پاسیفایی Pasiphae درووست کرد که له جوانه‌گایه‌کی زۆر باشی چاک کات و ئه‌مه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که مینۆس شا له دۆدالۆس به قیندا بکه‌وێ و خۆی و ئیکارۆس Icarusی کوڕی له‌و بوودڕه پێچه‌ڵاوپێچه‌دا زیندانیی بکات . دۆدالۆس به مۆم باڵ و په‌ڕی بۆ خۆی و کوڕه‌که‌ی ساز کرد و پێی هه‌ڵفڕین بۆ ئاسمان . دۆدالۆس نه‌جاتی بوو ، به‌ڵام ئیکارۆسی کوڕی هێنده له رۆژ نزیک بۆوه ، باڵه مۆمه‌کانی تواوه و زرم که‌وته ناو ده‌ریا و خنکا . ( بڕوانه به‌شی Metamorphoses ، یانی هاڵوگۆڕی جه‌سته‌یی ، نووسراوه‌ی ئۆوید Ovidی شاعیری یۆنانی کۆن ، به‌شی هه‌شت ) . - ده‌قی ئنگلیسی
2 – Malachi مه‌له‌کی به زبانی عیبری یانی " پێغه‌مبه‌ر " . حه‌زره‌تی مه‌له‌کی پێغه‌مبه‌رێکه ناوی له ته‌وراتدا هاتووه و هاتنی ئه‌لیاس پێغه‌مبه‌ری پێشبینی کردبوو . - ده‌قی ئینگلیسی .
3 – وشه‌ی باک له ئینگلسیدا به مانای نێره ئاسک یان که‌روێشکی نێره . - وه‌رگێڕ
4 – Atens شاری ئاتێن پێته‌ختی یۆنان .
4
فڵچه ڕیشه‌که‌ی دانا و به که‌یف خۆشییه‌وه له کوڵی پێکه‌نینی دا و یه‌ک به خۆی:
_ قه‌ت ئه‌وه ڕیگام له‌گه‌ڵ داده‌گرێ ؟ ئه‌م یه‌سووعییه کۆپه‌ی کرمانجه.
کڕ بوو ، زۆر به زه‌ریفیی ملی له ڕیش تاشین نا.
ستێفێن بێده‌نگێکی گازی کرد :
_ ئه‌رێ مۆلیگن ؟
_ به‌ڵێ ، گیانه‌که‌م .
_ هاینز1 ، چه‌ندی دی له‌م بورجه‌دا ده‌مێنێته‌وه ؟
باک مۆلیگن به لای شانی ڕاستیدا لای کرده‌وه و ڕوومه‌تی تاشراوی ده‌رکه‌وت.
باک بێ پێچانه‌وه کوتی :
_ ئای خودایه ئێسکی گرانه . ساکسۆنێکی2 بێ زه‌رافه‌ته . وه‌ک نه‌جیم زاده‌یه‌کت ناخوێنێته‌وه . خودا هاوار له ده‌ست ئه‌م ئینگلیسییه خوێن خۆرانه . له به‌ر پووڵداری و هه‌زم نه‌کردنی خۆراک له‌وانه‌یه شه‌ق به‌رن . ئه‌مه چییه ئاغا له ئاکسفۆرده‌وه هاتووه . وه‌ڵڵا دۆدالۆس ئه‌وی ته‌ربیه‌تی ئاکسفۆرده به‌ڕاستی ئه‌تۆ هه‌ته . ئه‌و له تۆ ناگا . هه‌ر ئه‌و نێوه‌ی من له‌سه‌رم داناوی پڕ به پێستته : کینچ یانی ده‌مه‌چه‌قۆ .
به زه‌ریفیی به‌ربووه تاشینی ڕیشی .
ستێفێن گوتی :
_ شه‌وگاری دوێ شه‌و وڕینه‌ی به پڵینگی ڕه‌شه‌وه‌و کرد . فیشه‌کدانه‌که‌ی له کوێیه ؟
مۆلیگن گوتی :
_ کوڕه شێته خۆڵ وه‌سه‌ره . زۆر ترسای ؟
1 – Haines
2- Saxon ره‌گه‌زی ئینگلیسییه‌کان .
5
ستێفێن ترس دای گرته‌وه و قورس و قایم گوتی :
چۆن نه‌ترسام ؟ من شه‌و به تاریکی له په‌نای عیسانێک ڕاکشابم که نه‌یناسم و له په‌ستا له خه‌وه‌که‌یدا وڕینه به پڵینگی ڕه‌شه‌وه بکا و بلۆرێته‌وه . تۆ ئه‌و پیاوانه‌ت له خنکانی ناو ئاو نه‌جات دا . به‌ڵام ، خۆ من پاڵه‌وان نیم . ئه‌گه‌ر ئه‌و لێره ده‌مێنێته‌وه ، ئیدی من لێره نابم .
باک مۆلیگن به نێوچاوانێکی گرژه‌وه ڕوانییه که‌فی سه‌ر تێخی ده‌زگای ڕیش تاشینه‌که‌ی . له‌وشوێنه‌وه‌ی قوونی دادابوو خۆی فڕێ‌دا خورێ و به په‌له‌پڕووزێ به‌ر بووه گه‌ڕان به ناو هه‌ر دووک گیرفانی شارواڵه‌که‌یدا :
یه‌ک به‌خۆی :
_ ده‌ی غار ده .
هاته به‌ر سه‌کۆکه و ده‌ستێکی کرد به گیرفانی سه‌ره‌وه‌ی ستێفێندا و گوتی:
_ ئاده‌ی ده‌سره‌ی لووت سڕینه‌که‌تم ده‌یه با خۆتراشه‌که‌ی پێ بسڕم .
ستێفێن لێ گه‌ڕا ئه‌م ، ده‌سره‌یه‌کی پیسی گنج و لۆچ ده‌رکێشێ و به دانسته گۆشه‌یه‌کی بگرێ و له به‌ر چاوان ڕایگرێ . باک مۆلیگن به زه‌ریفی تێخی خۆتراشه‌که‌ی سڕی . پاشان له ده‌سره‌که زیت بۆوه و گوتی :
ده‌سره‌ی چڵم سڕی شاعیر . ئائه‌مه‌یه ڕه‌نگی هونه‌ریی تازه لای شاعیرانی ئیرله‌ندیی خۆمان : سه‌وزی وه‌ک چڵم . له‌وانه‌یه بزانی تامیشی چۆنه ، وانییه ده‌نا ؟
دیسان چۆوه سه‌ر نه‌رده‌ی باڵکۆنه‌که و چاوی بڕیه که‌نداوی دوبلیین و قژی له ڕه‌نگی به‌ڕووی کاڵی هه‌وایه‌ک ده‌له‌راوه .
له سه‌ره‌خۆ گوتی : خوا هاوار ، ئه‌م ده‌ریایه هه‌ر ئه‌وه نییه که ئه‌ڵجێ1 ناوی ناوه : دایکی مه‌زن و مێهره‌بان ؟ ئه‌و ده‌ریای له ڕه‌نگی چڵم . ئه‌و ده‌ریای پێستی گونان توند و ته‌نگ ده‌کا . Epi oinopa pontoon2
1– Algy شاعیری ئینگلیسی به ناوی ئه‌ڵجێرنۆن چارلز سوین برن Algernon Charles Swimburne (1909 – 1837 ) خاوه‌نی دیوانی شێعری " سه‌رکه‌وتنی زه‌مان " . ئه‌م به‌یته شێعره له‌و کتێبه‌دایه که ده‌ڵێ : " ئه‌ی دایکی مه‌زن و مێهره‌بان ... ئه‌ی ده‌ریا . - ده‌قی ئینگلیسی
2- ئاوه‌ڵناوێکه هۆمێر بۆ ده‌ریای به کار هێناوه و ده‌ڵێ به‌سه‌ر " ده‌ریای ره‌نگ توندی شه‌ڕابی دا . " - ده‌قی ئینگلیسی
6
ئاه ، ئه‌ی دۆدالۆس ، ئه‌ی یۆنانییه‌کان . من ده‌بێ زمانی یۆنانیت فێرکه‌م . ده‌بێ ئه‌و شتانه به‌زمانی ئه‌سڵییه‌که‌ی بخوێنییه‌ووه. Thalatta! Thalatta!1 ده‌ریا دایکی مه‌زن و مێهره‌بانی مه‌یه . وه‌ره بیبینه .
ستێفێن قرچه‌پێ هه‌ستا و به‌ره‌و نه‌رده‌ی باڵکۆنه‌که چوو . خۆی دا به‌سه‌ر نه‌رده‌که‌دا و نیگای شۆڕ کرده‌وه بۆ نێو ئاوه‌که و به سه‌ر پاپۆڕی پۆستیدا که به زارکی کینگزتاوندا2 ده‌ڕۆیی .
باک مۆلیگن گوتی :
_ دایکی به ده‌سه‌ڵاتی ئێمه .
له پڕ چاوی گه‌وره‌ی له گه‌ڕانی به سه‌ر ده‌ریادا به‌ره‌و ده‌م و چاوی ستێفێن وه‌رسووڕاند . گوتی:
_ پوورم واده‌زانێ تۆ دایکتت کوشتووه . بۆیه نایه‌ڵێ له گه‌ڵت بگه‌ڕێم .
ستێفێن به خه‌فه‌ته‌وه گوتی :
_ یه‌کێک کوشتوویه‌تی ، ئیدی .
باک مۆلیگن گوتی :
ده‌رکت به قوڕه گیرێ ، کینچ ، ئه‌و دایکه‌ت ئاوا له سه‌ره‌مه‌رگدا لێت پاڕاوه ، ده‌ی خۆ ده‌تتوانی له به‌ر خاتری ویش بێ چۆک داده‌ی دۆعا بکه‌ی . خۆ منیش به قه‌رای تۆ هایپربۆریه‌نم3 . به‌ڵام بیهێنه به‌ر چاو ، دایکت له ده‌می مردن‌دا لێت بپاڕێته‌وه چۆک داده‌ی و دۆعای بۆ بکه‌ی و تۆش قسه‌ی له عه‌رزی ده‌ی . به‌دفه‌ڕییه‌ک له تۆدا هه‌یه ...
1 – له زمانی یۆنانی کۆندا یانی : ده‌ریا ! ده‌ریا ! ئه‌مه له کتێبی "ئاناباسیس"ی گزێنفۆن (354 – 428 پێش زایینی ) مێژوونووسی یۆنانییه‌وه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه که باسی له‌شکره ده هه‌زار که‌سییه به‌کرێ گیراوه‌که‌ی یۆنان ده‌کا که ئابڵۆقه‌ی ئێرانیان دا و کاتێ گه‌یشتنه ده‌ریا ، وێکڕا هاواریان کرد : ده‌ریا ! ده‌ریا ! - ده‌قی ئینگلیسی
2- Kingstown ئه‌مه ناوی پێشووی شاری دان لائۆگێر Dun Laoghaire بوو که ئینگلیسییه‌کان له‌سه‌ریان دانابوو ؛ ئام شاره له لێواری باشووری که‌نداوی دوبلیینه . - ده‌قی ئینگلیسی
3 – hyperborean یانی "به‌رزتر له خه‌ڵکی ئاسایی" فرێدریک نیچه Friedrich Nietzche (1900 – 1844 ) فه‌یله‌سووفی ئاڵمانی ئه‌م زاراوه‌ی بۆ ته‌وسیفی ئه‌وانه به کار هێناوه که وه‌ک " ئه‌وپه‌ڕ مه‌رد " له " سه‌رووی خه‌ڵکی ئاسایی"یه‌وه‌ن . (بڕوانه کتێبی " ویستی ده‌سه‌ڵاتداری " (1896) ، دژی عیسا ، به‌شی یه‌ک ) . - ده‌قی ئینگلیسی
7
قسه‌که‌ی هه‌ڵپه‌رتاوت و لاڕوومه‌ته‌که‌ی دیکه‌ی به که‌ف خووساند ، بزه‌یه‌کی پڕ مدارا هه‌ردووک لێوی هه‌ڵقرچاند .
له به‌رخۆیه‌وه واده‌کا :
_ ده‌بووه رێ و ڕه‌سمێکی ئایینی قۆڕ به‌ڵام جوان . کینچ ، ئائه‌وه ده‌بووه جوانترین ڕێ و ڕه‌سمی ئایینی قۆڕ .
باک مۆلیگن ڕدێنی تاشی ، پاک و خاوێن ، خورد و ورد ، بێده‌نگ ، جیددی .
ستێفێن ئانیشکێکی دابووه سه‌ر به‌رده گرانیته بڕگه‌بڕگه‌که و به‌ری ده‌ستی نابووه سه‌ر برۆی و چاوی بزبز بڕیبووه لێواری قۆڵی ڕه‌شی ڕزیوی بریقه‌داری باڵتۆکه‌ی . ئێشێک ، که هێشتا ئێشی خۆشه‌ویستیی نه‌بوو ، ژانی خستبووه په‌ڕه‌ی دڵی . دایکی پاش مردن ، بێده‌نگ ، هاتبووه خه‌ونی . له‌شی دافه‌تراوی له ناو کفنی هه‌راوی قاوه‌ییدا بۆنی مێوی مێشه‌نگوین و داری به‌لسانی1 لێ ده‌هات و هه‌ناسه‌ی بێده‌نگ و پڕ گله‌یی که به‌سه‌ر ئه‌ما ده‌چوو ، به حاڵ بێنی خۆڵه‌مێشی ته‌ڕی ده‌دا . به سه‌ر سه‌رقۆڵی شی بۆوه‌یدا چاوی له ده‌ریا بوو که ده‌نگی په‌نای که له تێری ده‌هات ، پێیدا هه‌ڵده‌دا و ده‌یگوت دایکی مه‌زنی مێهره‌بان . ئاڵقه‌ی که‌نداو و هێڵی ئاسمان شلاییه‌کی سه‌وزی بێ نه‌شه و گه‌شه بوو . کاتی سه‌ره‌مه‌رگ کاسه‌یه‌کی چینی سپی لای جێ و بانه‌که‌ی دانرابوو و سه‌فرای سه‌وزی له‌سه‌ره‌خۆ که له جه‌رگی دافه‌تراوی ڕا به ده‌م هێڵنجی پڕ له ناڵینه‌وه ده‌هاته خوارێ ده‌چۆڕانه ناوی .
باک مۆلیگن دیسان تێخی خۆتراشه‌که‌ی خاوێن کرده‌وه . به مێهره‌بانییه‌وه گوتی :
_ ئه‌ی ، سه‌گ ئه‌ندامی به‌سته‌زمان . ئه‌بێ کراسێک و چه‌ند ده‌سره ده‌ستت ده‌مێ . ئه‌و شارواڵه نیم داشته‌ی پێم دای چۆنه ؟
ستێفێن وڵامی داوه :
_ به به‌رم ته‌واوه .
باک مۆلیگن هوروژمێکی برده سه‌ر به‌تاڵایی ژێر لێوی خواره‌وه‌ی .
1 – rose wood
8
باک به دڵێکی رازییه‌وه واده‌کا :
_ به خوای قۆڕه ، جا وه‌ره عیسان جل و به‌رگی نیم داشت بکاته به‌ر . خودا ده‌زانێ له دوای چ گول و گه‌ڕۆڵێک به جێ ماون . من شاڕواڵێکی جوانم هه‌یه هێڵی باریکی به‌قه‌د موویه‌ک پێدا هاتوونه خوارێ . بیکه‌یته به‌ره‌ت پێیه‌وه بۆشتاغ ده‌بی . بێ شۆخی ده‌ڵێم ، کینچ . که جل و به‌رگی باش بکه‌یته به‌ر ، یه‌کجار ته‌رز و له‌بار ده‌بی .
ستێفێن گوتی :
_ سوپاست ده‌که‌م . ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی بێ ، ناشێ بیکه‌مه به‌رم .
باک مۆلیگن رووی ده‌می له ده‌م و چاوی خۆی بوو له ئاوێنه‌که‌دا که گوتی :
_ ناشێ بیکاته به‌ری . ئێتیکێته ، بابم ، ئێتیکێت . دایکی ده‌کوژێ به‌ڵام ناتوانێ شارواڵی خۆڵه‌مێشیی له پێ بکات .
به زه‌ریفی خۆتراشه‌که‌ی نووشتانده‌وه و له سه‌ره‌خۆ به نووکی قامکه‌کانی له پێستی نه‌رم و نۆڵی ده‌م و چاوی دا .
ستێفێن نیگای زیت بۆوه‌ی له سه‌ر ده‌ریا هه‌ڵگرت و گرتییه ئه‌و ده‌م و چاوه گۆشتنه و دوو چاوی نه‌وه‌ستاوی له ره‌نگی دووکه‌ڵی شینی .
باک مۆلیگن واده‌کا :
_ نه‌فه‌رێک دوێ شه له پاپۆڕه‌که‌دا له گه‌ڵم بوو باسی ده‌کردی ده‌یگوت ده‌ستی شێتیت1 هه‌یه . له شاری دۆتیویل2 له گه‌ڵ کۆناڵی نۆرمان ده‌ژی . ده‌ستی شێتیی .
ئاوێنه‌که‌ی له حه‌وادا نیوه‌چه‌رخێک پێدا که شه‌وقی شه‌پۆلان که له به‌ر تیشکی تاو ده‌ترووسکانه‌وه بنوێنێ . دوو لێوی تاشراوی هه‌وایه‌ک هه‌ڵقرچاوی وه پێکه‌نین که‌وت و سه‌ری ددانه سپییه‌کانی ده‌بریسکانه‌وه . پێکه‌نین ئه‌ندامی به‌هێز و له‌باری داگرت .
1 – g . p . I ( که ده‌بێته general paralysis of insane که به‌سه‌ریه‌که‌وه به مانای شێتییه ) لێره‌دا ستێفێن دۆدالۆس وه‌ک هه‌ملێتی شکسپیر وایه . هه‌ملێت روحیانه‌تی بابی له قه‌ڵای ئێلسینۆرElsinore ده‌دی و ستێفێن له‌م بورجه‌دا به خه‌یاڵ روحیانه‌تی دایکی ده‌بینێ . لێره‌دا باک مۆلیگنیش هه‌ر وه‌ک کلۆدیۆسی مامی هه‌ملێت ، به ستێفێن ده‌ڵێ تۆ شێتی . هه‌ر وه‌کی چۆن کلۆدیۆس قودره‌تی له چنگ هه‌ملێت هێنابووه ده‌رێ ، باک مۆلیگنیش قودره‌تی له ده‌ست ستێفێن هێناوه‌ته ده‌رێ . - کتێبی "رۆژی بلووم" Bloomsday Book ، نووسراوی هه‌ری بله‌مایر Harry Blamire.
2 – Dottiville
9
گوتی :
_ جا چاو له خۆت که پیاو زه‌نده‌قی لێت ده‌چێ چ شاعیرێکی .
ستێفێن به‌ره‌و پێش چه‌ماوه و روانییه ئاوێنه‌که‌ی وا به‌ره‌و رووی ئه‌م راگیرابوو . درزێکی خواروخێچی پێدا هاتبوو1. تووکی قرژ بوونه‌وه . په‌س ئه‌م و خه‌ڵکی دی ئاوام ده‌بینن . کێ ئه‌م روخساره‌ی بۆ هه‌ڵبژاردم . ئه‌و ئه‌ندامی سه‌گییه‌ی جڕوجانه‌وه‌ری پیس له خۆ ده‌تارێنێ . وێنه‌م ئه‌مانه له خۆشم ده‌پرسێ .
باک مۆلیگن گوتی :
_ له هۆده‌ی کڵفه‌ته‌که‌م دزی . زۆری به کار دێ . پوورم هه‌میشه قه‌ره‌واشی ناشیرین بۆ مه‌له‌کی راده‌گرێ . با نه‌که‌وێته داوی وه‌سوه‌سه‌ی ئه‌هریمه‌نییه‌وه2 . ناویشی ئورسوولایه3 .
کوڵی پێکه‌نین گرتییه‌وه ، ئاوێنه‌که‌ی له به‌ر چاوی زیت بۆوه‌ی ستێفێن لابرد . گوتی:
_ کالیبان رقی هه‌ستا که روخساری خۆی له ئاوێنه‌دا نه‌دی4 . ئه‌ی خۆزگه وایلد زیندوو با و ئێسته دیبای .
1 – Conolly Norman
2 - ئاوێنه لای ستێفێن هێمایه‌کی شکسپیرییه بۆ هونه‌ر ( له شانۆی هه‌ملێتدا ده‌ڵی : " شانۆ ئاوێنه‌یه‌ک راده‌گرێ به‌رانبه‌ر به سروشت" ) و ئاوێنه‌ی درزبردوو هێمایه بۆ هونه‌ری ئیرله‌ند ( ئه‌مه ئیستیعاره‌ی ئۆسکار وایلده ). - کتێبی رۆژی بلووم 31- دۆعای خواوه‌ندیی ، ئینجیلی مه‌تتا ، به‌شی 6 ئایه‌ی 13
3 _ وێده‌چێ به نێوی حه‌زره‌تی ئورسوولاوه کرابێ که یه‌که‌م ژنی پارسا‌ی خاچ په‌رستانه و نێوبانگی هه‌یه و پاکداوێنی و سه‌رکرده‌ی یازده هه‌زار باکره‌ی ئه‌فسانه‌ییه . -ده‌قی ئینگلیسی
4 _ ئیشاره‌یه بۆ پێشه‌کییه‌که‌ی ئۆسکاروایلد Oscar Wilde (1900- 1854 ) بۆ کتێبی " دۆریان گرێی " ( 1891 ) که ده‌ڵێ : " رقی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له رئالیزم وه‌ک رقی کالیبان Caliban وایه له‌وه‌ی روخساری خۆی له ئاوێنه‌دا ده‌دی . رقی سه‌ده‌ی نۆزده له رۆمانتیسم وه‌ک رقی کالیبان وایه له‌وه‌ی که روخساری خۆی له ئاوێنه‌دا نه‌ده‌دی . -ده‌قی ئینگلیسی
10
ستێفێن پشتی هێناوه دواوه و قامکی بۆلای ئاوێنه‌که راداشت و به قینه‌وه واده‌کا :
_ ئه‌مه هێمای ئیرله‌نده . ئاوێنه‌ی شکاوی قه‌ره‌واشێ .
باک مۆلیگن له پڕ قۆڵی له قۆڵی ستێفێن په‌ستاوت و بردی ده‌ورێکی بورجه‌که‌ی پێ لێدا و خۆتراش و ئاوێنه‌که‌ی خنییه‌وه گیرفانێکی و خڕڕه و ته‌قه‌یان ده‌هات .
به مێهره‌بانییه‌وه گوتی :
_ خوا هه‌ڵناگرێ قه‌ڵست که‌ن ، کینچ ، توخوا چیم گوت ؟ خودا شاهیده تۆ له هه‌موویان به غیره‌ت تری .
ئه‌وه دیسان خۆی لادا . ئه‌و له نێزه‌ی هونه‌ری من ده‌ترسێ و منیش له نێزه‌ی وی . له‌و قه‌ڵه‌مه ئاسنه سارد و سڕه .
_ ئاوێنه شکاوی قه‌ره‌واشێ . ئه‌م قسه‌یه به‌و گامێشه‌ی خوارێ بڵێ و داوای گینییه‌کی1 لێ بکه . که‌لاکی له به‌ر پووڵداریی بۆگه‌نی دێ ، که‌چی به نه‌جیمزاده‌ت نازانێ . براده‌ره له‌مێژینه‌که‌ی بۆ خۆی قوتووی ته‌نه‌که‌ی به دروست کردن ده‌دا ، ده‌رمانی ره‌وانیی تیده‌کردن ، ده‌یفرۆشت به زوولووه‌کان2 یان ئه‌م یان ئه‌و ده‌ست بڕ و گوێ بڕ . ئای کینچ بێتوو من و تۆ پێکه‌وه کار بکه‌ین کارێکمان بۆ ئه‌م جزیره‌یه پێ ده‌کرا . ده‌مانکرده هێلێنی3 .
قۆڵی کره‌نلی4 ، قۆڵی ئه‌م .
1- Guinea پووڵێکی قه‌دیمی ئینگلیس که ده‌بووه 21 شیلینگ – وه‌رگێڕ
2 – Zulu خه‌ڵکی کوازوولوو kwazulu ی باشووری ئه‌فریقا _ وه‌رگێڕ
3 – مه‌تیوو ئارنۆلد Mathew Arnold ( 1822 – 1888 ) له کتێبی " فه‌رهه‌نگ و ئانارشیی " culture and anarchy دا ده‌ڵێ فه‌رهه‌نگی رۆژاوا دوو هێزی دژ به یه‌ک به‌ڵام ته‌واوکه‌ریی یه‌ک رای ده‌کێشن ، یه‌کیان هێزێکی عیبرییه ( ئه‌و هێزه‌ی خاوه‌ن بڕوایان ده‌خاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه و وایان لێ ده‌کا له خزمه‌ت بیر و بڕاوای وه‌ک " ئه‌رکی خۆناسین " و " خۆ زه‌وت کردن " و " کار کردن " دا بن ) و ئه‌وی دی هێزێکی هێلێنی یان یۆنانییه ( که بریتییه له ویستێکی کۆڵ نه‌ده‌ر بۆ ناسین و دیتنی شته‌کانی ئه‌م جیهانه ئه‌و جۆره‌ی که له راستیدا هه‌ن و ... دیتنی سروشت و جوانی ئه‌وان ) . له ئاخری سه‌ده‌ی نۆزده دا " هێلێنی کردن " ببووه هاوتای " فه‌رگه‌نگ هێنان " و " جوانیی یا ئیستاتیک ئاوێته کردن " _ ده‌قی ئینگلیسی
4 _ Cranly دۆستی ستێفێن بوو له رۆمانی " وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند له تافی لاوییدا " ( نووسراوی جێیمز جۆیس ) که ئێستا ئه‌م ئیدی به ته‌واوی لێی بێگانه بووه و ئیتر دۆستی نییه ( به‌شی 5 لاپه‌ڕه‌ی 226 ) _ ده‌قی ئینگلیسی
11
_ جا وه‌ره ئینسان داوای پوڵ له سه‌گی ئاوا بکا . هه‌ر من قه‌دری تۆده‌زانم . بۆچیم پتر متمانه پێ ناکه‌ی ؟ ئاخر بۆچم لێ لالووتی ؟ له به‌ر هاینزه ؟ بێتوو قیژه و هه‌را بکا ، سێیمۆری1 بۆ بانگ ده‌که‌مه خوارێ ، ده‌ردێکی ده‌ده‌ینێ زۆر له کلایڤ کێمپ سۆرپ2 خراپتر .
قیژه و هه‌رای تێر و دلێر له دیوه‌کانی کلایڤ کێمپ سۆرپ . ره‌نگیان هه‌ڵبرووسکاوه3 : له به‌ر پێکه‌نین ده‌ستیان به که‌له‌که‌یانه‌وه گرتووه ، پڕ به یه‌کتریدا ده‌که‌ن ، ئای ، ئای ، مردم ! ئۆبێری4 بچۆ سه‌برێکی به خانم بڵێ ، ئای مردم ! که به ده‌وری مێزه‌که‌دا هه‌ڵده‌به‌زێ و داده‌به‌زێ ، شیتاڵی داتڵیشاوی کراسه‌که‌ی وه‌ک شێلاق دادێنه‌وه . شارواڵی که‌وتۆته سه‌ر قولاپه‌ی . ئه‌دزی مه‌گدالێن5 به مقه‌ستی به‌رگ دوورانه‌وه که‌وتۆته سه‌ری . ده‌م و چاوی بۆته ده‌م و چاوی ترساوی گوێلکێک مره‌بای زه‌ردیان تێ هه‌ڵسوو بێ . من نامه‌وێ لیباسم له‌به‌ر داکه‌نن ! من کایه‌ی گای گێژ ناکه‌م !
قیژه و هه‌راکه ئێوارێ تاریکانێ مه‌یدانه‌که داده‌چڵه‌کێنێ . باخه‌وانێکی که‌ڕ ، پێش به‌ندی له خۆ داوه ، ده‌م و چاوی وه‌ک هی مه‌تیوو ئارنۆڵد6 ده‌چێ ، ماشێنی چه‌مه‌ن بڕینه‌وه‌که راده‌دا به سه‌ر چه‌مه‌نی تاریکی به سه‌رکشاودا و خورد و ورد تماشای ورده چه‌مه‌ن و پووش و پڵاشی ده‌کا که له هه‌وادا که‌وتوونه سه‌ما .
1 – Seymour
2 – Clive Kempthrpe
3 - ستێفێن سه‌حنه‌یه‌کی وه‌بیر هاتۆته‌وه ئه‌وکاتی وا له ئاکسفۆرد بوو ، ئالیڤر سێنت جان گۆکارتی oliver st john gogarty له ساڵی 1904 ، تێرمێک له‌وێ ده‌رسی خوێندووه و جۆیس که‌سایه‌تی باک مۆلیگنی له رووی ئه‌وه‌وه هه‌ڵگرتۆته‌وه . _ ده‌قی ئینگلیسی
4 – Aubery
5– Adez of Magdalen
6 – جێیمز جۆیس له مقاله‌یه‌ک به ناوی " لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانان " به مه‌تیوو ئارنۆڵد ده‌ڵێ ئینسانێکه به شێوه‌یه‌کی مایه‌ی بێزاری شته‌کان رێک و پێک ده‌کا و "بۆ خۆی روانگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نییه ." _ ده‌قی ئینگلیسی
12
بۆخۆمان1 ... کافریه‌تی تازه ... 2omphalus
ستێفێن گوتی :
_ لێی گه‌ڕێ با بمێنێته‌وه . مانه‌وه‌که‌ی قه‌یدێ ناکا به‌ڵام شه‌وانه‌ی ده‌ردی سه‌ره .
باک مۆلیگن به ته‌نگه تاوییه‌وه :
_ ده ئه‌ی چ بووه . ده مه‌یگنخێنه ، بیڵێ . خۆ من له گه‌ڵ تۆ بێ پێچ و په‌نام . ده بۆچیم ئاوا لێ لالووتی ؟
هه‌ردووکیان وچانێکیان گرت ، روانییانه وشکانییه باریکه‌که‌ی برێی هێد3ی ناو بوو و وای خۆ کردبوو به ناو ئاوه‌که‌دا وه‌ک ده‌م و قه‌پۆزی نه‌هه‌نگ هاتبۆوه . ستێفێن بێده‌نگ قۆڵی له قۆڵی وی ده‌رهێنا .
ستێفێن پرسی :
_ ده‌ته‌وێ پێت بڵێم ؟
باک مۆلیگن وڵامی داوه :
_ ئا ، با بزانم چ بووه ؟ من بۆ خۆم هیچم له بیر نه‌ماوه .
به ده‌م ئه‌م قسانه‌وه چاوی له ستێفێن بڕی . شنه بایه‌ک به برۆیدا هات ، نه‌رمه باوه‌شێنێکی قژی کاڵی شانه نه‌کراوی کرد و گه‌ردی زێوینی په‌ژاره‌ی تێکه‌ڵ به چاوه‌کانی کرد و شێواندی .
1 – که وشه ئیرله‌ندییه‌که‌ی " شین فێین " Sinn Fein یانی " بۆخۆمان " و ئه‌مه دروشمێکه زۆربه‌ی گرووپه خه‌باتکاره‌کانی بۆ ژیانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ئیرله‌ندیی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زمانی گێیلیک Gaelic وه‌ک زمانی سه‌ره‌کی ئیرله‌ند هه‌ڵیانگرتووه . ئارتوور گریفیس Arthur Griffith ( 1922 – 1871 ) ناوی شین فێینی بۆ ئه‌و رێکخراوه سیاسییه هه‌ڵبژارد که ئێستاش رێبازیی ناسیۆنالیزمی ئیرله‌ندیی هه‌یه . _ ده‌قی ئینگلسی
2- وشه‌یه‌کی یۆنانییه یانی " نێوک" و ئه‌م سفه‌ته ( ئاوه‌ڵناوه ) ، ئۆدیسه بۆ جزیره‌ی کالیپسۆ Calupso ی هه‌ڵبژارد ؛ ناوی به‌ردێکیش بوو له مه‌راسمه ئاییننییه‌کانی یۆنانی کۆن که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرت و له په‌رستنگای دێلفی به ناوه‌ڕاستی عه‌رزیان ده‌زانی و شوێنی سه‌ره‌کیی بوو بۆ غه‌یب گۆیی له یۆنانی کۆندا . _ ده‌قی ئینگلیسی
3- Bary Head
13
ستێفێن که هه‌ر به ده‌نگی خۆی په‌ژاره دایگرت ، گوتی :
_ ئه‌و رۆژه‌ت له بیره که دایکم مرد بۆ سبه‌ینێکه‌یدا هاتمه ماڵی ئێوه ؟
باک مۆلیگن خێرا نێوچاوانی تێکنا و گوتی :
که‌ی ؟ له کوێ ؟ من قه‌ت هیچم له‌بیر نامێنێ . من ته‌نیا بیر بڕوا و هه‌ستم له بیر ده‌مێنن . باشه بۆ چ بووه بۆخاتری خودا ؟
ستێفێن گوتی :
_ تۆ خه‌ریک بووی چاییت لێ ده‌نا . منیش له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری پاگه‌ردی پلیکانه‌کان چووم بڕێکی دی ئاوی کوڵاتوو بێنم . دایکت و میوانه‌کانتان له دیوی جل گۆڕین هاتنه ده‌رێ . دایکت پرسی رۆڵه ئه‌وه کێیه له دیوه‌که‌ی تۆ ؟
باک مۆلیگن گوتی :
_ ده‌یجا ؟ من چم گوت ؟ من له بیرم نایه .
ستێفێن گوتی :
_ تۆش واده‌که‌ی " ها ، هیچ کوڕه ، دۆدالۆسه هه‌ر ئه‌وه‌ی دایکی مندار بۆوه"
باک مۆلیگن سوور بۆوه و به‌مه لاوتر و گوێ قوڵاغتر هاته به‌ر چاو . پرسی :
یانی من ئه‌و قسه‌یه‌م کرد ؟ ده‌یجا ؟ خراپیی ئه‌و قسه‌یه له کوێدایه ؟
به قه‌ڵسییه‌وه خۆی له چنگ ئه‌و گوشاره‌ی که‌وتبووه سه‌ر شانی راپسکاند . پرسی :
پێت وایه مه‌رگ چییه ، جا چ هی دایکی تۆ بێ یا هی تۆ بێ یان هی خۆم ؟ تۆ هه‌ر مردنی دایکتت دیتووه . من هه‌موو رۆژێ له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یترو ریچمۆند1 ده‌بینم ئه‌ها کوت و پڕ نه‌خۆشه سارد بۆوه و هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانی ده‌یبه‌نه وه‌تاغی ته‌شریح1 و ورگ و ریخۆڵه‌ی ده‌ردێنن . ده هه‌ر منداربوونه‌وه‌یه و ئا ئیدی . کوتم داخوا ده‌ڵێ چی . تۆ دایکت له سه‌ره مه‌رگدا لێت
1– Mater and Richmond
2 – وه‌تاغی ته‌شریح : dissecting room هۆده‌یه‌کی له‌وێنده‌رێ ئه‌ندامی مردووان هه‌ڵده‌دڕن و له‌ت و په‌تی ده‌که‌ن تا ئه‌و خوێندکارانه‌ی وانه‌ی پزیشکیی وه‌رده‌گرن سه‌ر له ئه‌ندامی له‌ش و هۆکاره‌کانی نه‌خۆشییان ده‌ربێنن . _ وه‌رگێڕ
14
پاڕاوه چۆک داده‌ی بۆی بپاڕێیه‌وه و به گوێت نه‌کرد ، بۆ ؟ چونکه ئه‌و کرمه یه‌سووعییه به زیادنه‌بووه‌ت تێکه‌وتووه و قوڵفاوقوونیش لێی حاڵیت . مه‌رگ لای من شتێکی قۆڕه و هه‌ر مندار بوونه‌وه‌یه . دایکت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه پارچه‌کانی مێشکی له کار که‌وتوون . هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که دوکتور سێر تیزل1 بانگ ده‌کا و فنجانی رۆنه که‌ره‌که له سه‌ر لێفه‌که هه‌ڵده‌گرێ . هه‌ر ئه‌وه‌نده ، جا بزانه چ قۆڕه ، ئیدی ته‌واو ده‌بێ . ئه‌و له‌و سه‌ره‌مه‌رگه‌دا رووی لێنای به‌ڵام رووت له عه‌رز دا که‌چی لوتت له من هه‌ڵمساندووه که وه‌ک فڵان شین‌گێڕی به‌کرێ گیراوی رێکخراوه‌ی لالووئێت2 بۆی نه‌لۆراومه‌ته‌وه . قسه‌ی هیچ ! باشه ره‌نگه وام گوتبێ . به‌ڵام خۆ مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بووه بێ حورمه‌تیم به یادی دایکت کردبێ .
به‌م قسانه غیره‌تی وه‌به‌ر خۆ نابوو .
ستێفێن په‌رده‌یه‌کی گرت به رووی ئه‌و برینانه‌دا وا جێ تیخی ئه‌و قسانه بوون و له په‌ستا ده‌میان ده‌کرده‌وه و هه‌ر یه‌کجار به سارد و سڕییه‌وه گوتی :
_ خۆ ده‌ربه‌ستی ئه‌وه نیم بێ حورمه‌تیت به دایکم کردووه .
باک مۆلیگن پرسی :
_ ئه‌دی ؟
ستێفێن وڵامی داوه :
_ تۆ بێ حورمه‌تیت به خۆم کردووه .
باک مۆلیگن له سه‌ر پاشنه خولێکی به خۆی دا . وا ده‌کا :
_ ماڵته ، به خوا سه‌یری تۆ !
به پڕتاو خولیکی به به‌ر نه‌رده‌ی باڵکۆنه‌که‌دا لێدا . ستێفێن له جێی خۆی وێستابوو ، چاوی بڕیبووه ده‌ریای ئه‌هوه‌ندیی به‌ره‌و وشکاییه‌که . ده‌ریا و وشکایی ورده ورده تارماییان به‌سه‌ر کشا . نه‌بزی دڵی له چاویشیدا هه‌ر لێی ده‌دا و تۆڕێکی به‌سه‌ر ئه‌و دیمه‌نه‌دا دێنا ، و روومه‌ته‌کانی چه‌قووچۆیان چوویه .
1 – Sir Peter Teazle
2 – lalouette ئه‌مه رێکخراوه‌یه‌کی شاری دووبلیین بوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی سه‌ره‌خۆشی . – ده‌قی ئینگلیسی
له کوردستانی خۆسمان هێشتا هه‌ن ئه‌و ژنانه‌ی له سه‌ره‌خۆشییان به پووڵ ده‌گرین بۆ مردووی خه‌ڵک . _ وه‌رگێڕ
15
ده‌نگێک له ناو بورجه‌که‌وه یه‌ک به خۆی بانگی کرد :
_ مۆلیگن ، له سه‌ر رێی ؟
باک مۆلیگن وڵامی داوه : " ئه‌وه هاتم ."
رووی کرده ستێفێن و گوتی :
_ چاو له ده‌ریا که . بزانه ده‌نکێ ده‌ربه‌ستی بێ حورمه‌تی هه‌یه ؟ چاک لۆیۆلا1 ، کینچ ، وه‌ره خوارێ . ئه‌م ساسێناچه2 داوای په‌له گۆشت به‌رازه‌کانی قاوه‌ڵتی ده‌کا .
سه‌ری وچانێک لای سه‌رووی پلیکانه‌کان و هاوته‌رازی میچه‌که وێستا . گوتی :
_ ده ئیدی رۆژ تا ئێوارێ ماته هه‌ڵمه‌گره . من ئه‌وه‌نده تڕ و تیتۆڵم له سه‌ره‌خۆ نییه . ئیتر مه‌یکه فکر بۆخۆت .
سه‌ری له به‌ر چاو لاچوو ، به‌ڵام ویره ویری به‌ره‌وخوارێ له سه‌ر پلیکانه‌کان هه‌ر ده‌هات .
به‌س لاکه‌وه و بیر مه‌که‌وه
له نهێنی تاڵی ئه‌وین
چونکه فێرگوس3 فه‌رمانڕه‌وایه به سه‌ر درۆشکه برینجییه‌کا‌نا .
1 – Chuck Loyola حه‌زره‌تی ئیگناتووس خه‌ڵکی لۆیۆلا ( 1556 – 1491 ) بناغه‌دانه‌ری " ئه‌نجومه‌نی عیسا " ( یه‌سووعییه‌کان)ه . _ ده‌قی ئینگلیسی
2 – Sassenach وشه‌یه‌کی زمانی گێیلیک ( زمانی قه‌دیمی ئیرله‌ندییه‌کان)ه ، به مانای " ساکسۆن " یان " ئینگلیسی" یه . _ ده‌قی ئینگلیسی
3 – Fergus ئه‌مه شێعری یه‌تسی شاعیره W. B Yeats ( 1939 – 1865 ) به ناوی " کێ ده‌چێ له گه‌ڵ فێرگوس " ئه‌مه شێعرێکه له شانۆی " کۆنتێس که‌سلیین" The countes Cathleen دا هاتووه که به که‌سلییندا هه‌ڵده‌ڵێ و ده‌یلاوێنێته‌وه چونکه ئه‌و خاتوونه رۆحی خۆی فرۆشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆراک بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی بکڕێ . پاشگری ئه‌م شێعره ئاوایه :
" و فه‌رمانڕه‌وایه به‌سه‌ر سێبه‌ری جه‌نگه‌ڵاندا
و به‌سه‌ر سینگ و مه‌مکی سپی ده‌ریای تاردا
و به‌سه‌رهه‌موو ئه‌ستێره ئاواره قژ ئاڵۆزه‌کاندا " _ ده‌قی ئینگلیسی
باک مۆلیگن به شێوه‌یه‌کی مانادار ئه‌م گۆرانییه ده‌ڵێته‌وه ، چونکه ئه‌مه هه‌مان گۆرانییه که ستێفێن بۆ دایکی ده‌گوت له کاتی سه‌ره‌مه‌رگدا ، چونکه دایکی بۆخۆی داوای لێکردبوو که بیڵێ . _ کتێبی رۆژی بلووم .
16
له‌و شوێنه له ده‌ریاوه که له سه‌ری پلیکانه‌کانه‌وه دیار بوو و ستێفێن چاوی تێ بڕیبوو ، سێبه‌ری ده‌ریای داران بێده‌نگ به ده‌ریای هێوری به‌یاندا ده‌هاتن و راده‌بووران . له لێواری ده‌ریا و ئه‌و لاوه‌تر ئاوێنه‌ی ئاو سپی بۆوه و بوو به هاواڵی دوو پای به په‌له‌ی که‌وشی نوور . مه‌مکی سپی ده‌ریای به ته‌م . دوو هێزی ئاواڵ دووانه ، دوو به دوو . ده‌ستێ هات ته‌له‌کانی چه‌نگه‌که‌ی لێ کردنه‌وه و ئه‌و ته‌له ئاوه‌ڵ دووانه‌ی ئاوێته‌ی یه‌کدی کرد . سپیایی شه‌پۆلان وشه‌کانی تریفه تریف به سه‌ر شه‌پۆلی ته‌م گرتوودا تێده‌په‌ڕاندن .
هه‌ورێک هێور هێور ده‌ستی کرد به ده‌ست گرتن به رووی رۆژا ، سێبه‌ری هه‌ور که‌نداوی ئه‌وه‌نده‌ی دی تاریک هه‌ڵگێڕا . له پشت ئه‌مه‌وه1 کاسه‌یه‌ک زه‌رداوی تاڵ دانرابوو . گۆرانیی فێرگوس : من ئه‌م گۆرانییه‌م له بان سه‌ری ماڵێ گوت ، ته‌لی تاریک و درێژی سازم به‌ره‌و خوار گرتبوون . ده‌رکه‌ی دیوه‌که‌ی2 ئاواڵه بوو : ده‌یویست ده‌نگی مووسیقای گوێ لێ بێ . به بێ ده‌نگیی ، به سامه‌وه و به ئیحترامه‌وه ، به دڵی پر له به‌زه‌ییه‌وه به‌ره‌و ته‌خته‌که‌ی چووم . ده‌گریا له ناو جێ وبانی خه‌فه‌تاوییا . بۆ ئه‌و وشانه‌ی ده‌گریم ، ستێفێن : نهێنی تاڵی ئه‌وین .
ئه‌دی وان له کوێ ؟
نهێنییه‌کانی وی3 : باوه‌شێنی کۆنی په‌ڕ ، جه‌لله‌یه‌ک کارتی سه‌مایه ، موشکی پێداکراو ، خشڵی له موورووی کاره‌با له ناو کۆمۆدی قفڵ دراو . به زه‌مانی کچێنیی قه‌فه‌زێکی باڵنده له به‌ر په‌نجه‌ره‌ی روو له تاوی ماڵی هه‌ڵواسرابوو . گۆرانیی رۆسی4 پیری بیستبوو له پانتۆمیمی تورکۆی خۆفناکدا5 و وێڕای خه‌ڵکی پێکه‌نیبوو که ئه‌و تێی هه‌ڵکردبووه ئه‌م گۆرانییه :
1 – یانی له پشت دۆدالۆسه‌وه . هێمایه بۆ کاسه زه‌رداوه‌که‌ی دایکی کاتی سه‌ره‌مه‌رگ هێڵنجی تێدا ده‌دا . _ وه‌رگێڕ
2 – دیوی دایکی ستێفێن . _ وه‌رگێڕ
3 – دایکی دۆدالۆس
4 – Royce
5 – Turko the terrible ئه‌مه پانتۆمیمێک بوو که ئێدوین هه‌میلتۆن Edwin Hamilton ( 1919 _ 1849 ) ساڵی 1873 له ئیرله‌ند ئافراندی و به پێداچوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر له ساڵه‌کانی 1880 1890 له سه‌رانسه‌ری ئیرله‌ند بره‌وی بوو . له‌م پانتۆمیمه‌دا په‌رییه‌کی جادووگه‌ر به ناوی رۆز Roze ئه‌و هێزه به بنیاده‌مان ده‌به‌خشێ که بتوانێ خۆ غه‌یب که‌ن . _ ده‌قی ئینگلیسی
17
من ئه‌و کوڕه‌م
که ده‌توانم
غه‌یب بم .
دیمه‌نی ئه‌و خۆشییه خه‌یاڵییه لاچوو : عه‌تری موشکی پێداکرا .
به‌س لاکه‌وه و بیر مه‌که‌وه
لاچوو ئه‌و دیمه‌نه به‌ده‌م یادی سروشته‌وه و که‌ره‌سته یارییه‌کانی منداڵی ئه‌و1 . پۆلی بیره‌وه‌ریان هرووژمیان کرده سه‌ر مێشکی ئه‌م2 . لێوانه ئاوه‌که‌ی که ئه‌و له شێره ئاوه‌که‌ی ئاشپه‌زخانه‌ی هێنابوو ئه‌و کاته وا ئه‌م له مه‌راسیمه ئایینییه‌که‌وه نزیک ببۆوه . سێوێکی وا نێویان کۆڵی بوو ، پڕیان کردبوو له شه‌کری قاوه‌یی و بۆیان له سه‌ر سێڵه‌که پیشاند له‌و ئیواره تاریکه‌ی پاییزا . نینۆکه جوانه‌کانی ئه‌و سوور هه‌ڵگه‌ڕابوون به خوێنی ئه‌سپێکانی کراسه‌کانی مناڵه‌کانی .
شه‌وێکیان ئه‌و هاته خه‌وی ئه‌م3 ، کڕ بوو ، له‌شی داوه‌شاوی ناو کفنی هه‌راوی بۆنی مۆمی هه‌نگوین و داری به‌لسانی ده‌دا ، هه‌ناسه‌ی ئه‌وی چه‌ماوه به سه‌ر ئه‌مدا تێکه‌ڵ بوو به دنیایه‌ک وشه‌ی نهێنیی کپ و کڕ ، هه‌وایه‌ک بۆنی خۆڵه‌مێشی ته‌ڕی ده‌دا .
دوو چاوی تۆڕ به‌سه‌رکشاوی له ناو مه‌رگه‌وه لێم ده‌ڕوانن ، بۆوه‌ی رۆحم راتڵه‌کێنن و دای بێنن . ته‌نیا و ته‌نیا له من ده‌ڕوانن . بوونه‌ته دوو مۆم بۆ داگرسانی ژانی دڵ و گیانی . رووناکیی رۆحیانه‌تانه له‌سه‌ر ده‌م و چاوی ئازار دراوی . له‌و ده‌مه‌یدا هه‌موان له‌سه‌ر چۆکان دانیشتبوون دۆعایان ده‌کرد ، هه‌ناسه‌ی زبری له ترسان یه‌ک به خۆی سیخه سیخی بوو . دوو چاوی له من گیراوی بۆ وه‌ی تێکم شکێنێ .
1 – له‌م پاراگرافه و دوو پاراگرافی پاش وی‌دا وشه‌ی " ئه‌و " مه‌به‌ست دایکی ستێفێنه . _ وه‌رگێڕ
2 – له‌م پاراگرافه و پاراگرافی دواییدا وشه‌ی "ئه‌م " مه‌به‌ست ستێفێن بۆ خۆیه‌تی . _ وه‌رگێڕ
3 – دایکی ستێفێن پاش مردن زۆر شه‌وان هه‌ر به یه‌ک هه‌یئه‌ت و به یه‌ک داب و ده‌ستووره‌وه ده‌هاته خه‌وی . ئه‌م وێنه‌یه له چه‌ند شوێنی رۆمانه‌که‌دا دووپات ده‌بێته‌وه . _ وه‌رگێڕ
18
Liliata rutilantium te confessorum turma
circumdel : iubilantium te virginum
Chorus excipiat1
هه‌ی غوول ! هه‌ی داکرمێنه‌ری له‌شی مردووان !
نا ، دایه . بێڵه با ببم و با بمێنم .
_ هۆی کینچ !
ده‌نگی گۆرانیی باک مۆلیگن له ناو بورجه‌که‌وه ده‌هات . له پلیکانان وه‌سه‌ر ده‌که‌وت و هه‌رای لێ ده‌کرده‌وه . ستێفێن ، هێشتا له‌به‌ر گریانی رۆحی خۆی ده‌له‌رزی ، ده‌نگی گه‌رمی هه‌تاوی ته‌نگه‌تاوی ژنه‌فت و له پشته‌وه وشه‌ی دۆستانه به هه‌وادا به‌ره‌و گوێی هاتن .
_ دۆدالۆس ، وه‌ره خوارێ ، هه‌روه‌ک مشکی چاک . قاوه‌ڵتی سازه . هاینز عوزرمایی هه‌یه بۆ وه‌ی دوێ شه‌و له خه‌وی کردووین . هه‌رچی بوو ته‌واو بوو .
ستێفین وه‌رسووڕا و گوتی :
_ ئه‌وه هاتم .
باک مۆلیگن گوتی :
_ ده‌وه‌ره بۆ خاتری عیسا ، له‌به‌ر خاتری من و له‌به‌ر خاتری هه‌موومان .
سه‌ری نه‌دیو بوو و دیار که‌وته‌وه .
_ باسی ئه‌و هێمایه‌م بۆ کرد بۆ هونه‌ری ئیرله‌ندت داناوه . زۆر ئافه‌ریمی لێ ده‌کا . داوای پاوندێکی لێ بکه ، باشه ؟ مه‌به‌ستم گینییه‌که ، ها .
ستێفێن گوتی :
_ ئه‌م به‌یانییه مووچه‌م ده‌ده‌نێ .
1 – ئه‌مه زمانی لاتینه ، یانی : خوا یار بێ کۆمه‌ڵی ناوچاو نوورانی تۆبه‌کاران ده‌ورت ده‌ده‌ن خوا یار بێ کۆڕی دڵشادی کچانی باکره به‌خێراتنت ده‌که‌ن .
ئه‌م دۆعایه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌که‌ن که وا له حاڵی گیان دانا . _ ده‌قی ئینگلیسی
باک مۆلیگن گوتی :
_ هه‌قی ئه‌وه‌ی له فێرگه نووستووی ؟ چه‌ندت ده‌ده‌نێ ؟ چوار پاوند ؟ دا پاوندێکم به قه‌رز بده‌یه .
ستێفێن گوتی :
_ باشه بته‌وێ ده‌تده‌مێ .
باک مۆلیگن له خۆشیا به پله‌زیقانه‌وه :
_ له به‌رت مرم چوار سکه‌ی به گرشه و و‌رشه‌ی لیره‌ی ئینگلیس . جا خواردنه‌وه‌یه‌کی هێند به شان و شکۆمان ده‌بێ که جه‌نابی درویی دروید1 سه‌ری سووڕ بمێنێ . ماڵته چوار لیره‌ی به ده‌سه‌ڵات له هه‌موو شوێنێ .
هه‌ر دووک ده‌ستی هه‌ڵاویشت و زرم زرم لاقی کوتا به پلیکانه‌کانا و به زاراوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن و به هه‌وایه‌کی هه‌وای خۆی نه‌بوو ملی له گۆرانیی نا :
بۆ ، چما نابین سه‌رخۆش و خه‌راب2،
ناخۆینه‌وه ویسکی و ئابجۆ و شه‌راب ؟
کاتی تاجگوزاریی شا
رۆژی تاجگوزاریی شا ؟
بۆ ، چما نابین سه‌رخۆش و خه‌راب
رۆژی تاجگوزاریی شا ؟
1 – druidy druid ئه‌و قه‌شانه بوون له ئیرله‌ندی قه‌دیمدا ئه‌و زه‌مانی که ئه‌و وڵاته ئایینی عیسای نه‌بوو و به‌ڵکوو بڕوای ئایینی سێلتی Celtic هه‌بوو . _ ده‌قی ئینگلیسی
2- ئه‌مه جۆرێکی دیکه‌یه له گۆرانییه‌که‌ی جێیمز ئیی بڵه‌ند James A. Bland (1911 _ 1845 ) ، گۆرانیی نووسی ئه‌فریقایی – ئه‌مریکاییه که به ناوی " شاییه زێڕینه " De Golden Wedding( له ساڵی 1880 ) نووسیبووی .
19
هه‌تاوی گه‌رم سه‌رخۆش بوو به سه‌ر ده‌ریاوه . پیاڵه نیکلییه‌ی ریش راشینه‌که ده‌بریسکاوه و له سه‌ر نه‌رده‌کان به جێ مابوو . ئه‌رێ بیبه‌مه خوارێ ؟ یان لێی گه‌ڕێم تا ئێوارێ له‌وێ بمێنێ ، قاپێکی دانراو ، چه‌شنی دۆستایه‌تییه‌کی له بیر نه‌ماو .
چوو به‌ره‌و لای ، هه‌ڵیگرت تاوێ ، فێنکایی دایه ده‌ستی ، بۆنی که‌فاوی لیچقی وا فڵچه ریشه‌که‌ی تێ ڕۆکرابوو هاته که‌پۆی . ئه‌و ده‌میش که له کلیسای کڵان گۆوز1 بووم هه‌ر ئاوا پیاڵه‌ی بخووره‌که‌م هه‌ڵده‌گرت . من ئێسته ئینسانێکی دیم و به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ئینسانه‌ی جارانیشم . من خزمه‌تکارم . خزمه‌تکاری خزمه‌تکارێ2 .
ئه‌ندامی به به‌رگی هاودامان داپۆشراوی باک مۆلیگن له هاڵی به تاقی گومبه‌زیی سازکراوی نیوه‌تاریکدا به به‌ر ئاگردانه‌که‌دا کرژ ده‌هات و ده‌چوو و رووناکی ئاگره زه‌رده‌که‌ی داده‌پۆشی و ده‌ری ده‌خسته‌وه . له کڵاورۆژنه به‌رزه‌کانه‌وه دوو کاریته‌ی خۆریی له سه‌رخۆ به سه‌ر ته‌رکی سه‌نگفه‌ڕشی دیوه‌که‌دا له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ر کشابوو : و له شوێنی لێکدانی ئه‌و دوو تیشکه ، ته‌پ و مژی دووکه‌ڵی رێژیی و رۆنی هه‌ڵقرچاو به حه‌وادا ده‌هات و ده‌چوو .
باک مۆلیگن گوتی :
_ بابه خنکاین . داده‌ی هاینز ئه‌و ده‌رکه‌یه بکه‌وه .
ستێفێن پیاڵه‌ی ریش تاشینه‌که‌ی له سه‌ر کۆمۆده‌که دانا . یه‌کی درێژ له سه‌ر جۆلانێکه دانیشتبوو هه‌ستا به‌ره‌و نێودرگاکه چوو و ده‌ربیجه‌کانی ناوه‌وه‌ی راکێشا و کردنییه‌وه .
ده‌نگێک پرسی :
_ کلیله‌که‌ت پێیه ؟
1- Clongowesمه‌به‌ست مه‌دره‌سه‌ی کڵان گۆوز ووده Clongowes Wood College . ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه هه‌م ستێفێن وه‌کی له رۆمانی " هونه‌رمه‌ند له تافی لاوییدا " هاتووه ده‌رسی لێ خوێندووه و هه‌م خودی جێیمز جۆیس . ئه‌مه مه‌دره‌سه‌یه‌کی کوڕانه بوو بۆیه‌سووعییه‌کان دانرابوو . _ دقی ئینگلیسی
2- له لایه‌ک به‌و مانایه‌یه که ستێفێن له مێحرابی کلیساکه‌دا خزمه‌تی ده‌کرد ( په‌س خزمه‌تکار بوو) و یارمه‌تی قه‌شه‌ی ده‌دا ( که خزمه‌تکاری خوا بوو ) ؛ به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به مانایه‌کی ره‌مزیی ئه‌م وه‌ک ئیرله‌ندییه‌ک خزمه‌ت به ئینگلیسییه‌ک ده‌کا ( په‌س خزمه‌تکاری ئیسیعماری ئینگلیسه ) . ده‌قی ئینگلیسی
20
باک مۆلیگن گوتی :
_ به‌دۆدالۆسه . جێینی مه‌ک1 من خنکام .
بێ وه‌ی سه‌ر له سه‌ر ئاگره‌که هه‌ڵگرێ یه‌ک به‌خۆی قیژاندی :
_ کینچ !
ستێفێن هاته به‌ره‌وه و گوتی :
_ له قفڵه‌که‌دایه .
کلیله به دوو گیڕه‌ی وشک خولاوه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رکه قورسه‌که بڕێک کراوه ، خۆری خۆش و هه‌وای رووناک هاتنه ژوورێ . هاینز له نێو درگاکه وێستا روانییه ده‌رێ . ستێفێن چه‌مه‌دانه‌که‌ی هه‌ڵێنابوو بردی به لای مێزه‌که‌وه داینا و دانیشت و مه‌حته‌ل ما . باک مۆلیگن خۆراکه سووره‌وه‌بووه‌که‌ی هه‌ڵدا و فڕێی‌دا سه‌ر ده‌فره‌که‌ی په‌نای ئه‌م . پاشان ده‌فره‌که و که‌وچکه چایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرت بردنی شه‌ق و ته‌ق له سه‌ر مێزه‌که‌ی دانان و هه‌ناسه‌یه‌کی راحه‌تی هه‌ڵکێشا .
گوتی :
_ من ده‌توێمه‌وه ، به ده‌ردی شه‌م ده‌یگوت کاتێ ... به‌ڵام وست . ئیدی تاقه که‌لیمه‌یه‌ک باسی مه‌وزووعه‌که مه‌که . کینچ ، هه‌سته . نان ، رۆنه‌که‌ره ، هه‌نگوین . هاینز ، وه‌ره ژوورێ . نان و خوان سازه . باڵمان به سه‌ر کێشه ، ئه‌ی خوداوه‌ند ، سوپاسی نه‌عمه‌ته‌کانت ده‌که‌ین . شه‌کره‌که له کوێیه ؟ قسه‌ی هیچ ،کوڕه خۆ شیرمان نییه .
ستێفێن چوو کولێره‌که و کووزووه هه‌نگوینه‌که و ده‌فری رۆنه که‌ره‌که‌ی له ناو کۆمۆده‌که ده‌ر هێنا . باک مۆلیگن له پڕ به ناقایلییه‌وه دانیشت .گوتی :
_ باشه ئه‌م هه‌مووه خه‌وه ده‌کاته کوێ ؟ ئاخر خۆ من به‌و ژنه‌م گوت دوای سه‌عات هه‌شت بێ .
1- Janey mack وێده‌چێ باک مۆلیگن لێره‌دا لاسایی ژنان ده‌کاته‌وه و نێوی ژنانه‌ش له هاو مه‌نزڵه‌کانی ده‌نێ و به‌و نێوه بانگیان ده‌کا . _ وه‌رگێڕ
21
ستێفێن گوتی :
_ چایه‌که ده‌توانین بێ شیر بخۆینه‌وه . کۆمۆده‌که لیمۆیه‌کی تێدایه .
باک مۆلیگن گوتی ده لابه پیاو به خۆت و ئه‌م مۆده پاریسییه‌ته‌وه . من حه‌زم له شیری سه‌ندی کۆوڤه1 .
هاینز له نێو درگاکه‌وه هات و له سه‌رخۆ گوتی :
_ ئه‌و ژنه شیری هێنا .
باک مۆلیگن قرچه‌پێ له سه‌ر کورسییه‌که‌ی هه‌ستا و یه‌ک به خۆی :
_ ئه‌ی ره‌حمه‌تی خودات لێ بێ .
جا ئه‌مجار وه‌رن دانیشن . با چایه‌ک بخۆینه‌وه . شه‌کره‌که له ناو پاکه‌ته‌که‌دایه . ئاوه‌تا ، پیاو خۆ ده‌ستی ناچێته ئه‌م هێلکه به‌زیاد نه‌بووانه .
هێلکه‌و رۆنه‌که‌ی له‌سه‌ر پێش خۆرییه‌که کرد به سێ کوته‌وه و ته‌پ له سه‌ر سێ ده‌ورییه‌که‌ی دانا و گوتی :
_ In nomine Patris et FilII et Spritus Sancti 2
هاینز دانیشت و چایی تێکرد . گوتی :
_ سه‌ر و دوو کڵۆ شه‌کرتان ده‌ده‌مێ . به‌ڵام ، هینه ، مۆلیگن تۆ چایی زۆر پڕ ڕه‌نگ لی ده‌نێی ، وانییه ؟
باک مۆلیگن له‌و ده‌مه‌یدا سێ کوتی له کولێره‌که ده‌کرده‌وه به نازێکی پیرێژنانه‌وه واده‌کا :
_ به ده‌ردی داپیره گرۆگان3 ده‌یگوت ، فڵانی من ئه‌گه‌ر چایی لێ نێم ، چایی لی ده‌نێم نه‌ک قسه . ئه‌گه‌ر میزیش بکه‌م ، میز ده‌که‌م نه‌ک قسه .
1 – Sandycove
2 – ئه‌مه زمانی لاتینه ، یانی : "به ناوی باب و کوڕ و رۆحی پیرۆز"( اب و ابن و روح القدس) ، ئه‌مه دۆعای ته‌سلیسی پیرۆزه له دینی خاچ په‌رستاندا . _ ده‌قی ئینگلیسی
3 – Grogan
22
هاینز واده‌کا :
_ ماڵته ئه‌و قوڕه ره‌شه‌یه چاییه لێت ناوه ؟
باک مۆلیگن ده‌شی خوارد و هه‌ر به‌و نازه‌شه‌وه له سه‌ری ده‌ڕۆیی :
_ ده‌یگوت : " ئه‌دی خانمی کاهیل1 . " خانمی کاهیل گوتی : "راست ده‌فه‌رمووی ،خانم ، خودای ته‌باره‌ک و ته‌عالا جه‌نابتی ناردووه که نه‌چی چاییش و میزیش هه‌ردووک له قاپێک بکه‌ی . "
یه‌کی سه‌ر و له‌تێک کولێره‌ی بۆ هاومه‌نزڵه‌کانی کرد به نووکی چه‌قۆیه‌که‌وه و به په‌له بۆی راداشتن . به شۆر و سۆزێکی زۆره‌وه گوتی :
_ ئه‌مانه خه‌ڵکن ، که ده‌بێ له کتێب‌دا باسیان بکه‌ی ، هاینز . پێنج خه‌تیان له باره‌وه باس بکه‌ی ، ده‌بێ ده لاپه‌ڕه یادداشت بنووسی و له سه‌ر خه‌ڵک و خودای ماسییه‌کانی دان درم بدوێی ، که ئه‌و خوشکه سه‌یر و سه‌مه‌رانه له ساڵی با به قه‌وه‌ته‌که‌دا له چاپیان داوه2.
رووی کرده ستێفێن و برۆی هه‌ڵێنا و به ده‌نگێکی زه‌ریفی سه‌رسامه‌وه لێی پرسی :
_ ئه‌رێ برا له بیرته که ئایا حیکایه‌تی چایه‌که و گۆزه ئاوه‌که‌ی دایه گرۆگان ، له کتێبی مابینۆجیۆن3دایه یا له کتێبی ئووپانیشاده‌کاندا4 ؟
1 – Gahill
2- لاساییه‌کی گاڵته‌جاڕییه له ئاخر کتێبه‌که‌ی یتس به ناوی " له حه‌وت جه‌نگه‌ڵدا " In the Seven Woods(ساڵی 1903) که له چاپخانه‌ی دان ئێمێر Dun Emerله لایه‌ن دووخوشکه‌که‌ی یتس به ناوی ئیلیزابێت و لیلی ، له دان درم Dundrumله چاپ درا . به‌ڵام مۆلیگن پلاره‌که‌ی گرتۆته تامه‌زرۆیی ئه‌مڕۆکه‌ی ئیرله‌ندییان بۆ شتی عه‌نتیکه . خوشکه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانweird sisters له رووی دوو ژنه جادووگه‌ره‌که‌ی مه‌کبێسی هه‌ملێت هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه . _ ده‌قی ئینگلیسی
3- Mabinogion کۆمه‌ڵه ئه‌فسانه کلاسیکه‌کانی ناوچه‌ی وێڵش ی ئینگلیستان . _ ده‌قی ئینگلیسی
4- Upanishads کتێبه ئایینی و عیرفانییه‌کانی هێندی کۆنن که یتس ی شاعیر و عارفه‌کان ( Theosophists) زۆریان ده‌خوێنده‌وه . _ ده‌قی ئینگلسی
23
ستێفێن مه‌ند و مه‌تین گوتی :
_ باشم له بیر نییه .
باک مۆلیگن هه‌ر به‌و شێوه قسه‌کردنه :
_ له بیرت نییه ؟ دا تۆخوا بزانه وه‌بیرت نایه‌ته‌وه ؟
ستێفێن به ده‌م نان خواردنه‌وه گوتی :
_ وابزانم له کتێبی مابینۆجیۆن دا نه‌بێ . دایه گرۆگان ، وه‌ک شتێک ، خزمی مێری ئه‌ن1 بووبێ .
بزه‌یه‌کی سه‌رخۆش هاته سه‌ر ده‌م و چاوی باک مۆلیگن . به ده‌نگێکی شیرینی له‌بار و وێڕای ئه‌وه‌ی ددانه سپییه‌کانی ده‌رکه‌وتن و چاوی به حه‌زه‌وه ترووکاندن گوتی :
به راستته ؟ زۆر جوانه .
پاشان له پڕ ده‌م و چاوی تێک نا ، دیسانه‌وه یه‌ک به خۆی به‌ربووه پچڕینی کولێره‌که و به ده‌میشییه‌وه به ده‌نگێکی گڕی وه‌ک رنه‌ک تێی هه‌ڵکرد :
_ جا ، مێری ئه‌نی پیر
چ ده‌ربه‌سته .
ته‌نیا خشه له کڵۆنجه‌کانی دێنێ ...
سێبه‌ری یه‌کێک وا ده‌هاته ژوورێ که‌وته نێو درگاکه و تاریکی کرد .
_ قوربان ، شیرم هیناوه .
_ فه‌رموو وه‌ره ژورێ ، خانم . ئاده‌ی کینچ بچۆ گۆزه‌که بێنه .
پیرێژنێک هاته ژوورێ و له په‌نا ده‌ستی ستێفێن ویستا . گوتی :
_ قوربان ، به‌یانییه‌کی جوانه گه‌وره‌یی هه‌ر بۆ خودایه .
باک مۆلیگن چاوێکی لیکرد و گوتی :
_ هه‌ر بۆ کێیه ؟ ئه‌ها ، وایه .
1- Mary anne
24
ستێفێن وه‌رسووڕا و گۆزه‌ی شیره‌که‌ی له کۆمۆده‌که ده‌رهێنا .
باک مۆلیگن بێ وه‌ی مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی ببێ به هاینزی گوت : " خه‌ڵکی ئه‌م جزیره‌یه دایمه باسی کۆکه‌ره‌وه‌ی چه‌رمی سه‌ری سیره‌تان ده‌که‌ن1 ."
پیرێژنه پرسی :
_ قوربان چه‌ندی تێکه‌م ؟
ستێفێن گوتی :
_ کوارتێک2.
تماشای شیر تێ کردنه‌که‌ی کرد و پاشان چاوی بڕیه شیری زۆر و زه‌مه‌ندی گۆزه‌که ، که هی ژنه بوو . گوانی پیری چرچ هه‌ڵاتوو . ژنه پێوانه‌یه‌کی دی و چۆڕێکیشی تێ کرد . ئه‌می که‌ونارای پڕ نهێنی له جیهانێکی به‌ره‌به‌یاندا هاتبوو ، ره‌نگ بوو پێغه‌مبه‌رێک بێ لۆ خۆی . کاتێ شیره‌که‌ی تێ کرد ، تاریفی باشییه‌که‌ی دا . له به‌ری به‌یاندا له مه‌زرایه‌کی بژوێندا له به‌ر مانگایه‌کی خۆڕاگر هه‌ڵتروشکا بوو ، جادووگه‌رێک بوو قونی دابووه سه‌ر چوار پایه‌که‌ی3 ، قامکه چرچه‌کانی به ناو گوانی به شۆڕه شۆڕی شیره‌وه خێرا خێرا له هات و چۆدا بوون . گوانان ئه‌میان ده‌ناسی و خۆیان بۆ داده‌هێشت . گوانان گاڕانی پڕ ئاونگی ئاورێشمیین . ئاورێشمی گاڕان و پیرێژنی هه‌ژار 4 ، ئه‌م ناوانه‌یان له کۆنه‌وه لێ ناوه . پوور که‌متیارێکی5 به‌ره‌ڵڵا ، په‌یکه‌ری نزمی بوونه‌وه‌رێکی نه‌مر له خزمه‌ت داگیرکه‌ری خۆ‌یا و خایه‌نی بده‌ری خۆ‌یا ، له خزمه‌ت ده‌ڵاڵی به‌گانده‌ری هه‌موان ، پێغه‌مبه‌رێک له به‌ره‌به‌یانی پڕ نهێنیدا . ئایا خزمه‌ت بکا یان سه‌رده‌نیشت ، ستێفێن نازانێ ئاخۆ کامیان : به‌ڵام به بێزه‌وه ده‌یڕوانییه ئه‌و لوتفه‌ی له ده‌ستی پیرێژنه هه‌ڵوه‌ری6 .
1- مه‌به‌ست "یه‌هوه" خوای عیبرییه‌کانه که خه‌ته‌نه‌ی له‌سه‌ر یه‌هودییه‌کان فه‌رز کرد. جۆیس وشه‌ی "prepuce"ی به کار بردووه که له‌گه‌ڵ وشه‌ی Foreskinهاومانایه و به مانای چه‌رمی سه‌ری سیره‌ته . _ ده‌قی ئینگلیسی
2- نزیک به لیترێ ده‌کا . وه‌رگێڕ
3- ئینگلیسییه‌که‌ی toadstoolکه به مانای کارگه گولانه‌ش هه‌یه . _ وه‌رگێڕ
4- Silk of the kine and poor old womanئه‌مانه دووناوی سوننه‌تیین بۆ ئیرله‌ند . _ ده‌قی ئینگلیسی
5- Crone
6- ئه‌م پیرێژنه لای دۆدالۆس هێمایه بۆ وڵاته ئه‌ستێور و بن ده‌سته‌که‌ی ئیرله‌ند( که که‌وتۆته ژێرچه‌پۆکی ئیستیعماری ئینگلیس) و ئه‌م چاوی له لوتفی وی نییه و خێری به‌خشیوه‌ته‌وه . _ کتێبی رۆژی بلووم
25
باک مۆلیگن شیری ده‌کرده فنجانه‌کانه‌وه که گوتی :
_ وایه ، خانم .
پیرێژنه گوتی :
_ قوربان ، لێی بچێژه .
به قسه‌ی کرد و له شیره‌که‌ی خوارده‌وه . رووی کرده ژنه و بڕێک به ده‌نگی به‌رز واده‌کا :
_ ئاخ ئه‌گه‌ر ئێمه خۆراکیی ئاوا نایه‌فتمان خواردبا ، چما قه‌ت ئه‌م وڵاته‌مان ئاوا پڕ ده‌بوو له ددانی رزیو و نێوزگی رزیو . له زه‌لکاودا ده‌ژین ، خواردنی که‌م بایه‌خ ده‌خۆین و خیابانه‌کانیشمان پاکی ته‌پ و تۆز و ته‌رسه‌قول و تف و به‌ڵغه‌می ماکی سیل دای گرتووه .
پیرێژنه پرسی :
_ ئاغا گیان ، جه‌نابت دانشجۆی پزشکییت ؟
باک مۆلیگن وڵامی داوه :
_ به‌ڵێ ، خانم .
ستێفێن به بێده‌نگی پڕ له بێزه‌وه گوێی هه‌ڵخستبوو . که‌لله‌ی پیری کرنۆش ده‌با بۆ ئه‌و ده‌نگه‌ی به ده‌نگی به‌رز له گه‌ڵیا ده‌دوێ ، بۆ شکه‌سته به‌نده‌که‌ی ، بۆ حه‌کیمه‌که‌ی : که‌چی من به چاوی سووک تماشا ده‌کا1. بۆ ئه‌و ده‌نگه‌ی تۆبه‌ی داده‌دا و ئه‌وی له وجوودی وی بمێنێته‌وه بۆ ناو گۆڕی چه‌ور ده‌کا چ له‌شی جگه له سمتی ناپاکی ژنانه‌ی بێ2 و چ له‌شی پیاوانه‌ی وی3 که چ وه‌ک هی خودا ناچێ و نه‌چیری شه‌یتانه . و بۆ ئه‌و ده‌نگه زه‌لامه‌ی که به چاوه نه‌سره‌وتووه به پرسیاره‌کانی ده‌مکوتی ده‌کا .
1- پیرێژنه هێمایه بۆ خه‌ڵکی ئاسایی ئیرله‌ند و باک مۆلیگن هێمایه‌که بۆ قه‌شه یان رێبه‌رێکی ئایینی گزیکار و ریایی باز . گازنده و گله‌یی ستێفێن له‌وه‌یه که خه‌ڵکی ره‌شۆکیی ئیرله‌ند قه‌دری هونه‌رمه‌ند نازانن . _ وه‌رگێڕ
2- ئه‌مه ته‌عبیری ته‌وراته له ژن که ده‌ڵێ پاش وه‌ی منداڵی بوو یان له کاتی حه‌یزدا " سمتی ناپاک" ده‌بن .( سفری لێڤیان ، سێهه‌م کتێبی ته‌ورات ،به‌شی 12 ئایه‌تی 2تا5)و (به‌شی 15 ئایه‌تی 19تا28) . _ ده‌قی ئینگلیسی
3- "له له‌شی پیاوانه‌ی وی " حه‌وا له په‌راسووی ئاده‌م دروست کراوه ( ته‌ورات، سفری ته‌کوین، به‌شی 2،ئایه‌تی22)و " نه‌چیری شه‌یتانه" حه‌وا به فێڵ و گزیکاریی شه‌یتان له به‌هه‌شت ده‌رکرا ( ته‌ورات ، سفری ته‌کوین ، به‌شی 3) ._ ده‌قی ئینگلیسی
26
ستێفێن لێی پرسی :
_ له قسه‌کانی حاڵی ده‌بی ؟
پیرێژنه به هاینزی گوت :
ئاغا گیان ، ئه‌وه فه‌رانسه‌وییه ده‌یڵێن ؟
هاینز دیسان وتارێکی له مه‌ش درێژتری پێشکه‌ش کرد و شایی به خۆی بوو .
باک مۆلیگن گوتی :
_ ئه‌وه زمانی ئیرله‌ندییه . بۆ تۆ گێیلیک1 نازانی ؟
گوتی :
_ وه‌ڵڵا هه‌ر به جۆری قسه‌کردنه‌که‌دا دڵم غایله‌ی کرد ئه‌وه زمانی ئیرله‌ندییه . ئاغا گیان ، خه‌ڵکی به‌شی خۆرنشینی2 ؟
هاینز وڵامی داوه :
_ من ئینگلیسییم .
باک مۆلیگن گوتی :
_ ئینگلیسییه و به ئێمه ده‌ڵێ ئێوه خه‌ڵکی ئیرله‌ندن ده‌بێ به زمانی ئیرله‌ندیی قسه بکه‌ن .
پیرێژنه گوتی :
_ راست ده‌کا و من به‌ش به‌حاڵی خۆم شه‌رمه‌زارم که زمانه‌که‌ی خۆمان نازانم . ئه‌وانه‌ی ئیرله‌ندیی ده‌زانن ده‌ڵێن زمانێکی خۆشه .
1 – Gaelic زمانی قه‌دیمی ئیرله‌ند . _ وه‌رگێڕ
2- مه‌به‌ست به‌شه رۆژاوایی ( یا خۆرنشینه ) دووره‌ده‌سته‌کانی ئیرله‌نده که له‌وێنده‌رێ به زمانی گێیلیک قسان ده‌که‌ن . _ ده‌قی ئینگلیسی
27
باک مۆلیگن گوتی :
_ ماڵته خۆش چیه ، هه‌ر یه‌کجار زۆر ئه‌نتیکه‌یه . داده‌ی کینچ ، چایه‌کی دیمان بۆ تێکه . خانم ، فنجانێ چاییمان له گه‌ڵ ده‌خۆیه‌وه ؟
پیرێژنه خه‌ریک بوو ده‌سکی شه‌ربه شیر تێکردنه‌که‌ی به قۆڵیدا ده‌کرد که بڕوا ، گوتی :
_ نا ، ئاغا گیان سوپاستان ده‌که‌م .
هاینز رووی تێ کرد و گوتی :
_ حیسابه‌که چه‌نده‌یه ؟ مۆلیگن ، وا باشه پووڵی بده‌ینێ ، ها ؟
ستێفێن دیسان سێ فنجانه‌که‌ی پڕ کرده‌وه .
ژنه راوه‌ستا و گوتی :
_ حیسابه‌که ، ئاغاگیان ؟ ده‌یجا ، حه‌وت به‌یانی پینتی1 به دوو پێینی ئه‌وه حه‌وت دوویی ئه‌وه شیلینگێک و دوو پێینیی و ئه‌و سێ به‌یانییه‌ش کوارتی به چوار پێینیی ده‌کاته سێ کوارت ده‌کاته شیلینگێک و شیلینگێک و دوو پێینیی له‌وێ ده‌کاته دوو شیلینگ و دوو پێینیی2 .
باک مۆلیگن هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا و له‌تێ له توێژی کولێره‌که‌ی ئه‌مدیوه و دیو کۆڵێکی رۆنه‌که‌ره تێ هه‌ڵسوو بوو له دمی ئاخنی و لاقی درێژ کردن و ده‌ستی کرد به پشکنینی گیرفانه‌کانی شارواڵه‌که‌ی .
هاینز به بزه‌یه‌که‌وه واده‌کا :
_ پووڵی خۆت بده و بێ منه‌ت هه‌ڵپه‌ڕه .
ستێفێن بۆ جاری سێهه‌م فنجانه‌کانی پڕ کرده‌وه و که‌وچکێک چای تێ کرد که به حاڵ ره‌نگی دا شیره خه‌ست و خۆڵه‌که . باک مۆلیگن سکه‌یه‌کی فڵۆرینی3 ده‌رهێنا و له به‌ینی قامکه‌کانیدا سووڕاندییه‌وه و یه‌ک به خۆی :
1- Pint
2- جۆری حیساب لێکدانه‌وه‌که له باری ریازییه‌وه بێ مانایه و ده‌بوو بڵێ حه‌وت به‌یانی ، هه‌ر به‌یانییه‌ی پینتێک ، هه‌ر پینتی به دوو پێینی ده‌بێته چوارده پێینی و ..._ده‌قی ئینگلیسی
3- florin
28
_ ئای له‌و موعجیزه‌یه !
به لێواری مێزه‌که‌دا پاڵی تێوه‌نا بۆ لای پیرێژنه و گوتی :
_ گیانه‌که‌م ، چی دیم داوا لێ مه‌که . ئه‌وه‌ی بتوانم بیده‌م ، ده‌یده‌م1.
ستێفێن سکه‌که‌ی نا ناو ده‌ستی بێ ئیشتیای پیرێژنه . گوتی :
_ دوو پێینیت پێ قه‌رزدار ده‌بین .
ژنه سکه‌که‌ی هه‌ڵگرت و گوتی :
_ قه‌یدێ ناکا ، بۆ دوایی . قه‌یدێ ناکا ، بۆ دوایی . قوربان ، خواتان له گه‌ڵ .
ژنه کوڕنشێکی کرد و وه‌ده‌ر که‌وت و گۆرانیی زه‌ریفی باک مۆلیگنیش به دوایا:
_ گووجه‌ی دڵه‌که‌م ماڵی دونیا‌م پترله‌وه‌م ده‌ڕژاند وه‌پای تۆدا 1
رووی کرده ستێفێن و گوتی :
کوڕه دۆدالۆس ، به‌جارێ شپڕێوم . هه‌قیی ئه‌وه‌ی له فێرگه بۆخۆت لێی نوستووی ، بڕێکمان پووڵ بۆ بهێنه‌وه . ئه‌مڕۆ شاعیران ده‌بێ بخۆنه‌وه و سه‌یرانی بۆ بکه‌ن . ئیمڕۆ ئیرله‌ند چاوه‌ڕێیه هه‌ر که‌سێ ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی به جێ بێنێ2 .
1- هێمایه بۆ شێعری " گۆرانییه‌کانی به‌ر له رۆژهه‌لات " له کۆمه‌ڵه شێعری " خێر و خێرات" The Oblation نووسراوی سوین برن . _ ده‌قی ئینگلیسی
2 – لاساییه‌کی به تیزه‌وه‌یه له وته‌کانی لۆرد نێلسۆن Lord Nelson له شه‌ڕی ترافاڵگاردا که گوتبووی : "ئینگلیستان چاوه‌ڕێیه ..." ( له 21ی ئۆکتۆبری 1805) ؛ له لایه‌کی دیشه‌وه به‌شێکه له‌گۆرانیی " مه‌رگی نێلسۆن " کاری جێی . ئێس . ئاڕنۆڵد J . s . Arnold و جان برهام John Braham .
29
هاینز هه‌ستا و گوتی :
_ به‌و قسه‌یه‌دا وه‌بیرم که‌وته‌وه ، ئه‌مڕۆ ده‌بێ سه‌ر له کتێبخانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ئێوه بده‌م .
باک مۆلیگن گوتی :
_ جارێ له پێشدا با بچین مه‌له بکه‌ین .
رووی کرده ستێفێن و به وه‌ڕه‌زییه‌وه لێی پرسی :
_ ئه‌مڕۆ رۆژی خۆشتنی مانگیانه‌ته ، کینچ ؟
پاشان به هاینزی گوت :
_ شاعیری پیس مانگی جارێک خۆ ده‌شوا .
ستێفێن له‌و ده‌مه‌یدا لێ گه‌را هه‌نگوین به سه‌ر له‌تێک له کولێره‌که‌دا بتکێ گوتی:
ته‌واوی ئیرله‌ند ئاوی به لێشاوی که‌نداو ده‌یشواته‌وه .
هاینز له‌و گۆشه‌ڕا که شاڵ گه‌ردنێکی بێ گیروگرفت به ده‌وری یه‌خه‌ی ئاواڵه‌ی کراسی تێنیس کردنه‌که‌یا گرێ ده‌دا ، واده‌کا :
ئه‌گه‌ر ئیزنم بده‌ی ده‌مه‌وێ قسه‌کانت کۆکه‌مه‌وه .
قسه‌م له گه‌ڵ ده‌که‌ن . خۆ ده‌شۆن و حه‌مام ده‌که‌ن و خۆ ده‌ساونه‌وه . عه‌زابی ویژدان1 . ویژدان . به‌ڵام په‌ڵه‌یه‌ک هه‌رماوه .
_ ئه‌و وته‌یه‌ت سه‌باره‌ت به ئاوێنه‌ی شکاوی ده‌ستی قه‌ره‌واشێ که هێمای هونه‌ری ئیرله‌نده هه‌ر زۆر نایه‌فته .
1 – Agenbit of inwit زمانی ئینگلسیی چاخی ناوه‌ڕاست Middle English ماناکه‌ی ده‌کاته : " عه‌زابی ویژدان " ، له لایه‌کیشه‌وه سه‌ردێڕی وه‌رگێراوی وتاره ئه‌خلاقییه‌که‌ی فه‌رانسه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته که دان مایکڵ خه‌ڵکی نۆرس گێیت Dan Michel of northgate ( له ساڵی 1340) کردوویه‌ته ئینگلیسی . _ ده‌قی ئینگلیسی
30
باک مۆلیگن له بن مێزه‌که‌وه شه‌پێکی له لاقی ستێفێن هه‌ڵدا و به ده‌نگێکی گه‌رم و گوڕ واده‌کا :
_ هاینز ، جا بزانه چۆن باسی هه‌ملێت1 ده‌کا .
هاینز هێشتا رووی قسه‌ی له ستێفێن بوو :
_ وه‌ڵا خه‌یاڵم هه‌یه ئه‌وه‌ش بپرسم . ئه‌زقه‌زا ده‌مویست ئه‌وه‌ت لێ بپرسم که‌چی ئه‌و پیرێژنه هه‌ژاره داماوه وه‌ژوور که‌وت .
ستێفێن پرسی :
_ پووڵی بۆ من تێدایه ؟
هاینز به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه کڵاوه نه‌رمه خۆڵه‌مێشییه‌که‌ی له قولاپی جۆلانێکه داده‌گرت که گوتی :
_ نازانم ، به دڵنییاییه‌وه ده‌ڵیم .
به‌ره‌و نێو درگاکه چوو . باک مۆلیگن له‌وبه‌ری مێزه‌که‌وه خۆی بۆلای ستێفێن کێشا و به سۆزێکی توند و تیژه‌وه واده‌کا :
_ تێ که‌وتی . ده ئاخر ئه‌وه قسه بوو تۆ کردت ؟
ستێفێن گوتی :
_ جا چ بوو ؟ کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئینسان پووڵی وه‌گیر که‌وێ. له کێ؟ جا چ له ژنه شیرفرۆشه بێ یان له‌م بێ . من پێم وایه ، شته‌که دوو به‌خته‌کییه .
1- تراژێدی " هه‌ملێت " نووسراوی ویلیا‌م شکسپێر شانۆ نووسی ئینگلیسیی بۆته ناوه‌رۆکێکی گرینگ که ستێفێن له ماوه‌ی ئه‌و شه‌و و رۆژه‌ی رۆمانه‌که‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و لا ده‌کاته‌وه سه‌ر ئه‌و ده‌وره‌ی هه‌ملێت ده‌یگێڕێ . به ده‌ردی کێنێر kennerده‌ڵێ ستێفێن هه‌ر هه‌ست ده‌کا وا له ناو کتێبێک دا که ناوی ئه‌و کتێبه یوولیسزه . ئه‌م ده‌وری خۆی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی یاریده‌ده‌ر له ناو چیرۆکه‌که‌دا چاو لێ ده‌کا و نه‌ک وه‌ک که‌سایه‌تی سه‌ره‌کیی داستانه‌که . _ ده‌قی ئینگلیسی .
30
باک مۆلیگن کوتی :
_ من هه‌موو جارێ له‌سه‌رت ده‌که‌مه‌وه،که‌چی هه‌ر ئه‌و بزه گڵاوه و هه‌ر ئه‌و ناجسنییه یه‌سووعییه دڵ ناخۆشکه‌ره ته‌حویلی ئینسان ده‌ده‌ی.
ستێفێن گوتی:
_ من هێنده‌م شایی نه به‌وه و نه به‌م1.
باک مۆلیگن هه‌ناسه‌یه‌کی دڵ ته‌زێنی کێشا و ده‌ستی له‌سه‌ر قۆڵی ستێفێن دانا . گوتی :
_ ئه‌دی به من، کینچ.
پاشان له‌پڕ شێوه‌ی قسه‌کردنی گۆڕا و کوتی:
_ وه‌ڵڵا ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ، من قسه‌کانتم پێ ڕاسته. ئه‌ی خودا هیچ لایه‌کتان به زیاد نه‌کا . بۆ نایه‌ی وه‌ک من گه‌مه‌یان پێ بکه‌ی؟ چاویان ده‌رێ. کوڕه وه‌ره با له‌و خه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین.
هه‌ستا، مه‌ند و ماقووڵ که‌مه‌ره‌که‌ی کرده‌وه و به‌رگه هاودامانه‌که‌ی داکه‌ند و مل که‌جی باری قه‌زا و قه‌ده‌ر بوو که گوتی:
_ مۆلگین وا به‌رگی له‌به‌ر خۆ داماڵی2.
ئه‌وه‌ی له ناو گیرفانه‌کانیدا بوو خستیه سه‌ر مێزه‌که . گوتی:
_ ئه‌وه‌ش ده‌سره‌ی لووت سڕینه‌که‌ت.
1- يانی نه به پيرێژنه که هێمايه بؤ ئيرله‌ند و زێدی خۆی نه به هاينز که هێمايه بۆ ده‌سه‌ڵات يان ئيستعماری ئينگليس.- «وه‌رگێڕ»
2- لاساييه‌کی گاڵته‌جاڕييه له ده‌هه‌م شوێنی له خاچ دانی ( the tenth Station of the Cross) عيسا که له ئينجيلی مه‌تتا به‌شی 27 ئايه‌ی 28 و ئينجيلی يووحه‌ننا به‌شی 19 ئايه‌ی 23 و 24
ئاوای باس ده‌کا: "جل و به‌رگيان له‌به‌ر عيسا داماڵی'''''''''''''''' ؛ - ده‌قی ئينگليسی.
31
و له‌و ده‌مه‌یدا یه‌خه‌ی ڕه‌ق و کڕاواتی سه‌ر بزێوی ده‌به‌ست، له گه‌ڵیان ده‌دوا و سه‌رکۆنه‌ی ده‌کردن و ڕووی ده‌می له زنجیری شۆڕی سه‌عاته باخه‌ڵییه‌که‌شی بوو . به هه‌ڵه‌داوان ده‌ستی کردن به نێو چه‌مه‌دانه‌که‌یدا و لێکی دا و داوای ده‌سره‌یه‌کی خاوێنی کرد. عه‌زابی ویژدان. خوایه ، ئێمه هه‌ر له‌سه‌رمانه لیباس بکه‌ینه به‌ر ئه‌و که‌سایه‌تییه . من جووتێ ده‌سکێشی وه‌نه‌وشی تاریک و پۆتینی سه‌وزم گه‌ره‌ک . که‌ڵه‌وه‌کێشیی . من ئایا که‌ڵه‌وه‌کێشیی ده‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌که‌م1؟ ده‌یباشه ، با من که‌ڵه‌وه‌کێشی خۆم کردبێ . مه‌له‌کیی جیوه‌یی2 . به‌ده‌م قسه‌وه شتێکی ره‌شی لار و له‌نگی له دوو ده‌ستییه‌وه ده‌رپه‌ڕی ، گوتی :
_ ها ، ئه‌وه‌ش کڵاوه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی لاتینی تۆ3.
ستێفێن هه‌ڵی گرته‌وه و له‌سه‌ری کرد.
هاینز له نێو درگاکه‌وه هه‌رای لێ کردن :
_ ئه‌رێ دێن ، براده‌رینه ؟
باک مۆلیگن به‌ره‌و درگاکه چوو و گوتی :
_ من حازرم . ده وه‌ره ده‌رێ ، کینچ . وابزانم چیمان له‌به‌ر ماوه هه‌مووت ماشته‌وه.
ناچار هاته ده‌رێ به گفت و ڕه‌وتی مه‌ند و به شێوه‌یه‌کی نزیک له خه‌فه‌ته‌وه گوتی:
_ ده‌چووه به‌ره‌وه که تووشی باترلی4 هات.
1 – گۆرانييه‌که‌ی واڵت ويتمه‌ن(19-1819) به ناوی ,گۆرانيي خۆم، به‌شی 51، سه‌تری 6و7-ده‌قی ئينگليسی
2 - هێمايه بۆ که‌سايه‌تی ده‌مده‌می و بێ قه‌وام و ده‌وامی مۆلیگن.-وه‌رگێڕ
3 - کڵاوه‌که‌ی ستێفێن هه‌ر وه‌ک که‌سايه‌تييه‌کانی يووليسز ده‌وری خۆيان ده‌گۆڕن که له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌دا يه‌ک بگرنه‌وه، لێره‌دا هێمايه بۆ ئه‌و زه‌مانه‌ی ستێفێن له گه‌ڕه‌کی لاتين که له پاريس ژياوه؛ پاشان ده‌بێته کڵاوه‌که‌ی هه‌ملێت. له جێگايه‌کی ديکه ده‌ڵێ مۆلگين مێرکووری(جيوه)ی کڵاوه‌که‌ی کرده سه‌ر و مێرکووریmercury ڕاسپارده‌ی خودايانه له ئه‌ساتيری يۆنانی کۆندا، هه‌ر وه‌کی له زمانی عيبريیدا وشه‌ی مه‌له‌کی به مانای ڕاسپارده(پێغه‌مبه‌ری)منه- ده‌قی ئينگليسی
4 - Butterly
33
ستێفێن ده‌ستی دا داره ده‌سته بووزه هه‌ڵپه‌سێراوه‌که‌ی و وه‌دوویان که‌وت ، درگا ئاسنه خرسه‌که‌که‌ی ڕاکێشا و دایخست . کلیله زه‌لامه‌که‌ی نا نێو گیرفانی باخه‌ڵی .
باک مۆلیگن له خوار په‌یژه‌که‌وه پرسی :
_ کلیله‌که‌ت هێنا ؟
_ ستێفێن گوتی :
_ پێمه .
و وه‌پێشیان که‌وت . ڕێگای گرته‌به‌ر . گوێی تێوه بوو که باک مۆلیگن له پشتییه‌وه به هه‌وله حه‌مامه خرسه‌که‌که‌ی له چووزه باوخۆشه‌کانی گژ و گیا ده‌سره‌وێنێ .
_ بۆ خوارێ ، قوربان . چۆن پڕکێشیی ده‌که‌ی ، قوربان ؟
هاینز پرسی :
_ ئه‌م بورجه به کرێ تێیدان ؟
_ باک مۆلیگن گوتی:
_ به‌ڵێ به دوازده پاوند .
ستێفێن لای کرده‌وه و ئه‌م گۆشه‌یه‌ی بۆ قسه‌ی باک تێ کرده‌وه:
_ وه‌زیری شه‌ڕێ وه‌ری ده‌گرێ .
وچانێکیان دا تا هاینز سه‌یرێکی بورجه‌که‌ی کرد و له ئاخریا گوتی :
_ پێم وایه ئینسان زستانان بڕێک دڵی لێی ده‌گیرێ . مارتێلۆی پێ ده‌ڵێن ؟
باک مۆلیگن گوتی :
_ بیلی پیت1 ده‌ستووری دا دروستی که‌ن، ئه‌و ده‌می فه‌رانسه به سه‌ر ده‌ریاوه بوو2 به‌ڵام ئه‌م بورجه‌ی ئێمه 3 Omphalosه .
هاینز له ستێفێنی پرسی :
_ روانگه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌ملێت چۆنه ؟
_ باک مۆلیگن به دڵێکی پڕ ژانه‌وه هاواری کرد:
_ نا ، نا . خۆ من تۆماس ئه‌کویناس4 نیم که په‌نجا به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه که له‌م باسه پشتگریی بکات . لێم گه‌ڕێ با له پێشدا چه‌ند پینتێک ئابجۆ بخۆمه‌وه ، ئه‌وکاتی ،
له‌و ده‌مه‌یدا که به زه‌ریفیی لای به‌ژنی سه‌رێی جلیسقه‌ی له ڕه‌نگی زه‌ردی گوڵی پامچاڵیه‌که‌ی داده‌کێشا ڕووی کرده ستێفێن و گوتی :
_ کینچ ، خۆ بۆ خۆت له سێ پینت که‌متر بخۆیه‌وه ، زمانت بۆ باسه‌که به‌ر نابێ ، ده‌نا وانییه ؟
ستێفێن بێ هیچ نه‌شه‌یه‌ک وا ده‌کا:
_ ئه‌م باسه له مێژه چاوه‌ڕوان ماوه‌ته‌وه . ده‌یجا خۆ ده‌کرێ ماوه‌یه‌کی دیش چاوه‌ڕوان بمێنێته‌وه.
هاینز به شێوه‌یه‌کی مێهره‌بانانه‌وه گوتی :
_ تۆ هه‌ستی پرسیارم ده‌ورووژێنی . ئایا ئه‌مه جۆرێک پارادۆکسه ؟
1 - Billy Pit ویلیا‌م پیتی لاوتر William Pit Younger (1806-1759) له کاتی دروست کردنی بورجه‌کانی مارتێلۆ دا (6-1803) سه‌رۆک وه‌زیر بوو و ئه‌م بورجانه بۆ به‌رگری له هێرشی فه‌رانسه له کاتی شه‌ڕه‌کانی ناپلئۆنییدا بۆ سه‌ر ئیرله‌ند ساز کران. _ ده‌قی ئینگلیسی.
2- هێمایه‌کی گشتییه بۆ هه‌وڵ و ته‌قه‌لادانی فه‌رانسه(ساڵه‌کانی 1796 و 1798) که ده‌یه‌ویست به وه‌کیلایه‌تیی خه‌ڵکی ئیرله‌ند خۆ له شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی وان دژ به سه‌رکوتی خۆیان له لایه‌ن ئینگلیسه‌وه هه‌ڵقورتێنێ. هێمایه‌کی به دانسته‌شه بۆ ئه‌و به‌یته ئیرله‌ندییه به ناوی Shan Van Vocht که به ئینگلیسی ده‌بێته: پیرێژنه‌ی به‌ستزمان، که له‌وێدا ده‌ڵێ: ئای فه‌رانسه‌ویان وان به سه‌ر ده‌ریاوه، و ئادی! ئیرله‌ند ده‌بێ ئازاد بێ. _ده‌قی ئینگلیسی
3 - وشه‌یه‌کی یۆنانییه به مانای "نێوک" و ئه‌م سفه‌ته(ئاوه‌ڵناوه)، ئۆدیسه بۆ جزیره‌ی کالیپسۆ Calipso ی هه‌ڵبژارد؛ ناوی به‌ردێکیش بوو له مه‌راسیمه ئایینییه‌کانی یۆنانی کۆن که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرت و له په‌رستنگای دێلفی به ناوه‌ڕاستی عه‌رزیان ده‌زانی و شوێنی سه‌ره‌کیی بوو بۆ غه‌یب زانی له یۆنانیی کۆندا. ده‌قی ئینگلیسی.
4- Thomas Aquinas St (1274-1225) زانای ئایینی ڕێڕه‌ویدۆمینیک ، حه‌کیمی خواناس ،فه‌یله‌سووفی سکۆلاستیک. ستێفێن له ''''''''''''وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند له تافی لاوی‌دا'''''''''''''''' تئۆریی جوانیی ناسی(Aesthetic) وی به ناوی ئه‌کویناسی عه‌مه‌لیی (Applid Aquinas) ناو ده‌با.- ده‌قی ئینگلیسی.
34
باک مۆلیگن گوتی:
_ پف ! ئیدی ئێمه له ڕۆژگاری وایلد و پارادۆکسانمان تێ په‌ڕاندووه . شته‌که ڕوون و ئاشکرایه . ستێفێن به زه‌بری زانستی جه‌بر مسۆگه‌ری ده‌کا که نه‌وه‌ی هه‌ملێت باپیری شکسپیره و ئه‌م بۆ خۆشی رووحی بابی خۆیه‌تی .
هاینز خه‌ریک بوو ده‌ستی بۆ لای ستێفێن ڕاده‌داشت ، گوتی:
_ چی؟ یانی ئه‌م بۆ خۆی؟
باک مۆلیگن هه‌وله حه‌مامه‌که‌ی وه‌ک ملیوانی عه‌با به ده‌وری ملیدا هێناوه و له‌به‌ر پڕمه‌ی پێکه‌نین کۆم ببۆوه ، به گوێی ستێفێنی گوت :
_ ئه‌ی سێبه‌ری کینچی گه‌وره ! ئه‌ی جه‌فێتی وێڵ به دووی بابدا1!
ستێفێن به هاینزی گوت:
_ ئێمه هه‌موو به‌یانییه‌ک ماندووین . حیکایه‌تی ئه‌مه‌ش دوور و درێژه .
باک مۆلیگن دیسان وه‌پێش که‌وتبۆوه، هه‌ر دووک ده‌ستی هه‌ڵێنا و گوتی :
_ هه‌ر ئه‌و پینته پیرۆزه2 ده‌توانێ زمانی دۆدالۆس بکاته‌وه .
هاینز ڕووی کرده ستێفێن و له‌و ده‌مه‌یدا هه‌ردووکیان به دووی باک مۆلیگندا ده‌ڕۆیشتن ، مه‌به‌سته‌که‌ی ڕۆشن کرده‌وه :
_ مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه که ئه‌م بورجه و ئه‌م گاشه‌به‌ردانه‌ی ده‌وری به جۆرێک وه‌بیر ئێلسینیۆرم3 ده‌خاته‌وه. که به سه‌ر بناغه‌ی خۆ‌یا خۆی به‌ره‌و ده‌ریاکێشاوه ، ده‌نا وانییه ؟
1-Japhe in search of a father ئه‌مه ناوی ڕۆمانێکه نوسراوی کاپیتان فرێدریک ماریات(1848-1792) که ساڵی 1836 بڵاو بۆوه و باسی کوڕه هه‌تیوێکی سه‌رڕێیی ده‌کا که بۆ بابی ده‌گه‌ڕێ( و ئاخری ده‌ی بینێته‌وه)؛ له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌مه ده‌نگدانه‌وه‌ی تێمی"گه‌ڕانی کوڕێک به شوێن بابێک"دایه که له سه‌رانسه‌ری ڕۆمانی"یوولیسزز"دا ده‌نگ ده‌داته‌وه.-ده‌قی ئینگلیسی
2-Sacred Pint (مه‌به‌ست بیره یان ئابجۆیه-وه‌رگێڕ.)
3- Elsinore کۆشکه‌که‌ی هه‌ملێت، بڕوانه شانۆی هه‌ملێت، په‌رده‌ی یه‌که‌م به‌شی چوار ژماره71-ده‌قی ئینگلیسی
35
باک مۆلیگن له پڕ بۆ چرکه‌یه‌ک ئاوڕێکی له ستێفێن داوه ، به‌ڵام هیچی نه‌گوت . ستێفێن له‌و چرکه ڕوونه بێده‌نگه‌دا وێنه‌ی خۆی به‌رچاو که‌وت به به‌رگی ماته‌مینی هه‌رزانی خۆڵاوییه‌وه له نێوان به‌رگی بۆشناغی ئه‌ماندا.
هاینز داوای کرد که هه‌ردووکیان دیسان وچانێک بگرن و گوتی:
_ دیرۆکێکی هێگجار ئه‌نتیکه‌یه.
دوو چاوی ڕه‌نگ بڕووسکاوی وێنه‌ی ده‌ریا وا با ڕوونی کردبۆوه، ڕه‌نگ بڕووسکاوتر ، قایم و خورد و ورد بوون . ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌ی ده‌ریایان1 چاوی به‌سه‌ر که‌نداوه‌که‌دا بڕیبووه باشوور، ئه‌و که‌نداوی به‌تاڵ له هه‌موو شت جگه له دووکه‌ڵی بچوکی پاپۆڕێکی پۆستیی که دیمه‌نی له ناو هێڵی ڕووناکی ئاسماندا لێڵ ببوو و بادبانێک که لۆتکه‌ی ماگلینز2 ڕای ده‌کێشا.
به سه‌ر لێ شێواویه‌وه گوتی:
_ من له جێگایه‌کدا لێکدانه‌وه‌یه‌کی تئۆلۆژیکم3 له‌سه‌ر ئه‌م باسه خوێنده‌وه . بیری باب وکوڕ4 . له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که که‌م و کووڕی خۆی به وجوودی باب قه‌ره‌بوو بکاته‌وه .
باک مۆلیگن له پڕ بزه‌یه‌کی گه‌شی پڕ نه‌شه‌ی هاته سه‌ر ده‌م و چاو . ڕوانییه ئه‌مان ، ده‌م و لێوی له‌باری به خۆشحاڵییه‌وه کرابۆوه ، چاوه‌کانی ده‌سته‌وجێ شوێنه‌واری فێڵه‌بازییان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرابوو و به که‌یف خۆشییه‌کی شێتانه‌وه ده‌یترووکاندن . سه‌ری وه‌کی بووکی کایه‌ی ده‌ستی منداڵان به‌ره‌و پاش ده‌برد و به‌ره‌و پێشی دێناوه و ده‌وری کڵاوه پاناماییه‌که‌ی5 ده‌له‌راوه و به ده‌نگێکی گه‌وجانه‌ی که‌یف خۆشی له‌سه‌ره‌خۆ تێی هه‌ڵکرد :
1- Seas ruler مه‌به‌ست ئینگلیستان(یان هاینزه وه‌ک ئینگلیسییه‌ک) و ئه‌مه له غه‌زه‌لێکی جێیمز تامسنGames Thomson (48-1700) هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه به ناوی"فه‌رمانڕه‌وایی بکه به‌سه‌ر بریتانیادا" (1740) که تۆماس ئاریان Thimas Arne (78-1710) کردوویه به هه‌وایه‌کیی مووسیقا. _ده‌قی ئینگلیسی.
2- The Muglinshat
3 - theological باسێکی که له ڕوانگه‌ی زانستی خوداناسییه‌وه کرابێ. _وه‌رگێڕ
4- Father and Son (اب و ابن) له ڕوانگه‌ی خاچ په‌رستانه‌وه.
5 - Panama
36
_ من سه‌یرترین لاوم که تۆ بیستووته ناوم1،
دایکم جووه و باوکم باڵنده بووه
نه دیرۆکی وێسبی دارتاش ده‌چێ به گوێی منا
نه هی شاگردانی عیسا و ئه‌و شوێنه‌ی لێی له خاچ درا2
قامکی هێمای به نیشانه‌ی هۆشدار هه‌ڵێنا .
_ بێتوو که‌سێ وابزانێ من نیم خودایی
که دروستم کرد شه‌راب به‌ریناکه‌وێ خواردنه‌وه‌ی خۆڕایی
ناچاره به‌ڵام بخواته‌وه ئاو و بڵێ خۆزگه ئاوی ڕووتی با
ئه‌و ئاوی خۆم سازی ده‌که‌م کاتێ شه‌رابه‌که‌م بۆوه به ئاو .
خێرایه‌کی دار بووزه‌که‌ی ستێفێنی کێشا یانی خوا حافیز و به هه‌ڵاتن رووی کرده به‌رزاییه‌کیی گاشه‌به‌رده‌کان ، هه‌ر دوو باڵی وه‌ک باڵی ماسییان یان په‌له‌وه‌رێ که دێ بفڕێ بۆ ئاسمان له هه‌ر دوو ته‌نیشتی ده‌سره‌واند و به‌ربووه گۆرانیی :
_ ماڵاوا ، ئه‌م کاته ، ماڵاوا . بینووسن ئه‌وی وتوومه و به تام و دیک و هه‌ری3 بڵێن من زیندوو بوومه‌وه . ئه‌وه‌ی سه‌ری هه‌ڵدا له ناو لوولاکی ئێسکانم پێش ناگڕێ له هه‌ڵفڕینی ئاسمانم و ئۆلیوێت4 گاڵته بازه ... ماڵاوا ، ئه‌م کاته . ماڵاوا .
به هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز له پێشیانه‌وه به‌ره‌و کونه چل بستییه‌که1 رای کرد و وه‌ک باڵنده هه‌ردووک باڵی لێک ده‌دان و چوست و چالاک بازی ده‌دا و کڵاوی مێرکوری2 له شنه بای به‌ره‌به‌یاندا که قیڕه‌ی کورتی مه‌ل ئاسای وی به‌ره‌و دواوه ده‌هێناوه ، ده‌له‌راوه .
1- ده‌قی ته‌قریبه‌ن وشه به وشه‌ی یه‌که‌م دێڕه‌کانی شێعره‌کانی ئاڵیور سێنت جان گۆگارتیه. تێمی ئه‌م شێعرانه، که به شێوه‌ی کفر کردن لێره‌دا هاتووه، واته خاکی بوونی له‌شی عیسا( و نه‌ک خودایی بوونی) له ڕۆمانه‌که‌دا دووپاته ده‌بێته‌وه. ده‌قی ئینگلیسی.
2-Calvary
3 – tom , Dick and harry
4- Olvet
37
هاینزبه پارێزه‌وه پێکه‌نیبوو ، شان به شانی ستێفێن ده‌هات ، گوتی :
_ لام وایه ، ئێمه نابێ پێبکه‌نین . ئه‌و قسانه‌ی وی بڕێک کوفرن . ئه‌وه‌ی که راستی بێ ، من خۆم بڕوام به دین نییه . به‌ڵام به‌و گه‌شه و نه‌شه‌یه‌ی ویشدا ده‌بێ ئه‌و قسانه زه‌ره‌ریان نه‌بێ ، ده‌نا وانییه ؟ ناوی ئه‌م شێعره‌ی ناوه چی ؟ وێسبی دارتاش ؟
ستێفێن وڵامی داوه :
_ ناوی ناوه حه‌یرانی عیسای گاڵته‌باز .
هاینز گوتی :
_ بۆ ، له‌وه‌پێش هه‌ر بیستووته ؟
ستێفێن به وه‌ڕه‌زییه‌وه :
_ رۆژی سێ جاران ، دوای ژه‌مه‌کان .
هاینز پرسی :
_ خۆ تۆ خاوه‌ن بڕوا نیت ، وانییه ؟ مه‌به‌ستم خاوه‌ن بڕوا به مانایه‌کی توند و تیژه . ئه‌وه‌ی که لات وا بێ جیهان له هیچ ساز کراوه و موعجیزه و خوای خاوه‌نی له‌شی ئینسانیی هه‌یه .
ستێفێن گوتی :
_ لام وایه ، شته‌که ته‌نیا مانایه‌کی هه‌یه .
هاینز وێستا و قوتوویه‌کی لووسی زێوی ده‌رهێنا که به‌ردێکی سه‌وزی تێدا3 ده‌بریسکاوه . به قامکه گه‌وره‌ی خێرایه‌کی هه‌ڵی پچڕی و بۆی راگرت .
1- Fortyfoot hole
2- Mercury به مانای "جیوه"یه و هێمایه بۆ سه‌ر که‌سایه‌تی سست و بێ ده‌وامی باک مۆلیگن که وه‌ک جیوه هه‌ر تاوێ به لایه‌کدا خلۆر ده‌بێته‌وه . _ وه‌رگێڕ
3- وێنه‌یه‌کی سه‌مبۆلیکه بۆئیرله‌ند که له رۆمانه‌که‌دا دووپاته ده‌بیته‌وه ، ئیرله‌نی سه‌وز و بژوێن وێنه‌ی جه‌واهیرێکی سه‌وزی ناو ده‌ریای زیوین که‌وتۆته ده‌ستی ئیستیعماره‌وه ( هاینز هێمایه بۆ ئیستیعماری ئینگلیس) . _ ده‌قی ئینگلیسی
38
ستێفێن سیگارێکی هه‌ڵگرت و هاینز پڕی کرد به قوتووه‌که‌یا . نایه‌وه گیرفانی شارواڵه‌که‌ی و له گیرفانی جلیسقه‌که‌ی فه‌نده‌کێکی نیکێلی ده‌رهێنا و ئه‌ویشی هه‌ڵپچڕی و سیگاره‌که‌ی خۆی پێ داگیرساند و هه‌ر دووک ده‌ستی به به‌ر ئاگری پڵیته‌که‌یا گرت و بۆ ستێفێنی راداشت .
دیسان که‌وتنه‌وه رێ ، گوتی :
_ به‌ڵی ، وایه . تۆ یان بڕوات هه‌یه یان نیته ، ده‌نا وانییه ؟ من به‌ش به حاڵی خۆم بڕوای خوایه‌کی خاوه‌ن له‌شی ئینسانییم بۆ قووت ناچێ . وابزانم ، تۆ خاوه‌نی وه‌ها بڕوایه‌ک نیت.
ستێفێن به ناڕه‌زامه‌ندییه‌کی تاڵه‌وه گوتی :
_ تۆ له وجوودی منا نموونه‌یه‌کی به‌دفه‌ڕت له بیری ئازاد وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ .
هه‌نگاوی ده‌نا ، چاوه‌ڕوان بوو ئه‌م بیدوێنێ ، داره‌بوزه‌که‌ی به په‌نای خۆدا خێش ده‌کرد . نووکه ئاسنه‌که‌ی توند له عه‌رزی ده‌گیرا و پێ به پێی وی ده‌هات و کیڕه‌ی ده‌هات . ئه‌مه ئاشنامه ، به دوومه‌وه‌یه ، با‌نگم ده‌کا ئاهای ستێفێێێێێێن . هێڵێکی له‌رزان به گوێی رێگاکه‌دا . شه‌و به تاریکی دێن به سه‌ریدا ده‌ڕۆن . کلیله‌که‌ی ده‌وێ .هی خۆمه ، خۆم کرێکه‌یم داوه . جارێ من نانه سوێره‌که‌ی ده‌خۆم . کلیله‌که‌شی ده‌ده‌مێ . خه‌ڵاس . داوای ده‌کا . به چاوی ڕا دیار بوو.
هاینز وه‌قسه هات :
_ هه‌ر چی بێ ...
ستێفێن لای کرده‌وه و دیتی که نیگای زیت بۆوه‌ی سارد و سڕی وی که ئه‌می خستبووه به‌ر نه‌زه‌ر به ته‌واوی نا مێهره‌بان نییه .
_ لام وایه تۆ له ئاکاما ده‌توانی خۆ ئازاد که‌ی . تۆ خۆت ئاغای خۆتی ، وام دێته به‌ر نه‌زه‌ر .
ستێفێن گوتی :
_ من نۆکه‌ری دوو ئاغام1 ، یه‌کیان ئیگلیسی و ئه‌وی دی ئیتالیایی .
1- مه‌به‌ست ئیستیعماری ئینگلیس و کلیسای کاتۆلیکی رۆمه . _ ده‌قی ئینگلیسی
39
هاینز گوتی :
_ ئیتالیایی ؟
شاژنێکی پیری به‌رچاو ته‌نگ . ده‌ی چۆک داده له خزمه‌تمدا .
ستێفێن گوتی :
_ ئاغایه‌کی سێهه‌میشم هه‌یه ، هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ بێگارییم پێ بکا .
هاینز دیسان گوتی :
_ ئیتالیایی ؟ مه‌به‌ستت چییه ؟
ستێفێن سوور هه‌ڵگه‌ڕا گوتی :
_ ده‌وڵه‌تی ئه‌مپریالیسی ئینگلیس و کلیسای پیرۆزی رۆم و کلیسای خه‌لیفه‌گه‌ریی1 .
هاینز به‌ر له قسه‌کردن بڕێکی ره‌گه‌گه‌ڵای ته‌ماکۆ له لێوی خواره‌وه‌ی ده‌رهێنا . له‌سه‌ره‌خۆ گوتی :
_ من جوان لێت حاڵیم . دیاره ، ده‌بێ ئیرله‌ندییه‌ک هه‌ر واش بیر بکاته‌وه . ئێمه‌ی ئینگلیسی هه‌ست ده‌که‌ین بڕێک به بێ ئینسافیی له گه‌ڵ ئێوه جووڵاوینه‌وه . وێده‌چێ ده‌بێ مێژوو تاوانبار کرێت .
عینوانه پڕ شانازیی و پڕ هێزه‌کان شان و شه‌وکه‌تی زه‌نگه برینجییه‌کانیان له بیره‌وه‌ری ستێفێندا ده‌زرینگانده‌وه :
et unam sanctam cathlicam et apostolicam ecclesiam 2
1- apostolic church
2 – زمانی لاتینه یانی : " و له یه‌ک کلیسای پیرۆز ، کاتۆلیک و خه‌لیفه‌گه‌رییدا " له عه‌قیده‌نامه‌ی نێسێن Nicene Creed ه‌وه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه . _ ده‌قی ئینگلیسی
40
گه‌شه و نه‌شه و ئاڵ و گۆڕی له سه‌ره‌خۆی مه‌ڕاسم و کۆمه‌ڵی بڕوای له چه‌شنی بیره نایه‌فته‌کانی خۆی ، کیمیای ئه‌ستێران . هێمای شاگرده‌کانی عیسا له نوێژی عیشای ره‌ببانیدا بۆ پاپ مارسێلوس1 ، ده‌نگان ئاوێته‌ی یه‌کدی ، به ده‌نگی به‌رز سروود ده‌بێژن به نیشانه‌ی ته‌ئیید : و له پشت سه‌ری سروودخوانان فریشته‌ی نیگابان و جه‌نگاوه‌ری کلیسا کافران چه‌ک لێ داده‌ماڵن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌که‌ن . ره‌وه‌ی کافران هه‌ڵده‌هاتن و تاجی ئۆسقۆفیی سه‌ریان که‌وتبوو به‌لادا : فۆتیۆس پۆله جووجه‌ڵه‌ی گاڵته پێ که‌ران که مۆلیگن یه‌کێ له‌وانه ، و ئاریوس2 ته‌واوی ژیانی که‌ڵه‌وه‌کێشی له سه‌ر هاوجسن بوونی باب و کوڕ3 کرد و ڤه‌ڵنتاین4 بیری خاکیی بوونی له‌شی عیسای ره‌د ده‌کرده‌وه و سابلیۆسی5 ئه‌فریقایی سه‌رده‌سته‌ی بیده‌عه‌ت کاران ، خاوه‌نی بیری ورد که ده‌یگوت باب هه‌ر بۆ خۆی کوڕی خۆیه‌تی ، ئه‌مانه ئه‌و قسانه بوون که مۆلیگن به گاڵته‌جاڕیی لای ئه‌و غه‌ریبه‌یه کردبوونی . گاڵته‌جاڕیی گه‌وجانه . ئه‌م بۆشاییه بێ گومان چاوه‌ڕوانی هه‌موو ئه‌وانه‌ن وا هه‌ڵده‌که‌نه بای غه‌زه‌ب : هه‌ڕه‌شه ، چه‌ک له‌به‌ر داماڵیین و له‌شکره‌که‌ی میکاییل6 ، که ته‌نانه‌ت له کاتی مشت و مڕی ناو خۆشیاندا به نێزه و سپه‌ر داکۆکی له سه‌ر ده‌که‌ن .
1- "هێمای شاگرده‌کانی عیسا " : عه‌قیده‌ینامه‌ی " شاگرده‌کانی عیسا
" بۆ نوێژی عیشای ره‌ببانی . مووسیقا زانیی ئیتالیایی به ناوی جێوانیی پیێرلویچی دا پالێستریناGiovanni Pierluigi da Palestrina ( 1594- 1525) مه‌تنی دۆعا یان نوێژی عیشای ره‌ببانی بۆ پاپ مارسێلووسی دووهه‌م (1555- 1501) نووسی . جۆیس له وه‌سفی ئه‌و کۆمپۆزیسیۆنه مووسیقاییه‌دا بۆ باجێن Budgen ده‌نووسێ که " مووسیقای کلیسای نه‌جات دا " . _ ده‌قی ئینگلیسی
2- Arius ئه‌م قه‌شه له دین وه‌رگه‌ڕاوه ده‌یگوت باب ( اب) و کوڕ (ابن ) له یه‌ک شت نین به‌ڵکوو له دوو شتن که وێک ده‌چن ( و کوڕ یه‌که‌مین ده‌ستکردی بابه و هه‌ر بۆیه‌ش له‌و که‌متره ) ؛ شۆڕای نیس Council of Nicaea پێک هات و ته‌علیماته‌که‌ی ئاریوسی دا به‌ر لێکۆڵینه‌وه و " عه‌قیده‌نامه‌ی نیس" ی نووسی و به‌پانه‌وه ته‌علیماته‌کانی ئاریوسی وه‌ک بیروبڕوای کافریه‌تی ناو لێ برد ، هه‌ر چه‌ند ئاریوس وشه‌ی "هاوجسنی" به‌کار بردبوو بۆ ئه‌وه‌ی پێداگریی بکا له سه‌ر یه‌ک جسن بوونی باب و کوڕ . _ ده‌قی ئینگلیسی
3- Father and Son(اب و ابن ) له بڕوای خاچ په‌رستاندا .
4- valentine ( 166ی زایینی) عارف و فه‌یله‌سووفی گنۆستیکی میسریی . ئه‌و له دین وه‌رگه‌ڕاوه بڕوای وابوو که عیسا نه ئه‌ندامی خاکیی هه‌بووه و نه ژان و ئێشی له خاچ دانی به‌راستی چه‌شتووه . _ ده‌قی ئینگلیسی
5- Sabellius قه‌شه‌یه‌کی کافر که ده‌یگوت ( اب و ابن و روح القدس ) هه‌ر یه‌ک شتن .
6 – مه‌به‌ست حه‌زره‌تی میکاییل ، مه‌لاییکه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی خوداوه‌ند ئه‌و شه‌ره‌ی لێره باسی ده‌کا بریتییه له شه‌ڕی کلیسای کاتۆلیک له سه‌ده‌ی شازاده‌دا دژ به شه‌پۆلی راسانی کافره پرۆتستانه‌کان . _ ده‌قی ئینگلیسی
41
گوێ راگرن ، گوێ راگرن . وا چه‌پڵه لێدانی دوور و درێژ . zut! Nome de dieu1 !
ده‌نگی هاینز گوتی :
_ هه‌ڵبه‌ت ، ئه‌من بریتانیاییم و به هه‌ستیش هه‌ر بریتانیاییم . ناشمه‌وێ ببینم که وڵاته‌که‌م که‌وتۆته چنگی جووله‌که ئه‌لمانییه‌کان2 . به داخه‌وه ، جارێ کێشه‌ی وڵاته‌که‌مان ئه‌مه‌یه .
ئه‌م دوو پیاوه له‌به‌ر گاشه‌به‌رده‌کاندا وێستان ، روانییانه : بازرگانێ ، لۆتکه‌وانێ .
_ ئه‌م پاپۆڕه به‌ره‌و له‌نگه‌رگای باڵک3 ده‌چێ .
لۆتکه‌وانه به بێ هه‌یمه‌تییه‌که‌وه سه‌رێکی به‌ره‌و باشووری که‌نداوه‌که له‌قاند . گوتی :
_ هۆ وێ پێنج قوولاج4 قووڵه . هه‌ر که شه‌پۆلان به ئه‌ندازه‌ی قوولاجێک هه‌ستێ ئاوه‌که واوه‌ی ده‌با . ئه‌وه نۆ رۆژه .
که ئه‌و پیاوه خنکابوو . بادبانی لۆتکه‌که له سه‌ر که‌نداوه چۆڵه‌که کوت و پڕ بای ده‌داوه ، به‌ملادا به‌ولادا : چاوه‌ڕوان بوو ئه‌ندامێكی ماسی‌و وه‌سه‌ر ئاو بکه‌وێ ، ده‌م و چاوی هه‌ڵمساوی هه‌ڵزڵه‌پاوی وه‌به‌ر تیشکی رۆژێ بکه‌وێ .
ئه‌وه‌تام .
به‌ڕیگا پێچه‌ڵاوپووچه‌که‌دا به‌ره‌و ئه‌و جۆگه‌یه‌ی وه‌ڕێ که‌وتن که ئاوی که‌نداو بوو و دڕی به وشکاییه‌که دابوو . باک مۆلیگن له سه‌ر به‌ردێک وێستابوو ، قۆڵی له قۆڵی کراسه‌که‌یا ، کراواته ده‌رزیله لێ دراوه‌که‌ی لادرابوو به سه‌ر شانییا و گنجی چکۆله‌ی تێ که‌وتبوو .
1- زمانی لاتینه ، واته : " های هوو ! ناوی خوای له سه‌ر "
2- هاینز ئه‌و بیر‌و بڕوا دژ به سامییه ( که ساڵی 1904 سه‌رانسه‌ری ئوروپای داگرتبوو) ده‌ر ده‌بڕێ و رۆمانی" یوولیسزز" دژ به‌و بڕوایه نووسراوه . ده‌قی ئینگلیسی
3- Bullock
4– Fathom نزیکه‌ی میترێک و هه‌شتا سانتی متر . _ وه‌رگێڕ
42
کابرایه‌کی لاو له په‌نای وییه‌وه گیرگه‌ی له گاشه به‌ردێک گرتبوو ، له‌سه‌ره‌خۆ به مه‌له‌بۆقێ دوو لاقی سه‌وزی له ناو ژێله‌ی قووڵی ئاوه‌که‌دا ده‌بزاوتن .
_ مه‌له‌کی ، براکه‌تت له گه‌ڵه ؟
_ له وێست میسه1 . له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌نۆن2 ده‌ژی .
_ هه‌ر له‌وێیه ؟ کارت پۆستالێکم له به‌نۆنه‌وه به ده‌ست گه‌یشتووه . نووسیویه‌تی خونچیلانه‌یه‌کی خوێن شیرینی له‌وێ په‌یدا کردووه . نێوی ناوه کچی له‌بار بۆ فۆتۆگراف .
_ وێنه‌ی کچی له‌بار ، ها ؟ وێنه‌یه‌کی فه‌وریی .
باک مۆلیگن دانیشت به‌ندی پۆتینه‌کانی بکاته‌وه . کابرایه‌کی به ته‌مه‌ن له نزیک گیرگه‌ی گاشه‌به‌رده‌که ده‌م و چاوی سوورهه‌ڵگه‌ڕاوی هه‌ڵمساوی له پڕ له ئاو وه‌ده‌رنا . به به‌رده‌کانا هه‌ڵگه‌ڕا . ئاوی سه‌ر ته‌پڵی سه‌ر و ئاڵقه‌ی مووی سپیی ده‌بریقاوه ، ئاو به سه‌ر سینگ و زگی رێکیدا شۆلاوگه‌ی به‌ستبوو و به لووزه‌و به فۆته ره‌شه‌که‌یا ده‌هاته خوارێ .
باک مۆلیگن له سه‌ر چنگ به‌ره‌و شوێنی وی وه‌ڕی که‌وت ، چاوێکی له هاینز و ستێفێن کرد و به ره‌وشتی خاوه‌ن بڕوایان به نینۆکی قامکه‌گه‌وره‌ی نیشانه‌ی خاچی به دوو برۆ و ئێسکانی سه‌ر سینگی‌دا هێنا .
کابرا لاوه دیسان ده‌ستی به گیرگه‌ی گاشه‌به‌رده‌که گرت و گوتی :
_ سێیمۆر3 هاتۆته‌وه نێوشار . ده‌ستی له خوێندنی پزیشکی هه‌ڵگرتووه ، ده‌یه‌وێ بچێته ناو هێزی سه‌ربازییه‌وه .
باک مۆلیگن واده‌کا :
_ ئه‌ی خوای له‌گه‌ڵ بێ . بڕیار وایه حه‌وتووی داهاتوو پێکه‌وه تاس که‌باب بخۆین . ئه‌و کچه سوورهوله کاریلسله4 ، نێوی لیلیه5 ، ده‌یناسی ؟
1- Wesmeath
2- the Bannons
3- Seymour
4- Carlsle
5- Lily
43
_ ئا .
_ دوێ شه‌و له سه‌ر پردێ ئه‌م خه‌ریکی ماچ و مووچ بوو له گه‌ڵی . بابی ئه‌وه‌نده‌ی پووڵ هه‌یه له‌وانه‌یه بدڕێ .
_ کچه‌ی زگ پڕ کردووه ؟
_ چووزانم له سێیمۆر بپرسه .
باک مۆلیگن گوتی :
_ سێیمۆر ئه‌فسه‌رێکه سه‌ری ده‌عباکه‌ی سوور کردووه .
شارواڵه‌که‌ی داکه‌ند و وێستا و ئه‌م وته بۆژۆیه‌ی به زاریدا هات :
_ ژنی قژ سوور وه‌ک بزن وه ته‌گه دێن .
له سه‌ر کراسه‌که‌یه‌وه که ته‌که‌ی ده‌هات ده‌ستی بۆلا ته‌نیشتی برد و له پڕ به په‌ژاره‌یه‌که‌وه یه‌ک به خۆی :
_ کوڕه خۆ په‌راسووی دوازده‌هه‌مم نه‌ماوه . من ئه‌وپه‌ڕ مه‌ردم1 ، من و کینچی ده‌م کول2 ئه‌وپه‌ڕ مه‌ردین .
به چه‌رمه سه‌رێ کراسه‌که‌ی داکه‌ند و بۆ لای لیباسه‌کانی دی فڕێ دا .
_ مه‌له‌کی ، دێیه ئێره ؟
_ ئا . لاچۆ هه‌ر له قه‌راغی ئاوه‌که جێم که .
کوڕه لاوه له نێو ئاوه‌که‌دا کشا دواوه و به دوو باسک لێدانی درێژ و له‌بار خۆی گه‌یانده نیوه‌ڕاستی جۆگه‌که . هاینز له سه‌ر به‌ردێک دانیشتبوو ، سیگاری ده‌کێشا .
1- Uebermensch ئه‌مه وشه‌یه‌کی ئه‌لمانییه به مانای " ئه‌و په‌ڕ مه‌رد " (یان ئه‌به‌ر مه‌رد) .نیچه ئه‌م وشه‌یه‌ی له کتێبی " ئاوای گوت زه‌ده‌شت " دا داتاشی .له‌م کتێبه‌دا زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌ری ئێرانی کۆن ، بۆته وته‌بێژی تئۆرییه‌کانی نیچه . _ ده‌قی ئینگلیسی
2- Toothless ( دیسان وه‌بیر بێننه‌وه که "کینچ " به مانای ده‌مه‌چه‌قۆیه ._ وه‌رگێڕ )
44
باک مۆلیگن لێی پرسی :
_ ئه‌دی تۆ نایه‌ی .
هاینز گوتی :
_ دوایه . جارێ به گه‌ده‌ی پڕ نا .
ستێفێن رووی وه‌رسووڕاند . گوتی :
_ مۆلیگن ، من ده‌ڕۆم .
باک مۆلیگن گوتی :
_ ئه‌و کلیله‌مان بده‌یه ، کینچ ،با بتوانم عه‌باکه‌م له ماڵێ پان که‌مه‌وه .
ستێفێن کلیله‌که‌ی دایه . باک مۆلیگن کلیله‌که‌ی فڕێ دا بۆ سه‌ر کۆگا جل و به‌رگه‌که‌ی . گوتی :
_ دوو پێینیشم بده‌یه بۆ نیو قاپ ئابجۆ . بۆم فڕێ ده هۆ وێ .
ستێفێن دوو پێینیی فڕێ دا سه‌ر کۆگا نه‌رمه‌که . خۆی له‌به‌ر ده‌کاته‌وه ، خۆی رووت ده‌کاته‌وه . باک مۆلیگن له‌به‌ر ده‌می زه‌ق ببۆوه ، هه‌ر دووک ده‌ستی لێک هه‌ڵپێکان و مه‌ند و ماقووڵ گوتی :
_ ئه‌وه‌ی له هه‌ژاران ده‌دزێ ، ده‌یدا به خوداوه‌ند1 . ئاوای گوت زه‌رده‌شت .
ئه‌ندامی گۆشتنی شیرجه‌ی لێ دا .
هاینز رووی کرده ستێفێن که رێگاکه‌ی گرتبووه به‌ر و پێی گوت :
_ دیسان ده‌ت بینینه‌وه .
و به بزه‌وه روانییه ئیرله‌ندی وه‌حشیی .
1- لاسایی گاڵته‌جاڕیی مه‌سه‌لێکی قه‌دیمییانه له به‌شی مه‌سه‌لان له ئینجیل : 17 : 19 که ده‌ڵێ : " ئه‌وه‌ی وا ره‌حم به هه‌ژاران ده‌کا ، قه‌رز ده‌دا به خوداوه‌ند . "
شاخی جوانه‌گا ، سمی ئه‌سپ ، بزه‌ی ساکسۆن1 .
باک مۆلیگن یه‌ک به خۆی :
مسافیرخانه‌ی شیپت2 له بیر نه‌چێ . شه‌ش پێینیی پووڵیش بێنه .
ستێفێن گوتی :
_ باشه .
به رێگاکه‌دا ده‌ڕۆیی که لای به‌ژنی سه‌رێ خوار ده‌بۆوه .
Liliata rutilantium
Turma circumdet
Jubilantium te virginum3.
خه‌رمانه‌ی خۆڵه‌مێشیی قه‌شه له ناو تاقه‌یه‌کدا که به پارێزه‌وه به‌رگی ده‌کرده به‌ر . من ئیدی ئه‌مشه‌و لێره نانووم . بۆ ماڵه‌وه‌ش ئیتر ناتوانم بچمه‌وه . ده‌نگێکی خۆش و بێ بڕانه‌وه له ناو ده‌ریاوه بانگی کرد . له‌و ده‌مه‌ی له گۆشه رێگاکه‌وه نه‌دیو ده‌بوو ده‌ستی راوه‌شاند . ده‌نگه‌که دیسان گازی ده‌کرد . ، که‌لله‌یه‌کی قاوه‌یی ده‌بریقاوه ، سه‌ری به‌رازه ئاوییه‌ک ، دوور به سه‌ر ئاوه‌وه ، که‌لله‌یه‌کی خڕ .
داگیرکه‌ر .
1- مه‌سه‌لێکی قه‌دیمییانه له ئیرله‌ند که ده‌ڵێ : " به‌شه‌ری ئیرله‌ندی ده‌بێ له سێ شت بترسێ ، له شاخی جوانه‌گا و له سمی ئه‌سپ و له بزه‌ی ساکسۆن ( ئینگلیسییان) ._ ده‌قی ئینگلیسی
2 – Ship
3- زمانی لاتینه ، یانی :
خوا یار بێ کۆمه‌ڵی تۆبه‌کاران ده‌ورت ده‌ده‌ن
خوا یار بێ کۆڕی دڵشادی کچانی باکره به‌خێراتنت ده‌که‌ن
ئه‌مه دۆعایه‌که بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌که‌ن که وا له حاڵی گیان دانا. _ ده‌قی ئینگلیسی
46 کۆتایی به‌شی یه‌که‌م
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی دووهه‌م ئێره کلیک بکه‌ن
مافی چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه ته‌نیا هی وه‌رگێڕه و که‌س بۆی نییه به بێ ئیجازه‌ی وه‌رگێڕ(محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی) ، له هیچ کوێیه‌ک و له هیچ جێیه‌ک چاپ و بڵاوی بکاته‌وه .
بانگه‌وازی وه‌رگێڕ:
خوا یار بێ رۆمانی یوولیسز به ته‌واویی ده‌که‌مه کوردی . تکا له خوێنه‌رانی کورد له ناو وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌م : 1- بیر و رای خۆیان سه‌باره‌ت به‌م وه‌رگێڕانه‌ی من ده‌رببڕن . 2- ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئینگلیسییان پێ شک دێ ( ئه‌و کتێبانه‌ی له‌سه‌ر رۆمانی یوولیسز نووسراون ) بۆم به‌ڕێ که‌ن خوا ده‌ست به عه‌مرتان بگرێ !
به‌م سێ شێوه‌یه پێوه‌ندی له گه‌ڵ من ده‌گرن( دڵی خۆتان سه‌رپشک که‌ن ) :
2- tel : 0441- 3836482
3- ایران – ارومیه - فلکه آبیاری – اول خیابان صفا – کوچه اول استانداری - سمت راست سومین پلاک از آخر- منزل محمد رمضانی تلفن 3836782